خۆری رۆژئاوا 

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2026-01-10     165

لە ٢٠١٨ دەوڵەتی تورکیا،  بە پاڵپشتی روسیاو  بێ دەنگی ناتۆ وزلھێزەکانی دنیا ونەتەوەیەکگرتوەکان  ،لە (ئەپەراسیونی لقی زەیتون) دا ، بە ھەمووھەموو تەکنەلۆژیای عەسکەری نوێ و  ‌بە ھێزی ئاسمانی سەنگەری شەرڤانان وھەموو گوندەکانیان لە (عفرین )،نوقمی باروت و ئاگرو ئاسن   کرد.
 
بە سیناریۆی بەرژەوەوندییەکانی ھەرێمیی و ناوخۆیی و ھێزە نیو دەوڵەتیەکان ، ھێزە سەربازییەکانی تورکیا وگروپە چەکدارە تیرۆریستەکانی ئەردۆغان ، لە باکووری رۆژئاواوە چوونە ناو عفرینەوە. 

دوای نەمانی ئەسەد ، جارێکی تر ، ئەردۆغان ، بە پاڵپشتی ناتۆ و بێ دەنگی و بێ ھەڵوێستی کۆمەڵگای  نێو دەوڵەتی ،ھێزەکانی سوپای پیادەی تورکیاو ھێزی ئاسمانی ومیت و گروپ و میلیشیا چەکدارەکانی  سوریا  ،ھەموو بنەما دەستووریی و یاساییەکانی سەرسنووری تورکیا- سوریا ، بە بەر چاوی ھەموو میدیاکانی دنیا بەزاند.

پیلان و بەرنامەو نەخشەکانی ئۆردغان، زنجیرە کارێکی تیرۆریستی بوو،  بۆ سڕینەوەی سروشتی رۆژئاوای کوردستان بە زەیتون وگەنم و روەک و  و ئاو ھەوا ، ھەر  ھەمووی نوقمی ژەھری باروت کرد ، بۆ کۆمەڵکوژیی  مرۆڤ و زیندەوەرو ئاژەڵ و پەلەوەر.

ئەردۆگانی عاشقی تاریکیی ، بە تەکنەلۆژیای سەربازی ، ھەموو چراخانی  گوندەکان و وزەی کارەبا و رووناکی شارەکانی بە جۆرێک تێک  شکاند ، بە نیازبوو رۆژئاوای بکات  بە شەوەزەنگ . 

  ئەزموونی(حوکمی خۆبەڕیوەبردن)، لە رۆژئاوا بە تێکشکانی داعش و تێک شکانی سوپای ئەردۆغان و ھەنگاوە نوێکانیان ،  بووەبە مایەی تێڕامانی  کۆمەڵگای نیو تەوڵەتی و ناتۆو زلھێزەکانی دنیا .

 ئەزموونی رۆژئاوا  شۆڕشیکی گەورەو مەزن بوو ، بە کۆمەلکوژی کورد لە دایک بوو  ، گەورەترین گۆڕانکاری نوێ بوو ، بۆ خزمەتی کوردو نەتەوە جیا جیاکان و نیشتمان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی .

 بێ دەنگی و بێ ھەڵوێستی  نەتەوە یەکگرتووەکان  و ناتۆو زلھێزەکانی دنیا ،بە گەمەکانی ئەمەریکاوە  ،بەرامبەربەو ھەمووکارە تیرۆریستیانەی ئەردۆغان ، رەوایی و بەردەوامی،  بە کاری تیرۆریستی دەوڵەتی تورکیا،  لە رۆژئاوای کوردستان دەدەن .

 سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و حکومەتی ھەرێم،  نەک پاڵپشتی مادی و مەعنەویی و میدیایی ئەزموونی ئەو خۆرەی کوردستانی رۆژئاوانین ، بە پێجەوانەوە  دەروازەکان سەر سنووری کوردستانیان  لەسەر داخستوون .

 بە شانازییەوە لە گەڵ  ئۆردغانی تیرۆریست وکورد کوژ  دادەنیشن و گفتوگۆوی  نھینی وداخراو لە گەل  ئەو  فریاد رەسە  دەسکەوتی دیبلۆماسی دادەنێن  .

گروپە تیوریستەکانی (عشات و حمزات و نورەدین) ، بە پلان و بەرنامەی نەخشەی سیناریۆی ئۆردوغان و ناتۆو وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا و سەرۆکی سوریا ئەحمەد حسین شەرعناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی )، بە تەکنەلۆژیای چەکی کۆکوژیی ، (کۆمەڵکوژیی . منداڵ و پیاو و ژنی ) دانیشتوانی ( عەفرین  و باکووەری حەلەب )دەکەن .، ئاگربارانی ھەردوو گەڕەکی (ئەشرقیە و شێخ مەقسود دەکەن .

 ئەرکی نووسەران و رۆژنامەنووسان و کۆمەڵگای مەدەنی و ھەموو تاکێکی کورد ە ، بەھەموو توانا جیاجیاکانەوە ،پشتگیریی و پاڵپشتی (حوکمخۆبەڕیوەبردن )ی یەپەدە بن لە رۆژئاوا، بۆ ئەوەی خۆری کورد ئەمجارە لە رۆژئاوە ھەڵبێت و بگاتە ھەمووبستێکی نیشتمان .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×