مانەوە یا کشانەوەی ئەمەریکا لەباکوری سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان)

محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
  2018-12-21     1682

 هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا جەدەلێکی گەرم بەڵام نادروستی بەدوای خۆیدا هێنا. هەندێ ئایدلۆژییانە، هەندێ دڵسوزانەو هەندێکی تریش بەهۆی ترسەوە، لەبابەتەکەیان ڕوانی، نادروستییەکەش لێرەدایە.ئەمەریکا، ئاساییە هێزەکانی بکشێنێتەوە بەڵام هیچ کاتێك سیاسەتی ناکشێنێتەوە. کشانەوەی هێزەکانی ڕەنگە لەبەر چەندین هۆی تاکتیکیی، دەرونیی‌و ئابوریی بێت چونکە مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەشوێنێکدا کۆمەڵێك تێچوونی هەیە، لەوانە:

 

١.لەڕوی ئابوورییەوە تێچونی ماددیی ئێجگار زۆری هەیە بۆیە زۆرجار سیاسەتەکانی خۆی بەو هێزانە جێبەجێ ئەکات کە لەدوای خۆتەوە درووستیان ئەکات.

 

٢. ئەمڕۆ لەدنیاداو لەهەندێ شوێندا، مانەوەی ئەمەریکا، هۆکاری وروژاندنی دەروونی هەندێ تاقم‌و گروپی دژ بەئەمەریکایەو لەماوەیەکی دوردا هەستی دژە ئەمەریکایی ئەوروژێنێت کە لەقازالنجی ئەمەریکادا نییە.

 

٣.لەروی تاکتیکییشەوە ئەمەریکا نایەوێ خۆی لەقەرەی ڕوبەڕوبونەوەی هەندێ دەوڵەت‌و تاقم‌و گروپ بدات کە بەلای ئەمەریکاوە، بابەت نین.سیاسەت بۆ ئەمەریکا گرنگە بۆیە لەهەر شوێنێکی دنیادا پێویست بکات ئامادەیی (وجود)ی سەربازییشی نەبێ بەڵام ئامادەیی سیاسیی ئەبێ.

 

لەدوای کەوتنی یەکێتیی سۆڤێتەوە، ئەمەریکا بۆ ڕێگرییکردن لەدووبارە هەستانەوەی ڕوسیا، وەك سیاسەت لەکۆی هەموو دەوڵەتەکانی چواردەوری ڕوسیا بونی هەیە بەڵام وەك هێزی سەربازیی نا لەگەڵ ئەوەشدا پلانە ستراتیژییەکەی ،سەریگرتووە.لە وڵاتانی باشووری ئاسیا، بۆ پێشگرتن لەکشانی سیاسەتی چین هەندێ ئامادەیی یان بونی سەربازیی هەیە بەڵام بوونە سیاسییەکەی کاریگەرترە لەکۆی ١١ دەوڵەت ١٠ دەوڵەتیان هاوپەیمانی ئەمەریکان‌و سیاسەتی هاوبەشیان هەیە لەدژی ئەمەریکا، لەوناوچەیە ئەوە سیاسەتی ئەمەریکایە کاریگەریی جێهێشتووە نەك سەربازەکانی.لە ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا هەمان بۆچوون و قسەمان دروستە.

 

لەناو سوریادا، سەرەتا چەندین گروپی چەکداریی لەناو سوریادا، ئەجەنگان، هێزەکان‌و ئەندامەکانیان سووریی بوون بەڵام سیاسەتەکە ئەمەریکایی، گەر سیاسەتەکە ئەمەریکایی نەبووایە دەمێك بو ئەو هێزانە وەك شاخە بەفرینەیەك لەبەردەم ئاگری توڕەیی سوریاو ڕوسیاو ئێراندا توابووبوونەوە.لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ، لە کۆمارەکانی دەورووبەری ڕوسیا، لەڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمەریکا، ئامادەییە سیاسییەکەی گرنگترە لە ئامادەییە سەربازییەکەیلە ڕۆژئاوای کوردستان ( باکووری سوریا ) ئەمەریکا هێزەکەی لەوێ قایم بکات یان بکشێنێتەوە، هیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێت چونکە مادام هێشتا ئامادە سیاسییەکەی هەیە ، ئەوەتا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ یارمەتییە لۆجستییەکانی بۆ هێزەکانی ( یەپەگە و سوریای دیموکرات) زیاد ئەکات .

 

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خیتابەکانی لە دژی هێزەکانی داعش (ئەمەیان بیانووە) توندتر ئەکات. مەرجەکانی لە بارەی سوریا و بەشار ئەسەدەوە هێشتا وەك خۆیانن ئیدی ترس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ !!!

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×