کورسی بەتاڵ

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2026-01-02     191

دوای راپەڕینی بەھاری ١٩٩١، خەڵک دڵی بەم دامەزراوە دیمکراسییەی کورد  خۆش بوو ، شەپۆل شەپۆل بە پەرۆشەوە دەچوون بۆ بنکەکانی دەنگدان، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان .

دوای گۆڕانکاری ٩/ ٤/ ٢٠٠٣ ، نەمانی  سیستەمی دەسەڵاتی  تۆتالیتاری سەدام ،حکومەتی کاتی عێراقی شیعە ی عەرەبی ئیسلامی دامەزرا ، ە ٣٠/  ١/ ٢٠٠٥ ئەمجومەنی نیشتیمانی ھەڵبژێرا .

کورد لە پێش راپەڕین و دوای راپەرێن ودوای نەمانی  دەسەڵاتی سەدام ، لە ناو ھاوکێشە سیاسییەکانی ناوەوە و.دەرەوەی عێراق و دنیا ، پایە وپێگەیەکی پارسەنگی پڕ لەسەنگ و قورسایی بەھێزو  تایبەتمەندی ھەبوو ،رۆڵی لە بڕیاری سترایجی عێراق دا  دیاربوو.

دوای سەرھەڵدانی داعش و کۆمەڵکوژیی شەنگال ،تێکشکانی سەربازی داعش ودەوڵەتەکەی لە عێڕاق ، پێشمەرگە وەک ھێماو ناوێکی دیار لە دنیادا ، بوو بە  بەھای شکۆی  بەرگریی لە نیشتمان  و خەڵک وسەروەریی مرۆڤ و مرۆڤایەتی .

پەلەکردن و شپرزەیی ریفراندۆمەکەی ٢٠١٧  ، دروشمێکی بریقەداری بەتاڵ بوو، ھەموو ھاوکێشەسیاسییەکانی لە کوردستان دا لا سەنگ کرد .

دوای قوربانییەکی زۆر پێشمەرگەلە سەنگەرەکانیان ھەڵکەنران ، حەشدی شەعبی  گەیشتنە ھەموو شوێنە ستراتیجییەکانی ھەرێم کورد  لە دوزخورماتوو  جینۆساید کرا .

 کوردەکانی کەرکوک کۆرەویان کرد  ،حەشدی شەعبی کەرکوکیان  داگیر کرد.

بە دریژایی  مێژوو سەرکردایەتی سیاسیی  کورد  ھەڵە دەکەن ، ھیچ کاتێ دانیان بە ھەڵەکانی خۆیان دا نەنا وە ،بۆ بە دروشمێکی ریفڕاندم،. پارسەنگی بەھێزەی دەسەڵاتیان  لە عێراق دا ، ھێنایە سەر خاڵی ھیچ ؟ 

  میدیای حیزبەکان ، بەشێوەیەکی چەواشەیی ، دوور لە بەھای رەوشتی پیشەی میدیا ، ئەم  حزب ، ئەو حیزبی تر و ھەردووحیزبەکە ، یەکتریان  تاوانبار دەکرد ، 

وەک ھیچ ھەڵە یەک رووی نەدابێ ،خوێنی (١٠٠) ساڵی ھەموو شەھیدانی شۆڕشەکانی کورد ورەشەبای ژەھرو ئەنفال و  گۆڕەبەکۆمەڵەکانی جینۆسایدی کورد و رەنجی پێشمەرگەی نیشتمان و زیندانەکانیان  لە چەند رۆژێکدا بە ھەدەردا .

سەرکردە سیاسیانەی کورد  لە ھەولێرو بەغداد یەکتریی قبوڵ ناکەن ویەکتریی دەسڕنەوە، بە عەقڵیەتی چەق بەستو ی حیزبایەتی ، وتاریی نەتەوەیی کورد لە بەغداد بە تاڵ دەکەنەوە .

بڕیارەکانیان بڕە  لە رق ...کینە ...بوخز ..وتوندو تیژیی و سیناریۆی نابەجێ بەرامبەر بە یەکتریی و پەراوێز خستنی مافەکانی کورد  و لە بەغدادو لە ھەولێر  .

غرووری  نەرجسیەتی سەرکردەکانی کورد  بەجۆرێکە، ھەموو یاساو رێساو پرۆژەکانیان  لە بەرژەوەندی  دەسەڵاتی خۆیان و خانەوادەکانیانە بۆ کوڕاو کوڕیان.، ھیچ رۆڵێکی نەتەوەیی و نیشتمانی نابینن، ، ئامێری جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەو نەخشەی داگیرکەرانن   .

لە بەغدادی پایتەختی  جینۆسایدی کوردا ،نوێنەری کورسیەکی لەرزۆکی بەتاڵن . نەک مافە سەرەتایەکانی تاکی کورد .

عەبدوڵڵا  کەریم مەحمود

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×