( ئایینی ئێوە لە ژێر پێمدایە!)

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2026-02-24     447

دەگێرنەوە شێخ محی الدین  عربی فەیلەسوف و عاریف و سۆفییەکی ناوداری ئەندەلوسییە کە لە دێمەشق جێگیر بوو ، رۆژێک خەڵکی کۆکردەوە و لەسەر کورسیەک دانیشت و دەستی بەقسەکردن کرد پێی وتن : ( دینکُم تحتَ قدَمیَّ ھژا - ئایینی ئێوە ئەوەتا لەژێر پێمدایە ) .
بەم وتەیەیە خەڵک ناڕازی بوون ،چۆن دەبێت بەم شێوەیە شێخ سوکایەتی بەئایینمان بکات و بڵێت لەژێر پێمدایە ؟!

شێخ دووبارەی کردەوە بۆیان وتی : کاتێ ئایینی ئێوە پارە و دراو بێت ئەوە لەژێر پێی مندایە .
( دینکُم دینارُکُم ) کاتێ پارە ئایینتانە، ئەوا بەدڵنیایەوە لەھەر کوێ پارەی لێبێت ئایین لەوێییە بۆیان .

ھەڵبەت دوای چەند ساڵێک دوای مردنی شێخ ،شوێنی وتاردانیان ھەڵدایەوە چەند کوپە یەکی دراوی ئەوکاتیان دۆزیەوە ،بۆیە شێخ لەسەر ئەو شوێنە قاچی دانابوو و پێی دەوتن : ئایینی ئێوە لەژێر پێمدایە .
زۆرێک ھەن لەم ڕۆژگارەدا ڕوخساریان ڕوو لە خوایە بەڵام ناخ و نیەتیان ڕوو لە پارە و دەسەڵات لە پێناوی پارە درۆ ئەکەن ریایی دەکەن دزی دەکەن خیانەت دەکەن داوێن پیسی دەکەن لە دوایشدا دەیانەوێت بە دوو رکاعەت نوێژ و سەرفیترەیەک پاک ببنەوە بێ ئاگا لەوەی لێخوشبونی خوا لە نییەت و ناخی مرۆڤە لە کردار و گوفتاری راستە نەک روکەش و درۆ ، کاتێک پارە ھەموو ئامانجی مرۆڤ بێت و لە پێناویدا چی خراپەیە بیکات بەدڵنییای مانای ئەوەیە پارە دەبێتە دینەکەی بۆیە شێخ محی الدین دەڵێت ( دینکم تحت قدمی ) ئاینتان لە ژێر پێمایە کە ئاینی ئێوە پارە بێت .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×