جینۆسایدی کورد لە کۆبانی و عفرین و حەلەب !!

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2026-01-20     154

دەوڵەتی تورکیا ، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی  عوسمانی  و کۆماری تورکیا  بە زەبری سوپا  ،  تا ئیستا کۆمەڵکوژی  کوردی لە باکوری کوردستان  ئەنجام داوە .

 لۆزان پلان و بەرنامە و نە خشە ی  نیو دەوڵەتی  زلھێزەکانی دنیا  بوو ، دوای دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیا ی نوێ  ، بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک .

 لە  ٢٤  / ٧ / ١٩٢٣ ، لە  رێکەو‌تن نامەی  لۆزان ،لە شاری لۆزانی سویسرا،  لە نێوان ( بەریتانیا ، فەرەنسا ، ئیتالیا ، ژاپۆن ، یۆنان ، رۆمانیا ، سربیا، کرواتیا ، سلۆنیا  ، تورکیا ) 

  لۆزن سیناریویەکی  داخراو و نھێنی نیو دەوڵەتی  بوو ، لە نێوان بەریتانیای عوزماو فەرەنساو مستەفا کەمال ئەتاتورکی ،  سەرۆکی دەوڵەتی تورکیا ی نوێ  ، بۆ سڕینەوەی مافی چارەنوسی کورد لە کوردستان   ، لەسەر نەخشەی جیھان .

ئەو سیناریۆ کۆنکێتییە  لەو کۆنگرەیە ، بۆ  بەتاڵ کردنەوەی  مادەی ٦٢ و ٦٣، ٦٤ ی سیڤەر ، بە جۆرێکێک دارێژرابوو ، ناوی کورد ومافە سەرەتاییەکانی،  بەتاڵ کردوە .

لە لۆزانی مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە  ، تا ئەردۆغانی ئەتاتورک و ئەحمەد شەرع ، ئەوە ١٠٢ ساڵە  کورد  لە دەیان  سیناریۆی جیا جیا دا ، لە نیشتمانەکەی دا  کۆمەڵ کوژ دەکرێ  .

 ھێزەکانی سوپای دیموکرات (ھەسەدە ) ،لە شەڕی بەرگری و رووبە رووبونەوەی (داعش و گروپەکانی سەر بە رێکخراوی ئەلقاعیدە )،    لە رۆژئاوای کوردستان  ، گەورترین سەرکەوتنیان ،بە خوێنی ١١ھەزار لە شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە  تۆمار کرد .

لە بری  ریزو پیزانین ،  بۆ   ئەو ھەموو  قوربانی سەرکەتنانەی ھێزەکانی سوپای دیموکرات ، رژێمی (ئۆردوغان و  بەشارئەسەد ) و (ئەحمەد حسین شەرع )،ناسراو بە  ئەبوو محەمەد جۆلانی )بە ھەموو توانایانەوە دژایەتی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن  .

ئەمەریکاو روسیا وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا ، وەک سیناریۆی  سیاسسیی ونێودەوڵەتی لۆزان ، جارێکی تر ، پشتیان لە ھێزەکانی سوپای دیموکرات  کرد.

 ترامپ  لە ناسکترین  بارودۆخ دا ، بڕیاری دا ھێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بکشێنەوە  ، ئەو بڕیارەی  ترامپ ،لەو ھەل ومەرجە ناسک و دژوارەدا ، جۆرە سیناریۆیەکی نھێنی بوو   ،  راستەو خۆ  بوار یان رەخساند  ،بۆ سوپا ی پیادە و ھێزی ئاسمانی تورکیا ، بە  ھەموو توانای   مادی و مەعنەویی و میدیاکانیانەوە ، ھێرش بکەنە سەر ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژئاوای کوردستان.

رەجەب تەیب ئەردوغان بە نیازبوو،جینۆسایدی کورد ەکانی  باکور بکات ونیشتمانەکەیان بسڕیتەوە  ،دەست بەسەر بیرە نەوتەکان و سەرچاوەی کانزایی رۆژئاوای کوردستان دا بگرێت .

بۆ ئەوەی  بە خوێنی کوردی رۆژئاواو بە نەوتی کوردستان  ژێر خانی ئابوریی  تێک شکاوی تورکیا  ببوژێنێتەوە .

مستەفا کەمال ئەتاتورک لە ١٩٢٣ەوە بە کوردەکانی باکوری کوردستان ی دەوت :
- تورکی شاخاوی .

ئەردوغان  و ئەحمەد ئەلشەرع دوای ١٠٣ ساڵ بە سەر لۆزان دا ، کوردەکانی باکور ی کوردستان ، رۆژ ئاواو باشوری کوردستان ، بە بەرچاوی ھەموو میدیاکانی دنیا ، کۆمەڵ کوژی دەکەن  .

بە سیناریۆی نھێنی  ئەردوغان وئەحمەد شەڕع ، (٤٢) ھەزار سەربازی فرقەی ((٦٠.٨٠.٧٢،٧٦)ی ھێزەکانی سوپای سوریا ، بە تانک و مدرعە و تۆپی دورھاوێژ ، ژن و پیاو و منداڵی کوردی گەرەکی (ئەشرقیەو  مەقسود) یان ،نوقمی بارووت و ئاسن وئاگرو دوکەڵ کرد ، بە بەرچاوی ھەموو میدیاکانی جیھانەوە ، کۆمەڵکوژیی کورد یان کرد  .

بێ دەنگی ئەمەریکاو  زلھێزەکانی دنیاو  بێ ھەڵوێستی سەرکردە  سیاسییەکانی کوردو حکومەتی ھەرێم ، زانایانی ئاینی ، زیارەتی سەرکردەکانی کورد بۆ ئارامگای  مستەفا کەمال ئەتاتورک  وپیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی ئەردۆغان  .

ئەو ھاوکێشە لاسەنگە ی زلھێزەکانی دنیا  و ئەو ستراتیژە  نێو دەوڵەتییە و ئەم دوو فاقیەی سەرکردەکانی کورد ،و زانایانی ئاینی ،  سینارۆی لۆزانێکی ترە  بۆ  ئەردۆغان  و ئەحمەد شەرع ؟

سیناریۆی کۆمەڵگایی نیودەوڵەتی  و ئەمەریکا ، رەوایی دەدەن  بە ئەردوغان و ئەحمەد شەرع ،  ژن و پیاو مداڵی کورد لە کۆبانی  و عفرین و حەلەب و رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێ.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×