لەسەر ھیچ . . ھەر ھیچ

ئەمیر عومەر
  2026-07-03     449

سەیرە، لە سەردەمێکدا دەژین کە "وتن" ئاسانترین کارە و "مانا" دەگمەنترین شتە. رۆژانە بە ھەزاران وشە لە ڕێگەی تەلەفزیۆن، سۆشیاڵ میدیا و سەکۆ جیاوازەکانەوە دەپژێن، بەڵام کاتێک گوێ دەگریت، ھەست دەکەیت لە ناو بەتاڵییەکی گەورەدا دۆش داماوی. ئەمە ئەو دۆخەیە کە دەکرێت پێی بڵێین نووسین و وتن لەسەر ھیچ، بۆ گەیشتن بە ھیچ. بەشێکی زۆر لەمیدیا و سەکۆکانی ئەمڕۆ بوونەتە بازاڕی نمایشکردنی خۆڵەمێش و خەریکە ھونەری قسەکردن دەبێتە ھونەری پڕکردنەوەی کات. دەبینیت پێشکەشکارێک، شرۆڤەکارێک، لێکۆڵەرێک، کاتژمێرێک قسە دەکات، بەڵام ئەگەر لێی بپرسیت تۆ چی وتت؟ وەڵامەکەی بریتییە لە ھیچ.
لە میدیای ئەمڕۆدا، ناڵێم ھەموو بەشێکی زۆریان  خێرایی لە پێش کوالێتیدایە، کاتێک بەپەلە دەنووسیت یان قسە دەکەیت تەنھا بۆ ئەوەی بۆشاییەکانی کات پڕ بکەیتەوە، ئەنجامەکەی بە دڵنیاییەوە ھیچە. زۆرێک لە دەردەکەوتنی میدیایی تەنھا بۆ وروژاندنی سۆزی بینەرە، نەک گەیاندنی زانیاری یان دۆزینەوەی چارەسەر، ئەمە قسەکردنە لەسەر ھیچ چونکە ھیچی لێ شین نابێت. ھەندێک جار بێدەنگی لە قسەی بێ بنەما بەھێزتر و کاریگەرترە، بەڵام میدیا و سەکۆکان وا فێریان کردووین کە ئەگەر قسە نەکەیت، واتە بوونت نییە، ئینجا ئەگەر قسەکەشت ھیچ بێت، کێشە نییە.
ڕاستییەکە ئەوەیە پێویست ناکات لەسەر ھەموو شتێک قسە بکرێت. زۆر جار بێدەنگی لە ئاست بابەتێک کە شارەزاییت تێیدا نییە، یان بابەتێک کە ھیچ بەھایەکی بۆ کۆمەڵگە نییە، شکۆمەندییە. بەڵام ئێمە کەوتووینەتە داوی ئەوەی کە دەبێت دەنگمان ھەبێت، تەنانەت ئەگەر ئەو دەنگە تەنھا دەنگدانەوەی بەتاڵیی بێت. کاتێک میدیا و سەکۆکان دەبنە شوێنی قسەکردن لەسەر ھیچ، تاک و کۆمەڵگەش تووشی جۆرێک لە بێھیوایی دەبن، چونکە مرۆڤ بە زانیاری و مانا دەژی، نەک بە دەنگەدەنگی بەتاڵ. بۆیە با کەمتر بڵێین و زیاتر مانادار بین، چونکە لە کۆتاییدا، ھەرچییەک بڵێین کاتێک لەسەر بنەمای زانیاری و پێویستی نەبێت، ھەر ھیچە. با فێری ئەوە بین کە ھیچ نەوتن، باشترە لە وتن لەسەر ھیچ.

پشتیوان بەخوا  . . ئیتر کاتیەتی ئەزموونی ٢٧ ساڵی میدیا و تەکنیکی داڕشتن و چیرۆکە ھەواڵ و توانای دەنگ و ڕەنگم کۆبکەمەوە.

زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
فانس بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێت: پنتاگۆن ڕووبەڕووی کەمیی چەک و تۆمەتی شاردنەوەی زیانەکان دەبێتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×