ماچ

عەبدوڵا کەریم مەحمود
  2026-04-03     245

 

لە٢ / ٤ / ١٩٩١, سێ ملیوێن ، ژن و پیاو و  پیر و منداڵی کورد،لە ‌شار و شارۆچکە و ئۆردوگانەکانی  باشووری کوردستانەوە کۆرەویان کرد ، رووەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا.

رووبەرووی  ، باران  وتەرزەو  سەرماوبرسێتی ونەخۆشی ومەرگ وچارەنوسێکی نادیاربوونەوە .

ئەم رەوە بە کۆمەڵە  ، رەت کردنەوەی کۆمەڵ کوژی  ،حەفتاو یەک ساڵی،  دەسەڵاتی دەوڵەتی (پاشایەتی وکۆماری عێراق )ی عەرەبی  سونی بوو.

کورد  لە دوای سیناریۆی لۆزنەوە ، لە ١٩٢٣ ەوە  بە  بەرنامەو پلانی نەخشەی  داگیرکەران . ئەوە ١٠٠ساڵ زیاترە کۆمەڵ کوژو جینۆساید دەکرێت .

پێشمەرگە و وھاوڵاتیان  ، لە  ھەموو تراژیدیاکان دا، لەسەنگەری بەرگری،رووبەرووی داگیرکەران  بوونەتەوە و بەرگریان لەنیشتمانەکەیان کردووە.

 مرۆڤی کورد  لە سلیمانی و ھەولێر ودھۆک و کەرکوک و بەغداد   دەسگیر و زیندانی کراون  لە:

 ( قەسری نیھایە ، نوگرەسەلمان ،سجنی رەقم یەک ، ئەبوغرێب ، فەزیلییە، ھەیئەی کەرکوک ،ئەمنی عامە ، شوعبەی ٥ لە ئیستیخباراتی عامە ، سجنی موسڵ ، سجنی سلێمانی ، ھەولێر ، دھۆک ، دیالە ،تکریت ، حامیەی سلێمانی وئەمنە سوورەکە ، دەیان ژێر زەمین و، قەڵای سەخت وقایم ) ، ئەشکەنجە ی جەستەیی و دەروونی  دراوە  ، لەسێدارە  و گولە  باران کراوە.

لە٢١ /  ٢/  ١٩٨٨  تا  ٨ /٩ /١٩٨٨، لە٨ قۆناغی ئەنفال ، کورد لە ماوەی ١٦٨ رۆژ، لە سەرقەڵای گەرمیانەوە بۆ زاخۆ ، دەسگیروبێ سەروشوین کرا ن ،  ئیسک و پروسکەکانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دا ، شوێن بزر کرا وە.

کۆ رەو تراژیدیایەکی نوێ ی  نێودەوڵەتی کورد بوو ،دوای رەشەبای ژەھری ھەڵەبجەو ئەنفال .

گەلی کورد  بەیەک دەنگ و بە یەک  ئیرادەو بە یەک ھەڵوێست ،لە تراژیدیای  گەورەی پڕلە ھەڵوێست وتەحەدا ،  گرتن و کوشتنی بەکۆمەڵ  و جینۆسایدیان  رەتکردە وە.

 دوای  چەندرۆژک لە کۆ روە کە ، سەرکردە سیاسییەکانی کورد  ،  لە ناو تراژیدیای کۆڕەوەکەوە ، گەیشتنەبەغداد ی  پایتەخت.

  خوێنی شەھیدان و رەشەبای ژھر و ئەنفال  وگۆڕە بەکۆمەڵەکان و کۆڕەو )یان ،  لە ماچێکی  سەدام دا سڕییەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×