ئامانجە ستراتێژی و جیوساسی ئەمریکا لە شەری ئێران

د. سەردار موسی شەریف
  2026-07-27     134

ماموستای زانکوی دهوک

 

پێشکێشنەکردنی ستراتێژی یەکی رون و ئاشکرا، نەبونی بنەمایی یاسایی و پشتیوانی کومەڵگای نێو دەوڵەتی نیونەرایەتی کراو لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بووە هوکاری ئەوەی ترامپ لە یەکەم تاقیکردنەوەی سیاسی و ستراتیژی خوی بەرامبەر لە روژهەڵاتی ناوەرشت توشی ئاستەنگ و بگرە شەکەست بێت. لە  شەری ٤٢ روژی دا هێزە سەربازی یەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە تواناکانی بەهیزترین هێزی ئاسامانی جیهانی یان نمایش کرد لە دژی ئێران. پێکەوە بە تەواوی ئاسمانی ئێرانی یان خستە ژێر چاودێری، بە لە ناوبردنی سەرکردایەتی ریزی یەکەم و کلاسیکی ئێرانی ئیسلامی، ئەمریکا و ئیسرائیل مەزندەی ئەوەیان دەکرد دەتوانن ئارمانجەکانی یان بپێکێن!! بەلام ئێران لە بەرامبەر هەمو ئەوەی لە دەستیدا و بە سەریدا هات خوراگری پێشکیش کرد. ئێران بەرامبەر بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بێ وەلامیش نەبو. ئێران بە لێدان و لە ناو بردنی رادارەکانی ئەمریکا لە روژهەلاتی ناوەراست، و هێرشی پێجەوانە بو سەر بنەکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداوی فارس و ئیسرائیل، ئاستی هیز و توانا بەرگری ە لەشکەری یەکانی خوی پیناسە کرد. دەتوانم ئەمە بلێم ئەمریکا و ئیسرائیل نەک مەجبورکران ئاگەربەست ورێکەوتن لە گەل ئێران بکەن، بەلکو خوێندنەوەیان بو ئێران خاوەن کەموکوریەکی گەورەی ستراتێژی بووە. ئەمریکا بە رێکەوتن لە گەل ئێران و پێدانی کومەلێک ئیمتیازی گەورە لە رێکەوتنی ١٤ خالی، نەیتوانی هیچ کام لە ٣ خواستی سەرەکی خوی لە ناو رێککەوتنەکە دا جێگیر بکات کە بریتی بون لە پرسی چەکی ئەتومی، موشەکی بالیستیکی، هیزە هەریمی یان بەرەی مقاومەی شیعە، بەلکو ئەم رێکەوتنە گەورترین سەرکەوتنی دیپلوماسی ئیڕان دەتوانرێت پێناسە بکرێت، و لە سەر ئەمەش، ئێران توانای رژێمێکی نوی بو گەروی هورمز لە ناو رێککوتنەکە جێگیر بکات. واتە، رێکار و میکانیزمی نوێ بو بەرێوەبردنی گەروی هورموز، لە روی ستراتێژی و ئابوری یەوە لە بەرژەوەندی ئێران و عمان دا شکاوتەوە. هەردو دەوڵەت بە سەپاندنی باج، سەرەچاوەیەکی نوێ داهات بو خەزانەی دەوڵەتی خویان پەیدا بکەن. دەکرێت ئاماژە بەم دەرئەنجامە بکرێت کە، لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیهانی و ئەمریکایی بو رێکەوتنەکە کە ئێرانی براوە پێناسە کردوتەوە، هوکارێک بێت بو ئەوە ترامپ بریاری داوە هێرشی نوی بکاتەو سەر ئێران لە پێناو گوشار خستن بو سەر ئێران و سەر لە نوی رێکەوتنێکی نوی بو ئەوەی شکەستی خوی قەرەبو بکاتەوە.

دەستپێکردنی شەری نوێ، گورینی شکەستی ئەمریکایە بە سەرکەوتن، گورانی هاوسەنگی هیزە لە نێوان دوو هیزی ناهاوسەنگ، گورینی شکەستە لە مەیدانی شەر بو دەستکەوتی دیپلوماسی. دەستپێکردنی شەر، یەکەم، ترامپ دەیەوێت گوشار بو سەر ئێران دروست بکات تەنزانازول لە کومەلێک دەستکەوتی رێکەوتنەکە بکات لە بەرژەوەندی ئەمریکا، لە وانەش، چەکی ئەتومی، پرسی موشەکی بالیستیکی و پێشکەوتو و هیزە میلیشیاکانی، دوویەم، لە سەر ئاستی هاوپەیمانە  هەرێمی یەکانی ئەمریکا، ئەگەر چی زور حەز دەکەن لە دەستی ئێران رزگاریان بێت، بەلام هاوشێەوەی شەری رزگاری کوێت و شەرێ روخانی رژێمی سەدام و شەری روخانی رژێمی تالیبان لە ئەفغانستان، ئامادە نینن بەشدار بن لەم شەرە لە گەل ئەمریکا، لە ئاستی هاوپەیمانی ناتوش دا، لە قوناغی یەکەم، دژایەتیکردنی توندی ئوروپا و رێگەنەان بە ئەمریکا لە بەکار هێنانی خاک و ئاسمانی وڵاتانی ئوروپا، کاریگەری گەورە ە سایکولوژی لە سەر ئەمریکای کرد. فاکتەری سێیەم، شەر بێجگە لە تێچوی ئابوری، کە رەنگە ترامپ کێشەی لە گەل ئەمە نەبێت و بتوانێت قەرەبوی ئابوری بدوێتەوە، بەلام شەری ٤٢ روژی ئەوەی راستی بێت جبەخانەکانی موشەکی وپێداویستی شەری ئەمریکا و ئیسرائیل ی بەرەوە خالی بون برد، ئەمە بێجگە لەو کەرەستەی کە پێویستی سەرەکین بو بەردەوامی شەر بە تایبەتی " راداری پشکەوتو" ئێران لە ناوی بردبون، کوی گشطی ٥ راداری سەرەکی، پچراندنی سیستەمی پەیوەندی نێوان بنەکەکانی لەشکەری ئەمریکا لە کەنداوی فارس. چوارەم، تواناکانی بەرپرچدانی ئێران، و هەبونی ئامادەگەی ئێران بو شەرکردن لە گەل کوی گشتی وڵاتانی کەنداو  ئیسرائیل، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی توشی سەرسورمانی کردبو. لە ئاستی هەمو ئەمانە، گوشارە دیپلوماسی یەکانی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە روژهەلاتی ناوەراست بو راگرتنی شەر و گرتنە بەری چارەسەری دیپلوماسی. لەروی سایکولوژی  و سیاسی یەوە پشتگیری یەکی گەورەتری بو رژیم دەستەبەر کرد.. ئەمەش، واتە، ئەمریکا و ئیسرائیل نەک ئەوەی خویان بە شکەست خواردو پێناسە نەکەن، بەلکو پێشەوازی یان لە دەستپێشخەری دیپلوماسی کرد تەنیا لە پێناو ئەوەی کە "پشوگرتنێک" بێتە ئارا بو سەر لە نوێ خوئامدەکردن بو گەرێکی دیکەی شەر لە گەل ئێران. ئەو شەرەی کە هەیە، پەیرەو لە ستراتێژی قوناخ بە قوناخ دەکات، کە بریتی یە لە لاوازکردنی رژێم لە ئاستی دامەزراوە جیاوازەکان، و لاوازکردنی تواناکانی رژێمی ئێران لە ناوخو کە نەتوانرێت بەرگەری راپەرین و شەرێکی ناوخو بکات. یانیش ئامادەکردنی زەمینەیە بو دروستکردنی کودەتایەک لە ناوخودی سیستەمی سیاسی و لەشکەری ئێران و گورینی رژێم. بوچی؟ چونکە ئەمریکا هەتا ئێستا بە جدی لە پرسی رێکخستنی هیزەکانی ئوپوزیسیونی ئێران نەهاتوتە پێش و هیچ ئاماژەیەکیش بو ئەم پرسە نییە. بویە، دەکرێت ئەو گرێمانەی سەرەوە لە بژاردەکانی بەردەست بێت.

بوچی ئێران ئارمانجی ئەمریکاو ئیسرائیل ە؟ ئایا پرسی چەکی ئەتومی هوکارە یانیش کومەلێک فاکتەری پێکەوە گرێدراو هوکارن بو ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەم کاتەدا هەولی روخانی رژێمی ئێران بدەن یانێش بە دروستکردنی گەورەترین گوشار، ئێران بیخنە ژیر رکێفی سیاسەت و ستراێژی هاوبەشی خویان؟ ئەمە رون و ئاشکرایە کە ئەو شەرەی دژی ئێران بەردەوامە تەنیا بو گورینی رژێم نییە، بەلکو رژیمی سیاسی فاکتەری سەرەکی یە لە تەنگەژەیەدا. لە سەر ئاستی سیاسەتی ئابوری و ستراتێژی جیهانی، ئەمریکاد دووئامانجی سەرکی هەیە لەم تەنگەژەیەدا، هێنانەوەی رژێممی ئێرانی ئیستا یان داهاتو بو ژیر سێبەری هەژەمونی ئەمریکا، بوچی؟ ئەمریکا، هەم روسیا و هەمیش چین ی بە ئارمانج گرتوتەوە لەم شەرە. پەیوەندیدار بە چین، ئەمریکا دەیەوێت لە سەر ئاستی جیهان گورز لە توانا ئابوری  و کێبەرکێ یەکانی چین لە گەل ئەمریکا بدات. ئەمەش بە وشک کردنی سەرەچاوەی وزە کە لە روژهەلاتی ناوەراست دەست چین دەکەوێت و ئێرانیش یەکێک لە دابینکەرانی سەرەکی وزەیە بو چین. دوویەم، ئەمریکا لە حەوشەی پشتی روسیا کە ئاسیای ناوەندی ( ئەفغانستان، تورکمنستان، قرقیسزستان و کازاخستان) و قەوقازیای ناوەراست ( ئازەربایجان، جورجیا و ئەرمینیا) دەخاتە ژێر رکێفی خوی و هەولی لاوازکردنی پێگەی روسیا لەم دەڤەرە دەدات. بە هەمان شێوە ئەو ئەفغانستانەی کە ئەمریکا لێی هەڵهات، دەیەوێت بە گورینی رژێمی ئێران دوبارە بوی بگەرێتەوە و هەولی لاوازکردنی پێگەی چین لەم ولاتەش بدات. بەم شێوەیە، بە روخانی ئێران ولاتانی کەنداویش بە ئیحتمالی زور پێداچونەوە بە پەیوەندی یەکانی ئابوری و لەشکەری و ستراتێژی لە گەل چین دەکەن، و ئارمانجی ئەمریکا ئەوەیە کە سەرەچاوەی وزەی چین لە کەنداوی فارس بو لاوازترین ئاست دابەزێنێت لە پێناو لاوازکردنی چین لە رکابەریکردن لە گەل ئەمریکا. بە هەمان شێوەش توری پەیوەدنی ئابوری چین لە روژهەلاتی ناوەراست تێکبشکێنێت.

  بویە شەری دژی ئێران لە ئاستی پروژە ستراتێژی یەکانی ئەمریکا تەنیا رەنگە بیانویەک بێت بەلام کرۆکی شەرەکە تەرکیز کردنە لە سەر ستراتێژی  "زبیگنیڤ برێژینسکی " لە پێناو کونترولکردنی " دڵ زەوی/جوغرافی یا" لە هەردو ناوچەی سەرەوە کە ئاماژە پیکراون. دووپێجکردنی روسیا و دابرانی لە روژهەلاتی ناوەراست کە ئێران بەشیکە لەم سنوری جوغرافی یە گرینگی خوی هەیە بو ئەمریکا، هاوتەریب رێگریکردن لە بەهیزبونی چین لە ئاستی ئابوری و ستراتێژیک پەیوەندیدار بە روژهەلاتی ناوەراست بە لەبەر چاوگرتنی ئەم راستی یە کە چین براوەی گەورەی سێ (٣) شەری گەورەی دوای ١١ ی ئەیلول بووە لە سنوری جوخرافیای روژهەلاتی ناوەراست، لە وانەش شەری داگیرکردنی ئەفغانستان، شەری روخانی رژێمی سەدام و شەری دژی داعش. ئەمە لە کاتیکدایە کە ئەمریکا بە هەلهاتن لە ئەفغانستان دەرکەوت، و ئێراقیشی رادەستی ئێران کرد و لە شەری دژی داعش هیزی سەرەکی شەرکەری سەر زەوی هێزی پێشمەرگە کوردستان بو. لە پێناو قەرەبوکردنی هەمو ئەم شکەستانە، ئەمریکا بە روخاندنی رژێمی ئێران ئارمانجی ئەمریکا و ترامپ ئەوەیە نەخشەی روژهەلاتی ناوەراست بە شێوەیەک بگوردرێت کە هاوتەریب بێت لە گەل بەرژەوەندی یە ستراتێژی یەکانی، واتە ئەمریکا بە پێکەوەگرێدانی بەرژەوەندی ئابوری خوی لە سەر ئاستی ناوچەی، و بەرژەوەندی ئاسایشی ئابوری ولاتانی روژەهلاتی ناوەراست، قولایی ستراتێژیکی خوی بەهێزتر بکات. لەم رویەوە فاکتەری ئاسایشی ئابوری و دروستکردنی جورەها رێرەوی ئابوری کە رەژهەلاتی ئاسیا و روژهەلاتی ناوەراست و ئوروپا پێکەوە گرێبدات. ئەمریکا دەیەوێت بە ئاراستەکردنی سەرەچاوەکانی وزە و سامانی سروشتی روژهەلاتی ناوەارست لە روی ستراتێژی یەوە ئوروپا لە وابەستەبون بە گاز و نەوتی روسیا رزگار بکات. بە روخانی رژێمی ئێران، ئەمریکا ستراتێژی پێکەوەگرێدانی چین بە روژهەلاتی ناوەارست لە رێگای تورە جالجالوکی فرەرەهەندی دارێژراو لە ناو دەبات. بویەی، شەری ئێستای ئەمریکا لە گەل زلهێزێکی جیهانی وەکو چین ە کە بە رێژەیەکی زور نەفت و گازی روژهەلاتی ناوەراست و بگرە بە هوی رێککەوتنە جیاوازەکان لە گەل سێ لە گەورە وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت وەکو ئێران، عێراق و سعودیە هەیەتی، لە روی ئابوری یەوە لە سەر ئاستی جیهان جێ پێی ئەمریکا لەرزاندویەتی. ئەگەر چی، لە لایەکی دیکەش چین گەورەترین ولاتی وەبەرهێنەرە لە ئەمریکا، و ئەمریکا لەم رویەوە پێویستی پێی هەیە، بو ئەمریکا گرینگە ئەگەر نەتوانێت بالادەستی خوی مسوگەر بکات، ئەوا بێ شک هاوسەنگی ئاڵوگوری ئابوری لەم کێبەرکێ یە دا، بژاردەی دوویەم دەبێت.

عێراق لەناو ستراتێژی ئەمریکا دا خاوەن پێگەیەکی جیوستراتێژی بەهیزە کە بە شێوەیەکی بەهێز و گرینگ بە هەرێمی کوردستانەوە گرێدراوە و هوکارەکەش بو ئەوە دەگرێتەوە هەرێمی کوردستان توانیویەتی ببێت بە ئەکتەرێکێ چالاک لە کایەی سیاسی ئێراق و روژهەلاتی ناوەراست و هاوپەیمانێکی مێژویی ئەمریکا بووە لە دوای سالانی ١٩٩١. بو ئەمریکا، عێراق خەتی یەکەمی بەرگریکردنی لە بەرژەوەندی یەکانی خوی کە ئەویش رێگریکردنە لە هەژەمونی و قولبونی پێگەی ئێران لە ئێراق و هەولەکانیش بو ئەوە دەگەرێنەوە کە ئەمریکا دەیەوێت پێگەی ئێران لە عێراق لاواز بکات. لە ئەگەری سەرکەوتن لە پرسێکی وەها دا، ئەمریکا پێگەی چینیش لە ئێراق بەرەوە نەمان دەبات، واتە هەولی وشککردنی سەرەچاوەی وزە و بوژاندنەوەی ئابوری چین دەدات، کە ئەویش بریتی یە لە هەلوەشاندنەوەی رێککەوتنەکانی نێوان عێراق و چین کە لە سەردەمی عادل عبدالمەهدی سەرۆکوەزیران ڤاژو کران بێ رەچاوکردنی بەرژەوەندی یەکانی ئەمەریکا. بو ئەمریکا کەنداوی فارس خاوەن پێگەیەکی جیوستراتێیژی سیاسی و ئابوری یە لە ئاستی پێگەی ئەمریکا لە جیهان، واتە کەنداوی فارس بەشێکە لە پروسەی " هاوسەنگی بەرژەوەندی یەکان و بەرژەوەندی نەتەوەی" و ئەم پرسەش لە لایەن جیمی کارتەر سەرۆکی ئەمریکا ( ٢٣ مانگی یەکی ١٩٨٠) لە پەیامی خوی بو نەتەوە  ناسراو بە (State of the Union) ئاماژە بەوە دەکات "هەر کەسیک لە دەرەوە کە بیەوێت هەولی کونترولکردنی کەنداوی فارس بدات ئەمە دێتە واتەی هیرشکردن بو سەر بەرژەوەندی گرینگەکانی ئەمریکا لە روژهەلاتی ناوەراست و ئەم جورە هێرشانە بە هەمو شێوەیەک وەلامدەدرێنەوە".  ئەمە ئەو پەیامایە کە ئەمریکا بو هەمو لایەنێک هەیەتی، کەنداوی فارس و روژهەلاتی ناوەراست بەشیکی دانەبراوی ئاسایشی نەتەوەی پێناسەکراوە.

لە پرسی هەلسوکەوت کردن لە گەل ئێران بیروکەیەکی دیکە هەیە، کە ئەویش وێنەکردنی لە تیوری پێکەوەگرێدان/وابەستەیی  سەرەچاوەدەگرێت، ئاماژە بەوە دەکات باشترین رێگا بو ئەمریکا ئەوەیە، و ئەم تیوری یە هەتا رادەیەکی بەرچاو لە گەل رویا و دیدی ترامپ گونجاوە، بە تایبەتی پرسی ئابوری. هەوڵەکان بو خویان لەوە چرکردون کە شەر رابگیرێت، و لە قوناغی دوویەم سزا ئابوری یەکان لە سەر ئێران هەلبگرێت و لە قوناغی سێیەم دەرگا بە روی ئێران دا بکرێتەوە بەشداری لە سیستەمی ئابوری هەرێمایەتی و جیهانی بکات. ئەمەش دەرگای وەبەرهێنان بو کومپانیا جیهانی یەکان و لە وانەش ئەمریکا دەکاتەوە کە لە ئێران وەبەرهێنان بکەن. چەقی بیرۆکە وەها هەلسەنگاندن بوی دەکرێت کە لە رێگای بەشداری ئێران لە ناو کایەی سیاسی و ئابوری جیهانی هەلسوکەوتی دەسەلاتدارانی ئێران توشی گورین دەکرێت و لە بیروکەی شورشگێری و ئاودیوکردنی شورش بو جیهان خویان دوردەکەن. بیروکەکە پیداگیرە لە سەر ئەمە، بێ ئەوەی رەفزی سیستەمی دەسەڵاتی ئاینی و لەشکەری ئێران بکات، بەلام دروستکردنی وابەستەی ئابوری گورانکاری جەوهەری لە شێواز و جوری سیاسەتی ناوخو و دەرەوەی بەرپرسانی ئیڕان دەکات، بە تایبەتی بە هوی گوشارە گەورەکانی کە لە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران کەلەکەبونەتەوە، خوێندنەوەی باشتر بو جولە و ستراتێژی سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەکرێت. چونکە ئێران لە کەسێکی گوشەگیرەوە دێتە دەر و دەبێت بە کەسێکی چالاک لە ناو کومەڵگای جیهانی و بو ئەمەش پێویستی بە خوگونجاندن لە گەل ژینگە و سروشتی کایەی ئاسایی سیاسی هەرێمایەی و جیهانی هەیە.

ترامپ لە ئێستا دا هەمان ستراتێژی ریچارد نیکسون تەبەنیی دەکات بو روژهەلاتی ناوەراست بە جیاوازی یەکی گەورە، ترامپ  دەیەوێت بە دروستکردنی هاوپەیمانی لە نێوان دەولەتانی خاوەن سەروەری و لە ناوبردنی هیزە نادەولەتی یەکان ( نیکسون گرینگی زوری بە دروستکردنی هیز و حزبی چەکداری دەد لە پێناو دروستکردنی گوشار بو سەر پێگەی ئێکێی سوڤیەت لە روژهەلاتی ناوەراست و بەکاریان دەهێناد)، کە ستراتێژی نیکسون بە ناوی " Twin Pillar" پێناسەکراوە، کە دێتە واتەی دوو ستونی سەرەکی. لەم ستراتێژی ترامپ گرێدراوە بە پرسەکانی سیاسی، ئابوری و ئاسایش. ترامپ دەیەوێت هیزە نادەوڵەتی یەکان کە بەکرێگیراوی کومەلێک دەوڵەتی هەرێمایەتی و زلهیزەکانن یان ئاوێتەی سیستەمی سیاسی دەوڵەتانی روژهەلاتی ناوەراست بکات و دەرگای بەشداری لە پروسەی سیاسی هاوتەریب لە گەل بوچونەکانی ئەمریکا پێیان بدرێت. ترامپ لە ئێستا دا درکی بەوە کردوتەوە ئەگەر نەتوانێت سەرەکانی هیزەکانی بەرەی مقاومە کە ئیرانە ناجار بکات واز لە پشتگیری ئەم هێزانە بێنێت، ئەوا بێ شک دەتوانێت لە ریگای پشتگیری بەهێز لە دەسەلاتی دەوڵەتێکی وەکو عێراق، ئەو دەرگایە لە ئێران دابخات. بویە، لەم رویەوە شکەستی ئێران کاریگەری " دومینو"ی دەبێت لە سەر ئاستی روژهەلاتی ناوەراست، و سەرکەوتنی ئەمریکا لە دروستکردنی هاوپەیمانی نوی ئابوری و ستراتێژی بە سەرپەرەشتی ئەمریکا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×