ئەندامانی سەرکردایەتی (پککە)، تازە تێگەیشتوون، سەرانی توورک دان بە مافە ڕەواکانی گەلی کورددا نانێن. ئاخر هەر لە سەرەتاوە، ئەو باسە لە گۆڕێدا نەبوو! بەڵام لای کوردپەروەران زۆر ڕوون بوو، کە توورکەکان مەبەستی سەرەکییان، تەنیا هەر هەڵخەڵەتاندنی، سەرکردایەتی (پککە) بوو. ئایا لە ئەو ماوەیەدا، نزیکەی (ساڵێک و هەشت مانگ)، ڕۆژێ لە ڕۆژان دەسەڵاتدارانی توورک، باسی مافە ڕەواکانی گەلی کوردیان کردووە؟! دانیان بە گفتوگۆکەدا ناوە؟! ناوی (کوردستان)یان بردووە؟!
ئاشکرایە، توورکەکان نەک هەر دوژمنێکی گەورەی سەرسەختی سەرەکی، گەلی کوردی باکووری (کوردستان)ی بندەستیانن، بەڵکوو لە سەرتاسەری نیشتمانەکەماندا، دوژمنێکی گەورەی هەموو نەتەوەی کوردن. لەبەرئەوە لە هەر شوێنی کورد هەبێ، ئەوان بە هەموو توانایانەوە، دژایەتی دەکەن و هەرگیز قەبوڵ ناکەن، فشە مافێکیان هەبێ!
ئاخر هێشتا هیچ شتێ دیارنەبوو، هێشتا هیچ ڕێککەوتنێکی ڕوون و گرنگ، لەنێوان سەرانی توورک و سەرکردایەتی (پکەکە) نەکرابوو، هێشتا توورکەکان، دانیان بە هیچ جۆرە مافێکی ڕەوای گەلی کورددا نەنابوو، کەچی پۆلێ چەکداری گریلای (پککە)، وازیان لە خەباتی چەکداری هێنا و چەکەکانیان سووتاند. تۆ بڵێی وایان زانیبێ، کە ئەو چەکانە دەسووتێنن، ئیدی توورکەکان (ئۆجەلان) ئازاددەکەن، جا گەر وابێ، وەک دەڵێن: سەیرە لە کۆیە!
بەڵی سەیرە لە کۆیە، ئاخر وەک سەرچاوەکان باسیدەدکەن: (لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا، پەكەكە لە كۆنگرەیەكدا هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند، بە شێوەیەكی سیمبوڵی چەكی دانا و دووپاتیكردەوە، كە دەچێتە پرۆسەی ئاشتییەوە، ئەم هەنگاوەش لەلایەن توركیاوە، بە "پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر" ناوبرا!)*
رۆژنامەی ئێندپێندنتی توركی، زانیارییەكی نوێی بڵاوكردووەتەوە، باسی ئەوە دەكا: (پەكەكە، بە هەزاران ئۆپراسیۆنی سەربازی هەڵنەوەشایەوە، بەڵام بە پلانێكی هەواڵگری توركیا "میت" هەڵوەشایەوە. پەنجەشی لەسەر ئەوە داناوە، كە "خاڵی سەرەكی ئەو پلانە، درووستكردنی دووبەرەكی بووە لەناو سەركردایەتی پەكەكەدا")*
سەرچاوە
* فهیسهڵ خهلیل، وشە، رۆژنامەی ئێندپێندنت: پەكەكە بە پلانێكی هەواڵگری چووە قۆناغی هەڵوەشانەوەوە، 17. 6. 2026