سیاسەت لە نێوان قوربانیانی درۆن و بارهەڵگر؟

دلێر محەمەد نوری
  2026-04-29     132

-هەست و هەڵوێست!

کاتێک درۆنێک لە ئێرانەوە یاخود لە لایەن گرووپە شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراق  خۆی دەکات بە ناو کەمپێکی پێشمەرگە و خێزانی خزمانی ڕۆژهەڵاتدا، لە باشور. کاتێک لاشەی کوڕ و کچی نازدار لەت و پەت ئەکات. نە کامێرای چاودێری هەیە وێنەیان بگرێ و نە کەسیش چاوی بە ساتی تەقینەوەکە و هەلاهەلابوونی درونەکە و مردن و بریندابوونی مرۆڤەکان دەبینێ، تا لە مێشکی خۆیدا وێنای ئەو ئافات و کارەساتە تراژیدییە بکات. مەگەر هەر ئەو هەڤاڵ و هاوڕێ زیندووانە بتوانن ئەو وێنانەمان بۆبکێشن ، ئەمە ئەگەر بواردرا یان مایک و کامێرا زۆر و زەوەندەکان ئارەزوویان کرد و سەرێکیان لە زڕکۆێزەڵە و کۆیە یان هەرچ شوێنێکی دیکە کەمپی ئاوارەکان کرد.

هەڵبەتە درۆنی تورکی و کادر و چالاکوانی پەکەکە و کەمپی مەخمووریش ساڵانێکی زۆر هەمان دەرد و کارەساتیان بەسەردا داهات.

 گەر مرۆڤ ساتێک لە گەڵ خۆیدا دابنیشێ و بیرێک لەو ساتەوەختە کارەساتبارانە بکاتەوە، دەکرێ هەم هەست و شعوری بجووڵێ و هەمیش هەڵویستی لێ ببینرێ. بەڵام ئەم کارە هەم مرۆڤی بە هەست و هەم پڕ خەیاڵ و هەم بە هەڵوێستیشی گەرەکە.

 

-مرۆڤ و کامێراکانی چاودێری!

مرۆڤەکانی ئەمڕۆ، وەک چۆن تا ژەمە خواردنێکی ماڵەوە ئەخۆن، دە ژەمە فاست فوودی دەرەوەی ئەکەن بە سەردا، ئاوهاش تا کارەساتێکی ڕاستەقینەی بێ ڕیکلام و بێ وێنە و بێ ڤیدیۆ ئەیانجووڵێنێ، دەیان ڕووداوی بەر کامێراکانی چاودێری ماڵان و سەرشەقامەکان باوکەڕۆیان پێ ئەکەن. مرۆڤەکان توانای بیرکردنەوە و هەڵوێست وەرگرتنیان نەماوە، مەگەر سۆشیاڵ میدیا و وێنە و ڤیدیۆی فەیک کۆمەکیان پێ بکات، تا هەڵوێستێک بنوێنن.

 

-سیاسەت لە باشور، پەرادۆکسێکە لە هەڵوێست!

تۆ تەماشا ئەو هەموو کوڕ و کچە نازدارەی ڕۆژهەڵات ئەمڕۆ و ئەو هەموو قوربانیانەی باکور لە دوێنێ، تۆ تەماشای ئەو هەموو پەلامارە مووشەکی و درۆنییانەی دوێنی کەمپی مەخموور و ئەمڕۆی کەمپەکانی خزمانی ڕۆژهەڵات و ئەو هەموو تیرۆرانەی بە درۆن و ئەو هەموو بۆمبە ماگنێتانەی بە ئۆتۆمبیلەکاندا تەقینەوە،  نە نەخۆشخانەیەکی هەولێر یان سێمانی خستە ئامادەباشیەوە و نە سەرۆک و سەرکردەیەکی پارتی یان یەکێتی هێنایە قسە. نە پیاوانی حزبی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکان کرد و نە سەرۆک و سەرکردەکانی ناچار بە خوێن بەخشین کرد.

چونکە بۆ ئەم جۆرە لە هەڵویست دۆستی حزب و سەرکردەکان ودوژمنی کۆمەڵانی خەڵکی توڕە دەکرد، بۆیە ناکرێ هیچ جۆرە هەڵوێستێک بنوێنن.  هەڵبەت بۆ تانە و تەشەر و ململانێی حزبی ماشێنی زەبەڵاحی ڕاگەیاندن ئەخنە گەر گەر درۆنێک لە دەڤەر ئەم بەر و ئەو بەر یان تیرۆرێک لەم بەر یان ئەو بەر ڕووبدات.

بەڵام تەماشاکەن چۆن بارهەگرێک لە کەرکوک و ئەو حاڵەتەی ڕووداوی هاتووچۆ، هەرچی نەخۆشخانە و هەرچی سەرۆک و حزب هەیە خستە هەلەکە سەماوخوێن بەخشین و ئامادەباشییەوە بۆ ئافەرینێکی پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک و سەرۆک وەزیرانە عەرەبەکەی بەغدا.

 

-دوو ڕووداو و دوو هەڵوێست!

هەموو کات لە ڕووداوی دڵتەزێنی لە وێنەی  ئەوەی کەرکووکدا، هەم هەڵویست و هەم بە هاناچوونییەوە گرنگە و ئەرکیشە. نەک لە بەر ئەوەی زۆرینەی قوربانییەکان کوردبوون، بەڵام لە بەر ڕووە مڕۆڤایەتییەکەیشی. بەڵام تۆ بڵێی شەهیدکردن و تیرۆرکردنی غەزاڵەکان و عەگیدەکان و دەنیزەکان بە درۆنی تورکی و ئێرانی و بە هاناوەچوونیان ئەرکێکی پیرۆز و گرنگ و کوردانە و مرۆڤانە نەبێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ نەخۆشخانە ئامادەباشەکانی سلێمانی و هەولێر و پارتی و یەکێتی و هەرچی سەرۆک و سەرکرد و پارێزگار و کادرە حزبییەکانیان بەجێ دەهێڵین کە لە دوێنێوە ئامادەن بۆ وەرگرتنی بریندارەکانی بارهەڵگرە سەرلێشێواوەکە!؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×