یادەوەرییە سیاسییەکان؛ لە ئاشکراکردنی ڕابردووەوە تا پرسیاری مێژوو..

جوتیار مەلا رەئوف
  2026-10-31   

بیرەوەرییەکانی (دکتۆر مەحمود عوسمان)یش کەوتنە ناو کتێبخانەی کوردییەوە؛ بەڵام پێم وایە زیادبوونی کتێبێکی تر بە ئەرشیفی مێژژوی یادەوەرییە سیاسییەکان، بەخۆی هیچ گۆڕانێک لە ئاسۆی داهاتووی ئەو کۆمەڵگایەدا پێک ناهێنێت، بەهای سیاسیی ئەو جۆرە بەرهەمانە بەوە ناپێورێت کە چەند نهێنی ئاشکرا دەکەن، بەڵکو بەوە دەردەکەوێت کە تا چەند دەتوانن ڕابردوو بخەنە بەردەم ڕەخنە، بەرپرسیارێتی دیاری بکەن و ببنە هۆی پێداچوونەوە بەو ئەزموونە سیاسییەی کۆمەڵگای کوردی گەیاندووەتە ئەو دۆخە.

وەک یادەوەریی زۆرێک لە سەرکردە و کادیر و نووسەر و رۆژنامەنوسوو هونەرمەندو  هەڵسووڕاوانی سیاسی، ئەو یادەوەرییانەش ڕەنگە بۆ ماوەیەک ببنە ناوەندی مشتومڕ و گرژیی نێوان لایەنەکان، هەر لایەنێک ئەو بەشانەی بە سوودی خۆی و بە زیانی ڕکابەرەکەی دەبینێت و وەک بەڵگەی مێژوویی بەرز دەکاتەوە؛ بەرامبەر ئەو بەشانەی بەرپرسیارێتی دەخەنە ئەستۆی خۆی، بە ناڕاستی و لایەنگری و تەنانەت ساختەکاری ناوزەد دەکات، لەناو ئەو بازنەیەدا، ڕاستی بە پێوەری بەڵگە هەڵناسەنگێندرێت، بەڵکو بە پێی پێگەی حیزبی و بەرژەوەندیی سیاسی بەهای پێدەدرێت؛ مێژووش لە مەیدانی تێگەیشتنەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەنگەری ململا‌نێ، ئەوەی لەو یادەوەرییانەدا ڕەنگە وەک دانپێدانان بخوێندرێنەوە، دەتوانێت هەندێک لایەنی شاراوەی مێژووی سیاسیی کورد وکۆمەڵگاکەی ڕوون بکاتەوە، بەڵام دانپێدانان، ئەگەر لە دیاریکردنی بەرپرسیارێتی و ڕەخنەی خودیی داببڕێت، ڕەنگە تەنها ببێتە شێوەیەکی نوێی بێتاوانکردنی خۆ و تاوانبارکردنی ئەوانی تر، هەر گێڕانەوەیەک، تەنانەت ئەگەر لە زاری شایەتێکی ناو ڕووداوەکانیشەوە بێت، پێویستی بە بەراوردکردن و هەڵسەنگاندن هەیە؛ چونکە یادەوەریی تاک، بە هەموو گرنگییەکەیەوە ناتوانێت جێگەی مێژووی ڕەخنەیی بگرێتەوە.

پرسیارە سەرەکیەکە ئەوەیە، ئایا ئەو ئاشکراکردنانە یارمەتیمان دەدەن لە میکانیزمەکانی دەسەڵاتدارێتی، لە شێوازی بڕیاردان و تێگەیشتن لە هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی شکستەکان، یان تەنها ناوی بەرپرسان دەگۆڕن و هەمان کولتووری سیاسی بەجێ دەهێڵن؟ ئەگەر قوربانییەکان هەر لە پەراوێزدا بمێننەوە و مافی کۆمەڵگا بۆ زانینی ڕاستی و لێپرسینەوە پشتگوێ بخرێت، ئەوا زۆربوونی یادوەری و چیرۆکەکان بە مانای پێشکەوتنی هۆشیاریی سیاسی نایێت، لەو ڕووەوە، ترسەکە ئەوەیە ئەو یادەوەرییانەش تەنها سەرپۆشی مەنهۆڵێکی تری مێژووی بزووتنەوەی کوردایەتی هەڵبدەنەوە؛ بۆ ئەوەی بۆگەنە کۆبووەکەی بۆ ماوەیەکی تر کاس و گێژمان بکات، بێ ئەوەی ئیرادەیەکی سیاسی بۆ پاککردنەوەی سەرچاوەکەی پێک بێت، کۆمەڵگا تەنها بە بیستنەوەی چیرۆکی هەڵە و ساتوسەوداکانی ڕابردوو پێش ناکەوێت؛ پێویستی بەوە هەیە ئەو زانیارییانە بکاتە هۆشیاریی گشتی و ئەو هۆشیارییەش بگۆڕێت بۆ داواکاریی لێپرسینەوە و ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی.

بەو دیدگا ڕەخنەییەوە، حوکمی کۆتایی لەسەر کتێبێک نادەم کە هێشتا نە‌مخوێندووەتەوە؛ ئەو چەند دێڕەی لێرە نوسیومە، پرسیارە لە ڕۆڵ و سنووری یادەوەریی سیاسی لە کۆمەڵگای ئێمەدا، هیوادارم بتوانم زوو کتێبەکەی بەڕێز دکتۆر محمودم دەست بکەوێتوو   بیخوێنمەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×