عەلی زەیدی و چارەنووسی هەرێمی کوردستان

شێرزاد شێخانی‌
  2026-07-18     154

زۆر سەیرم پێدی کاتێ کەسانێک باس لە مەترسی لەناوچوونی قەوارەی هەرێم دەکەن .گوایە بەغدا کاتێک بەهێز دەبێ هەرێمی کوردستان لەناو دەبات . بۆ هەموو ئەوانەی لەم ئاوازە نەشازە دەخوێنن بە مەبەستی گەوجاندن و لەخشتەبردنی میللەتەکەمان ئەم چەند خاڵە دەخەمەڕوو .

١- هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە وهێز نیە کۆتایی پێبێنێ . تەنانەت هەر هەموارێکی دەستووریش پێویستی بە راپرسی هەیە ، سەرباری ئەوەش دەستوور بەپێی ماددەی ١٤٢ بە دەق دەڵێ (رابعا :- يكون الاستفتاء على المواد المعدلة ناجحاً بموافقة أغلبية المصوتين، وإذا لم يرفضه ثلثا المصوتين في ثلاث محافظات أو أكثر ) کەواتە هیچ هەموارێکی دەستووری بەبێ رەزامەندی دوو لەسەر سێی دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەرێم سەر ناگرێت .

٢- صەدام حوسین لە سەردەمی جەبەرووتی هێزو حوکمی دیکتاتۆرییانەو شۆفینیانەی خۆی نەیتوانی ( مجلس تەشریعی و تەنفیزی کوردستان ) هەڵبوەشێنێتەوە . کە ئەمەش کارێکی زۆر ئاسان بوو بۆ ئەو لەدوای ئاشبەتاڵ و کاتی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال ، لەگەڵ ئەوەشدا نەیوێرا ئەم کارە بکات . ئینجا لەعیراق مەجلسێکی کارتۆنی ئاسان نەبێ هەڵوەشێتەوە چۆن قەوارەیەکی دەستووری هەڵدەوەشێتەوە .

٣- بە هۆی هەڵەکانی دەسەڵات و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا لە دەستپێکی ریفراندۆمەوە تاکو ئەمڕۆش ، حکومەتی بەغدا زنجییرەیەک بڕیاری سیادی لەدەست حکومەتی هەرێم دەرهێنا ، هەر لە فرۆشتنی نەوتەوە تا سیستەمی ئەسیکۆداو خاڵیکردنی قاسەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم . ئەمانە هەمووی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم ولاوازکردنیەتی ، هێشتا هەنگاوی تریش ماوە کە دوای گەڕانەوەی زەیدی دەیهاوێت بۆ زیاتر کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێم .

٤- سەرۆک وەزیرانی عیراق لەتەنیشت سەرۆکی ئەمریکا ترامپدا گۆتی : هەرێمی کوردستان وەکو پارێزگای بەسڕە تەماشای دەکەین . ئەمەش ئاماژەیەکی روونە کەوا قەوارەی هەرێم مامەڵەی پارێزگای لەگەڵ دەکرێ .

٥-کاری هەرە لەپێشینەی عەلی زەیدی وەکو چەند جارێک دووبارەی کردۆتەوە چەک داماڵینی گرووپەکانی شیعەیە ، ئینجا ئەو خۆی شیعە مەزهەب و هەڵبژاردەی چوارچێوەی هەمانگی بێت و چەک لەدەستی شیعەکان دەەربێنی کە خۆی شیعەیە ، وهێزەکانی شیعەش دەسەڵاتداری عیراقن ، حەتمەن هەوڵیش دەدات تەشقەڵەێەک بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش  بکات ، یان ئەوەتا بیانخاتە ناو تەشکیلاتی وەزارەتی بەرگری عیراق و لەژێر فەرمانی قائیدی عامی عیراقدا بن ، یان ئەوەتا پێناسەی ( پاسەوانی هەرێم ) کە لەدەستووردا ناوی بەسەریان فەڕزبکات بەمەش ناوی پێشمەرگە و وەزارەتەکشی دەسڕێتەوە . .

٦- ئەم هەموو تەشکیلات وهێزە تایبەتانەی حیزبەکانی دەسەڵات وەکو لەشکرو هێزو سوپای تایبەتی دەبێ ئەوانیش هاوشێوەی گرووپە چەکدارەکانی فەصائیلی شیعە هەڵوەشێنەوە ئەگەر نا مووچەیان لەبەغداوە دەبڕدرێ .

٧- لەبارەی هەڵمەتی دژە گەندەڵی ، گومانی تێدا نیە پرووشکی بەر هەرێمیش دەکەوێ . چونکە مەعقوول نیە لیستێکی هەزار کەسی ئێستا حازر کرابێ بۆ دەستگییرکردنو لێکۆلێنەوە لە نوێتەران و وەزیران و کەسایەتی شیعەو سوننەی عیراق ، بەڵام  سەرانی گەندەڵی هەرێم لەم هەڵمەتە ببەخشرێن ، خۆ ئەو پارە و سامانانەی لە هەرێم دزراون ئەوانیش هەر موڵک وسامانی عیراقن .

لە کۆتاییدا دەگەڕێمەوە سەر ئەسلێ بابەتەکەم ، ئەویش ئەوەیە لەگەڵ گەڕانەوەی عەلی زەیدی لە ئەمریکا هەڵمەتێکی گەورە لەدژی هەرێم بەڕێوەیە بە پشتگییری تەواوی ئەمریکاوە تەنانەت ئەگەر کار گەیشتە رووبەرووی بوونەوەی چەکداریش .

هەڵبەت وەکو باسمکرد بەغدا ناتوانێ هەرێم هەڵوەشێنێتەوە بەڵام وەکو مەجلس تەشریعی وتەنفیزیەکەی جاران لەپەلوپۆی دەخات ولاوازو بێدەىسەڵاتی دەکات . دەسەڵاتدارانی هەرێمیش ناتوانن بەهیچ شێوەیەک بەر لەو هەڵمەتەی داهاتووە بگرن ، چونکە ئەمریکا بە هەموو هێزییەوە لەپشت زەیدیە و دەسەڵاتی هەرێمیش ئەوەندە بەهێز نیە بتوانێ بە هەڕەشەو گوڕەشەی جاران پاشگەزیان بکەنەوە . نە داعش ماوە بەردەنە گیانی عیراق ، نە تورکیاش ئامادەیە لەشکرکێشیان بۆ بکات لەکاتێکدا چاوەڕێی سەفەقاتی زۆر گەورەیە لەگەڵ بەغدا وئەسڵەن تورکیاش زۆر کەیفی بە چارەی کورد نایەت تا خۆی تووشی شەڕێکی ئیقلیمی گەورە بکات لەبەر خاتری  دەسەڵاتی گەندەڵی کوردستان .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×