بۆچی هەڵوێستی بەغدا هەمبەر هەرێم نەرم بووە؟

د. نەوزاد هێتوتی
  2019-03-10     1223
دوای پێکهێنانی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی، تارادەیەک هەست بەوە دەکرێت کە هەڵوێستی بەغدا هەمبەر هەرێم نەرم بووە، و بە ئاراستەیەکی باش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. بە تایبەت ماوەیەکە نابینێن کە بەڕپرسانی بەغدا، لێدوانی توند دژی هەرێم بدەن، یان خود پەرلەمانتارەکانیان وەک دوو سال پێش ئێستا دژایەتی توندی هەرێم بکەن و شەقامی عێراقی دژی کورد بورۆژێنن. لە کاتی تێپەراندنی بوجەی سالانەی عێراقیش، ئەو دژایەتییەی چاوەروان دەکرا لە لایەن شیعەکانەوە هەبێت، سەبارەت چەسپاندنی بەشی بوجە و پارەی مووچە خۆرانی هەرێم، یان تەرخانکردنی برێک پارە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەدینەکرا. 

لێرەدا دەکرێت بپرسێن، داخۆ هۆکار و پاڵنەری سەرەی ئەم گۆرانە لە هەڵوێسیتی لایەن شیعەکان هەمبەر هەرێم لە چییەوە سەرچاوە دەگرێت؟ ئایا دوای نزیکەی ١٦ سالی لە کێشمەکێشی نێوان هەرێم و بەغد، تو بلێت گورانکارییەکی راستەقینە لە هەڵوێست و تێروانینەکانی بەڕپرسانی بەغدا هەمبەر کورد رووی دابێت؟ یان خود ئەم نەرمییەی بەغدا زیاتر رەهەندێکی تەکتیکی وکاتیی هەیە؟ ئایا دەکرێت باوەر بەوە بکەین کە ئەو عەقلییەتەی لە بەغدا بوونی هەیە دو سال پێش ئێستا هەۆلی هەڵوەشاندنی کیانی هەرێمی کوردستانیان دەدا و هێرشیان کردە سەر کورد، ئێستا لە ڕوانگەیەکی جیاوازترەوە سەیری هەرێم دەکەن؟  تا چەند وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران لە لایەن کەسێكی وەک عەبدولمەهدی یارمەتیدەر بووە لە ئاسایی بوونەی پەیوەندیەکانی هەریم و بەغدا ؟ ئایا ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم نەرمییە لە هەڵوێستی بەغدا، بە هۆی هاوکێشەی سیاسییەکانی عێراق و ناۆچەکە و بێت، بە تایبەت ئەو هەرەشە و گوشارانەی کە ئەمریکا لەسەر بەغدا وئێران دروست کردووە؟

لە راستیدا، ئەم نەرمییەی ئێستا لە بەغدا دەبێنین، بە تایابەت دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن عەبدولمەهدی، پەیوەندی بە زۆر هۆکار وفاکتەرەوە هەیە، وبەبێ خۆیندنەوەیەکی ورد بۆ کۆی ئەم فاکتەرانە ناتوانێن بە دروستی لەم سیاسەتە نۆیەی بەغدا تێبگەین. هاتنی کەسێکی وەک عادل عەبدولمەهدی بۆ سەر دەسەلات، بێگومان کارێگەری باشی هەبووە لەسەر باشترکردنی پەیوەندی نێوان هەریم بەغدا وکەمکردنەوەی ئەو ئالوزییانەی لە پێشدا هەبوون.  بەتایبەت عەبدولمەهدی سیاسییەکی میانرەوەو و زیاتر  لە کێشەی کورد تێدەگات و پەیوەندی بەهێزێشی لە گەل سەرکردەکانی کورد هەیە. 

بەلام ئەمە تاکە هوکار نییە بۆ ئەوەی هێزو لایەنە عێراقییەکان سیاسەتێكی میانرەوتر هەمبەر هەرێم بگرنە بەر، بە تایبەت دەبێت ئەو راستییە بزانین کە راستە عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانە، بەلام لە رووی سیاسییەوە پێگەیەکی زۆر لاوازی هەیە وتەنانەت لەناو پەڕلەماندا تاکە ئەندام پەرلەمانێکی نییە. ئەگەرلایەنە شیعەکان  مەبەستییان بوایە، وەک چون لە دەست نێشانکردنی وەزیرەکانی کابینەکەی کێشەیان بۆ حکومەتەکەی دروست کردووە، بەهەمان شێوەش دەیانتوانی لە پڕسی بوچە و ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە هەیە، لە ناو پەڕلەمان کیشە دروست بکەن و رێگە نەدەن بەو شێوەیەی کورد دەیەویت بوچەکە دەرباز ببێت.

کەواتە دەبێت بەدوای هۆکارەکانی تردا بگەرێن، ئەوەی راستی بێت لەم قوناغەدا کە بە قوناغێ دوای داعش ناسراووە ، ئەولەوێیەتی  پێکهاتەی شیعە و بەڕپرسانی بەغدا ئەویە چون وبە چێ میکانیزمێک ئەو پێگە و دەسەلاتەی کە هەیانە بپارێزن. ئێستا شیعەکان لە عێراق رووی سیاسی، ئابوری و سەربازییەوە لەوپەری بەهێزیدان و خاوەن قسەی کوتایین  لەسەر کۆی پرسە سیاسییەکانی عیراق. بەدڕێژای سەد سالەی عێراق، هیچ کاتێک شیعەکان بەقەدر ئیستا خودان دەسەلات نەبوونە.  ئەوەی شێعەکان ویستوویانە لە قورخکردنی دەسەلات، پشتکردن لە شەراکەت و تەوافقی نێوان پێکهاتەکان، پەرایزکردنی کورد و سوونە، دورست کردنی ‌هیزی میلێشیای، دەستبەسەرداگرنتی ناوچە سوونەکان و دروخستنەوەی پێشمەرگە لە ناوچە ناکوکەکان بەدەستییان هێناووە.    

بۆیە کاری هەرە لە پێشێنەی ئێستای شێعەکان بە پاڵپشتی ئێران لەم قوناغەدا،  چیتر بریتی نییە لە تێکدانی پەیوەندییەکانیان لە گەل کورد، یان خود سوونە، چونکە ئەوەی وێسیتوویانە بەدەستیان هیناووە. بۆیە کاری هەرە پێشێنەییان برێتییە لە پارێزگاریکردن لەو پێگە و دەسکەوتانەی کە ئێستا هەیانە و زۆر ئاسایییە شیعەکان لەم قوناغەدا، ئەگەر بەشێوەیەکی تاکتێکیش بێت لەسەر هەندێک پڕسی  وەک بوجە و موچە لە گەل هەرێم ڕیکەوتن بکەون. چونکە ئەم پرسانە هێچ زیان لە پێگەیەکان نادەت و هەرکاتێکیش بەمەستییان بوو دتوانن لێی پاشگەز ببنەووە. لەلایەکی تریشەوە ئەم هەنگاوە، دەرفەتیان دەداتێ بۆ ئەوەی فۆکس وتەرکێزیان زیاتر لەسەر هەرەشە گەورەکە بێت، کە لە ڕوانگەیە ئەوانەوە ئەمریکایە نەک هەرێمی کوردستان.

هەروەها ناکرێت ئەم سیاسەتە نۆیەی بەغدا هەمبەر هەرێم، بەدەربێت لە کارێگەری وگوشارەکانی ئەمریکا بۆسەر بەغدا. بەتایبەت ئێستا شێعەکان لە ژێر گوشاری زۆر ئەمریکادان بۆ ئەوەی کار بۆ راستکردنەوەی پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا بکەن و هەنگاوی راستەقینە بهاوێژن بۆ دروستکردنی شەراکەتی نیشتمانی نێوان پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسیدا. هەروەها ئەمریکا پێداگری دەکەت لەسەر هەڵوەشاندنی مێلیشیا شیعەکان یان خۆد دەبێت ببن بەشێک لە سووپای عێراق. سەبارەت ناوچە سوونەکانیش هەوڵێک هەیە بۆئەوەی نەک هەر مێلێشیاکان لەو ناوچانە دەربکرێن، بەڵكو بێر لە دورستکردنی هەرێمێکی سوونی بکرێت. لەپال ئەمەدا ئەمریکییەکان پێیان باشە بەغدا کەرکوک و ناوچە ناکوکەکان بە هاوبەشی لە گەل کورد بەرێوە ببەت. تەتانەت پێ هەندیک لەسەر چاوەکانیش پومپێیو بەغدا ڕاگەیاندووە کە ئەگەر بە گوێرەی سیاسەتی ئەمریکا هەنگاو نەهاوێژن، ئەوان چێتر رێگری لە هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەی  مێلێشیاکانی سەر ئێران لە عیراقدا ناکەن.

لە لایەکی تریشەوە، ئیرانیش وەک ئەکتەرێکی سەرەکی ناو گەمەی سیاسی عێراق، پێدەچێت رۆل و کارێگەری هەبێت لەسەر شێعەکان بۆ ئەوەی بە ئاراستەیەی نزیک بوونەوە لە کورد هەنگاو بهاوێژن و  پەیوەندەییەکانیان لەگەل هەرێم تا رادەیەک ئاسایی بکەنەووە. ئەمەش بۆ ئەوەی لە لایەک کورد نەکەونە ژێر کاریگەری سیاسەتی ئەمریکا، بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە سەپاندنی  سزاکانی بۆ سەر ئێرانەوە هەیە. لە لایەکی تریشەوە، ئیستا ئێران وهاۆپەیمانەکانی بە پلەی یەکەم، مەبەستییانە رووبەوروی هەرەشەکانی ئەمریکا ببنەووە کە هەۆلی دورخستنەوەی هەژموونی ئیران لەسەر عیراق دەدەت و رێگری لە دورست بوونی هێلالی شێعە دەکات. بەهەمان ئاراستەش شێعەکان و ئێران ترسی ئەوەیان هەیە کورد وسوونە بە پاڵپشتی ئەمریکا بەرەێک دژی خوسەپاندنی شێعە لە عیراق پێکبینن. بێگومان هەموو ئەم فاکتەرانەش پێکەووە کاریگەرییان هەبووە  لەسەر ئەوەی بەغدا لەم قوناغەدا  سیاسەتێکی نەرمتر هەمبەر هەرێم پراکتیزە بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×