لەبەرچی درەختی دیموکراسیەت لەکن ئێمە ناڕوێت؟!

محەمەد خۆشناو
  2026-10-31   

 لە کۆنەوە پڕنسیپەکانی دیموکراسی لە ئەسینا-ی یۆنانیەکان دەستیپێکرد و ، سەرەتای جێبەجێکردنەکەشی  لە سەدەی حەڤدەم پێشوەختە  لە بەڕیتانیا و دوای فەترە خوێناویەکە  ڕوویدا ، دیموکراسی دیاردەیەکی نوێیە پەیوەستە بە دەوڵەتی ناسیۆنالیستیی ، دیموکراسی لە ڕۆژئاوا - ئەوروپا و ئەمەریکا سەرکەوتووبو ، چونکە پێش نزیکەی ھەزار ساڵ لە گۆڕانکاری ووردە ووردە بەرەو ماف و ئازادەیەکانی تاک و گشتی  ھاتە ئاراوە  کە ئەمە ژێرخانی ھەر گواستنەوەیەکی دیموکراسی سەرکەوتووە ، ئەگەر سەیری وڵاتانی جیھانی سێیەم بکەین کە بوونێکی دیکتاتۆری یان نیمچە دیکتاتۆری-یان لەگەڵ بەرگێکی بە ڕواڵەتی نیمچە دیموکراسی-یان ھەیە ، ئێمە باسی لای خۆمان نەکەین  ، بەڵکو با بێین باسی گەلێکی خوێندەوار و ڕۆشنبیر و خاوەن مێژوو وەک  یەکێتی سۆڤیەت  بکەین ، لەبەرچی ئەو وڵاتە نەگواستراوەتەوە بەرەو دیموکراسیەت و ڕوبەڕووی قوڕسایی ئابووری بووەوە و ، لە ساڵی ١٩٩١ یەکێتی سۆڤیەت بزربوو و  دەوڵەتی ڕوسیای لێمایەوە  ، بەڵام دیموکراسیەت بەدینەھات بەھۆی مێژووی درێژی دیکتاتۆری ھەر لە ڕۆژانی قەیسەرەکانەوە بگرە تا دەگاتە سەردەمی  ستالین ، بۆیە ئابووری سۆڤیەت بەدەست دەیان گیروگرفتی گەورەوە  ناڵاندوێتی و ، پاشانیش ھەڵکشانی ژمارەیەکی زۆر لە ھێز و سەرکردەکانی حزبی شیوعی بۆ لووتکەی دەسەڵاتی نوێ بە سەرۆکایەتی فلادیمێر پۆتین و ، لە فەترەی گوستنەوەشدا « واتە یەکێتی سۆڤیەت بۆ ڕوسیا » گەندەڵیەکی زەبەلاح کرا کە  تێیدا ڕوسیای شیوعی  بووە خاوەن ژمارەیەکی زەبەلاح لە میلیاردێر کە پارەکانیان بۆ دەرەوە ئاودیو کرد ، ئەگەر ئێمە بێن باسی ئەو ناوچەیەی خۆمان بکەین کە ئایا دیموکرسیەت بۆی دەگونجێت ؟ جارێ ھەر لەگەڵ تەقینەوەی بەناو بەھاری عەرەبی کە لە کۆتایی دەیەی یەکەمی سەدەی بیستویەک ڕوویدا ، دیموکراسی و ئەوانەی بانگەشەیان بۆدەکرد ، بووە ئامرازێکی  وێرانکەر بۆ دەوڵەتەکان و کۆمەڵگاکان و تەقینەوەی ململانێکان ، وەرە سەیری سوریا ، لیبیا و یەمەن و سودان و پێشتریش عێراق بکە بزانە لە سایەی سەری دیموکراسی چیان بەسەرھات !! ئەوانەی بانگەشە بۆ گواستنەوەی نموونەی ھێنانی  حوکمی دیموکرسی ئەوروپا بۆ ئەو ناوچەیە و ئاسیا دەکەن ، دەبێت جیاوازی کلتووری و مێژوویی و پێکھاتەی کۆمەڵایەتی لەو کۆمەڵگایانەدا لەبەرچاو بگرن ، بیرمەند و فەیلەسوفی فەڕەنسی « دو مۆنتسیکۆ » لە کتێبی « روحی قانونەکان » دا کە لە ساڵی ١٧٤٨ دەرچووە دەڵێت : ( پەرسیەکان parthes -  واتە خەڵکی خۆراسان ، تەحەمولیان نەکرد ئەو پاشایەیان ھەبێت کە  لەنێوخۆیانەوە لە ڕۆما گەورە بوبێت کە میھرەبان بوو و دەرگاکانی بە ڕووی ھەمووان بە کراوەیی دەھێشتەوە ، بۆیە پێی قەڵس بوون و بەسەر پاشادا ھەڵگەڕانەوە ، چونکە بە ئازادیەکی وا حوکمی دەکردن کە ئەوان لێی ڕانەھاتبوون ، ئازادی بۆ ئەو گەلانەی کە لەسەری ڕانەھاتوون بەرگەیان ناگرێت ، چۆن چێژ لەو ئازادیە وەردەگرن کە ئەزموونیان نەکردووە ، ئەمانە ئازادی زیانیان پێدەگەیەنێت ، ھەروەکچۆن ھەوایەکی تازە و نەرم زیان بەوکەسانە دەگەیەنێت کە ڕاھاتوون لەسەر ھەناسەدانی ھەوای چڵپاو ) ، لە ڕۆژھەڵات -وڵاتانی عەرەبی و چین و ڕوسیا و ھەموو ئاسیا-مافەکانی بە کۆمەڵ بنچینەیە و سەقامگیرە ، بەڵام ئازادی تاکەکەس بیرۆکەیەکی فریاکەوتنە و لە ڕۆژئاوا ئیستیراد کراوە ، بۆیە دیموکرسی لەکن کۆمەڵگا ڕۆژھەڵاتیەکان یان شکلیە وەک ھیندستان و ژاپۆن و ئێران و وڵاتانی عەرەبی یان پڕکۆسپە وەک ڕوسیا ، یان موستەحیلە وەک چین ، مەزنترین دەستکەوتی دیموکراسی ڕۆژئاوا ئەوەیە؛ کە حاکم وەک ھەر مرۆڤێکی تر مرۆڤێکە ، بە ھەڵبژاردنی خەڵک حوکم دەکات ، بە قانونێک حوکم دەکات کە گەل دایناوە نەک بەو قانونەی کە خۆی دایناوە ، بە دەستورێکی پابەندکراو  حوکم دەکات نەک بەو دەستورە گەمەیەی کە ھەر کاتی بیەوێت و بە کیفی خۆی دەستکاری بکات ، حاکم لە ڕۆژئاوا  سەروەری باڵایە بەڵام ملکەچی قانونە ، لە دیموکرسی ڕۆژئاوادا  شتێک نیە بەناوی ئەوەی دادگا و دادوەری بکەوێتە ژێر فشاری دەسەڵاتی جێبەجێکار ، نموونەی سەرکردەی دیموکراسی بۆ دەوڵەت   مانای ئەوە نیە کە دەسەڵات بریتی بێت لە دەوڵەت یان بریتی بێت لە میللەت یان ببێتە بەدیلی گەل ، بەلکو مانای ئەوەیە کە دەسەڵات دان بە مافی گەل بنێت لە ھەڵبژاردنی ئەوەی حوکمی دەکات و دەسەڵات دەگرێتەدەست و بڕیار لەسەر چارەنوسی گەل دەدات و ، کاریگەری لەسەر بژێوی ژیان و ئەمنیەت و ئازادی و ماف و کەڕامەتی تاکەکەسی و شکومەندیە نیشتیمانەکەی دەبێت ، بۆیە زۆرترین نموونەی سەرکردەی سەرکەوتوو و سەقامگیر ئەوکەسەیە کە بە یەقینی بڕوای بەوە ھەیە کە گەل سەرچاوەی دەسەڵاتە و خاوەنی سەروەرەی و ھەر ئەویشە خاوەنی نیشتیمانە ، گەل خاوەن سەروەریە و حکومەت لەکن« ئەو » ئیش دەکات نەک پێچەوانە ،  ھەروەک « ھارولد لاسکی » لە کتێبی « ئازادی لە دەوڵەتی نوێدا »  دەڵێت : نەک حکومەتی خزمەتکاری گەل بگۆڕێت بۆ حکومەتی بێباکی گەل و ئیسغلالکردنی گەل کە شکستی ھەڵبژاردنی بەدوادادێت ، دیموکراسیەت پێویستی بە دوو شت ھەیە : خاک و مێژوو کە ئێمە ھەردووکیمان لێکەمە، مرۆڤ لە ڕۆژئاوا نزیکەی ھەزار ساڵ تێکۆشا بەرلەوەی دیموکراسی بەدەستبێنێ ، خەباتیکرد لە پێناوی کەڕامەت و یەکسانی و ئازادی و ویژدان و ڕۆشنکردنەوەی عەقل و بیرکردنەوە ،  بەرەنگاری  زیاتر لە دەسەڵاتێک بووەوە کە دەیانویست ڕوناکی ژیان بەناوی ئایین یان بەناوی نیشتیمان بکوژێننەوە ، سەرکردەی دیموکراسی ئەو کەسە نیە لەبەردەم شاشەی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن نمایشی دەنگدان لەسەر سندوقی ھەڵبژاردن بکات  ، بەڵکو ئەوکەسەیە یەکەم : ئەو بیرۆکەیە قبوڵدەکات کە مونافسی ھەبێت و دان بە مونافیسەکانی و ھەق-یان بنێیت لە پێشبڕکێکردنیدا بێ ئەوەی ڕێگریان لێبکات یان تەخوینیان بکات یان برینداریان بکات لە نیشتیمانپەروەریان ، دووەم : قبوڵی ئەو بیرۆکەیەش بکات کە گەل مافی ھەیە لە موحاسەبەکردنی دەسەڵاتدارانی و ھەموو ئەوانەی بەرپرسیارێتی گشتی لەئەستۆدەگرن و کاریگەریان لەسەر بژێوی گەل ھەیە ، کێبڕکێ و لێپرسینەوە دوو تایبەتمەندی دیارن کە سەرکردەی دیموکراسی پێی جیادەبێتەوە کە لەو ناوچەیەی ئێمەی تێدا دەژین بونی نیە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×