لەماوەی كەمتر لەسەعاتێك زیاتر لە 10 درۆن لەئاسمانی لەهەولێر تەقێنرانەوە

سەرتیپ جەوهەر
  2026-04-01   

لەئێوارەوە لەسەرووی 10 درۆن لەلایەن هاوپەیمانانەوە لەئاسمانی هەولێر تەقێنراوەتەوە كە لەباشوری هەولێرەوە واتە لەئاراستەی كەركوك و نەینەوا لەلایەن میلیشیاكانی نزیك ئێران (حەشدی شەعبی) ئاراستە هەرێمی كوردستان دەكرێن. بەپێی زانیاریی ناڕەسمیی ئەمە 24مین پەلاماردان بووە ئەمڕۆ، شوكر بۆخوا بێ‌ زیان بوون.

بەپێی ئەو پێشبینیانەی دەكرێن، وەك بەر لەچەن رۆژێك لەگوتارێك ئاماژەم پێدا، ژمارەی پەلاماردانەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان زیاتر دەبن و لەسەرەتای ئەم مانگەوە شەڕی ئەمریكاو ئێران پێدەنێتە قۆناغێكی نوێ.

قۆناغە نوێیەكە بریتیە لەزیاتربوون و كاریگەرتر كردنی پەلاماردان لەلایەن ئەمریكاوە بەبەكارهێنانی بۆمب و موشەكی وێرانكەر و لێدان لەپرۆژەو شوێنە ستراتیژییەكانی ئێران، وەك لەماوەی دوو رۆژی رابردوو بینیمان ئەمریكا چەكی زۆر مەترسیداری بەكارهێناوە.

هاوكات لەبەرامبەردا ئێران لەترسی دابەزینی سەربازیی ئەمریكا لەسەر خاكەكەی و دروستبوونی جولانەوەی چەكداریی لەچەند ناوچەیەكی بەری رۆژئاوای ئێران و لەتاو پەلاماردان و گورزە كاریگەرەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل، ژمارەی پەلاماردانەكانی بۆسەر وڵاتانی عەرەبی لەكەنداوی فارس و هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات. بۆیە پێویستە هەموولا زیاتر ئاگادار بین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیی دۆلار بازاڕەکانی عێراقی شڵەژاند
پژاک پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات: بژاردەکانتان یان جەنگ و وێرانییە یان ئاشتی و دیموکراسی
بانکی ناوەندی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، موچه‌ی هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20% كه‌م ده‌بێته‌وه‌
لە بەغداد خۆپیشاندان دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێکرد و بەشێک لە بازاڕەکان داخران
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هیچ سیسته‌مێكی به‌رگریی ئاسمانیمان وه‌رنه‌گرتوه‌
بە فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا کرد و بڕیارێکی گومرگیشی هەڵوەشاندەوە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی دۆلار دیاری بكات
حوسییەکان فڕۆکەخانەی عەدەنیان موشەکباران کرد؛ گرژییە سەربازییەکان لە یەمەن و سنوورەکانی سعودیە پێ دەنێنە قۆناغێکی نوێوە
بانکی ناوەندی ئاشکرای دەکات: چەندین نوسراومان بۆ وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کردووە و وەڵامیان نەداوینەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×