بۆ دۆناڵد ترەمپ

شۆڕش حاجی
  2026-05-12     1097

بەڕێز Donald J. Trump ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

وا چەند جارێکە لە کۆنفرەنسی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێی کە گوایە ئەمریکا چەکی داوە بە کوردەکان بۆ ئەوەی بیگەیەننە ئێرانییەکان تاکوو لەدژی ڕژێمی ئێران بەکاری بێنن بەڵام کورد ئەو چەکانەیان بۆ خۆیان گل داوەتەوە و دزیویانە، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخەیتە ڕوو ناوی ئەو کەس و لایەنە ئاشکرا بکەی کە وایان کردووە. لە درێژەی قسەکانتا دەڵێی کورد شەڕکەری باشن بەڵام تەنیا بە پارە شەڕ دەکەن. بەو قسانەشت سووکایەتیت بە گەلی کورد کردووە و ئێمەت وەک گەلێکی دز و بەکرێگیراو وێنا کردووە. ئەوە لە کاتێکدا کە گەورەترین و ترسناکترین ڕێکخراوی تیڕۆڕیستی لە دنیا لەسەر دەستی کورد و بە خوێنی شەڕڤان و پێشمەرگەی کورد شکستی هێنا. بۆیە من وەک کوردێک ئەو قسانەت ڕەت دەکەمەوە و داوات لێ دەکەم بە فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکەی.

لە کۆتاییدا دەبێ بڵێم، کە ئەگەر حکوومەتی ئەمریکا چەکی دابێ بە کوردێک، حیزبێک، یان لایەنێکی کوردی بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە دەستی خەڵکی ئێران و ئەوان بەڵێنەکەیان شکاندبێ، ئەوا ئەوانە دز و بەڵێنشکێن و بەکرێگیراون، نەک تێکڕای گەلی کورد. چونکە وەک چۆن من لەسەر ئەو قسانەی تۆ گلەیی لە هەموو گەلی ئەمریکا ناکەم، چونکە قسەکانی تۆ تەعبیر لە ڕەئی ئەو هاووڵاتیانەی ئەمریکا ناکات کە دەنگیان بە تۆ نەداوە کە ببی بە سەرۆکی ئەمریکا، بە هەمان شێوە ئەو کەس و لایەن و بەرپرسە کوردانەش کە تۆ دەڵێی، گوایە چەکەکانی ئەمریکایان دزیوە، نوێنەرایەتی ڕێژەیەکی زۆر کەمی گەلی کورد دەکەن یان تەنیا نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن، بەڵام تۆ هەموو گەلی کوردت تۆمەتبار کردووە.

چاوەڕێی وەڵامی فەرمی ئێوە دەکەم.

د. شۆڕش حاجی

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
حوسییەکان هێرشێکی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی سعودیە ڕادەگەیەنن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×