مێژو، هەمیشە لەکۆتاییەکەیەوە ئەنوسرێـتەوە

د. رزگار ئاغا
  2019-05-29     1435
پەندێکی ئینگلیزی هەیە ئەڵێت: شکست بێ باوکە. هیچ کەسێک هیوای بۆ ناخوازێت. بۆیە, مێژوو هەمیشە لە کۆتاییەکەیەوە ئەنوسرێـتەوە. مێژوو ناڵێت نیکسۆن زیاتر لە هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا باڵی کێشابووە ناو سیاسەتی دەرەوەدا, بەڵکو  بە سووکایەتیەوە ناچارکرا کە دەست لەکار بکێشێتەوە بەهۆی درۆکردنیەوە. مێژوو ناڵێت هتلەرگەشەی خستە ئەڵمانیاوە, بەڵکو لە پەناگەیەکدا خۆی کوشت هەر لەدوای شکستەکەی بەرلین. خەڵک ناڵێن- یان نازانن- جەنەراڵ ئۆگستۆ بینوشێ گەشەی خستە وڵاتی شیلیەوە و بەڵکو بە هەڵهاتوویی لە دەست دادگا مرد. ئەوە واز لە ناپلیۆن بێـنە کە سەرکەوتنی گەورەی جەنگ و شەر و ئیمپراتۆریەتی بەدەستهێناوە, بەڵام دواجار لە دوورخراوەیدا لە دووروڵات مرد.

نەگبەت ئەوەیە ئەدۆڕێت. شکست سڕەوەیەکی تونوتیژ و زۆر بێ رەحمە. شای ئێران کە بە پشتویانی ئەمەریکا هاتە سەر حوکم بەڵام کە ڕایکرد نە ئەمەریکا و نە هیچ شوێنێک جگە لە میسر کەس وەری نەکرت و  نەخۆشخانەیەکیش وەک نەخۆشیش وەری نەگرت. خرۆشۆف و ستالیم دوو بەهێزترین پیاوی یەکێتی سۆڤیەت کە ئەوروپا و ئەمەریکاش لەو رۆژگارەدا لە ژێر پێیان ئەلەرزی. کاتێک هاوەلەکانی خۆیان لە شەوێکی هەوراوی تاریکدا لە دەسەڵات دایانگرتن,  ئیتر کەس ناونیشانی ماڵەکانیشیانی نەزانین. کەسی تریش وەک ستالین وای لێهات تەنانەت ناوهێنانیشیان قەدەغە کراو, یان لەگەڵ ناوەکەیاندا پاشگری " پێشوو" یان "کۆچکردوو" لکا بە ناوەکانیانەوە.

مێژوو دیاردەیەکی هێواش و دوورودرێژ دێتە بەرچاو. ساڵانێک یان دەیەکێک یان سەدەیەکە. بەڵام کاتێک کار ئەگاتە کورتکردنەوە, واوەیلا بۆ ئەوانەی کۆتاییەکانیان ناشرین و خراپ بوون. 
وەک زۆرێک لە خەڵکی تر, دەستم دایە خوێندنەوەی ژیانی مۆسۆلینی دیکتاتۆری ئیتالی لە کۆتاییەکەیەوە. پیاوێک ئیتالیا ئەکات بە ژێر باڵی شەڕوشۆرەوە, ئەیدۆڕێنێت, هەوڵی هەڵهاتن ئەدات هەروەک سەربازێکی ترسنۆک,  شیوعیەکان ئەیدۆزنەوە و ئەیگرن و دادبینی ئەکەن و خۆی و عەشیقەکەشی ئیعدام ئەکەن و  لە بەنزینخانەیەکدا سەرەو خوارهەڵیان ئەواسن. هاولاتیان ئەهاتنە سەریان تف و سووکایەتیان پێکردن.

عیدی ئەمین بە ستەمکارترین سەرۆکی ئەفەریقا دانرا لە مێژوودا کە دەستی لە خوێنی سەدان هەزار ئەفەریقی دا هەیە کە مایەی شەری خوێناوی تایەفەگەری بوو. عیدی ئەمین سەرۆکی ئوگەندا, هەرچی ناو و نازناوی فشە و درۆ هەبوو بەخۆیەوە نابوو, خاوەن شکۆ و سەرۆکی هتاهەتایی, مارشاڵ و حاجی و دکتۆر , ششکتپێهێنەری ئیمپراتۆریەتی بەریتانی, هتد ئەم هەموو نازناوەی بە دووردودرێژی خستبووە پێش ناوەکەی خۆیەوە: فەخامەتی سەرۆک موشیرحاجی دکتۆر عیدی ئەمین ئەمە ناوەکەی بوو.  بەڵام  نەفیکرا و لە دوور ولات لە سەعودیە مرد

رووخان و شکستی سەدام حوسەین لە عێڕاقی پر شەروشۆردا و خۆشاردنەوە و دۆزینەوە و لە سێدارەدانی خۆیی و تاقمەکەی و تەنانەت کوڕەکانیشی تەنها راستی مێژوون کە هەرکەس بیەوێت لە مێژوودا لەبارەی چارەنووس و پێگەی سەدام حوسەین بزانێـت. هەرچی خستیە پاڵ خۆی لە ئازایەتی و پاڵەوانی ئوممەی عەرەبی و موهیب الرکن سەرۆکی ئەندوومەنی سەرکردایەتی شۆرش و ئەمینی گشتی حزبی بەعس و سەرۆک وەزیران و سورۆکی کۆمار و دکتۆرای فەخری و تورەهاتی تری بێ بایەخ و هیچ و پووچ,  ئەو شتانە هەموو بیرچوونەوەوە.

کەوتنی سەرۆکە عەرەبیەکانی باکووری ئەفەریقا بە دوای یەکا, خۆی بۆ خۆی باسێکە کە وەک داشی دامەی ریزکراو یەک ئەو تری خست بە لادا. زووتر سادات کە لە نمایشی سەربازی وڵاتەکەیدا دەستڕێژی گولەی لێکراو کوژرا. موبارەک نەخۆشخانەیەکی جێ نەهێشت لە میسردا کە خۆی تیا چارەسەر بکرێت. قەزافی رایکرد و لە لاڕێەکدا هاولاتیەکی سادەی شرۆڵە رقی خۆی تیا خاڵی کردەوە. بن عەلیش بە ناچاری ملی شۆرپێکرا و دەسەلاتی رادەستکرد. لەو لاشەوە کوژرانی عەلی عەبدوڵا سالح بە دەستی حوثیەکان لە دوای سی ساڵ دیکتاتۆری لە دەسەڵاتدا.
ئەمە مێژووە کە هەرچەند لاپەڕەی لێ وەبگیرێت بۆ نووسینەوەی ژیان و بەسەرهات و حوکمڕانی هەر یەک لەو سەرکردە خوێنڕیژ و ستەمکارانە , رەنگە هەر وەک کفن و گۆرەکانیان – ئەگەر هەبن- تەنها لاپەڕیەک یان دوو تەرخان بێـت بۆ دوا دیمەنی کۆتاییپێهێنان و زەلیلی و ناشرینی و ستەمکاریان بۆ تا ئەبەد. 
مێژوو لە کۆتاییەکانیەوە ئەنوسرێتەوە و ئەخوێنرێتەوە.
------------
کرۆکی ئەم کورتە نووسینە لە (لا يغيّر عادته... التاريخ ) لە لایەن سمیر عطااللە سەرچاوە ئەگرێـت کە لە رۆژنامەی ( الشرق الاوسط ی رۆژی سێشەمە ٢٨/٥/٢٠١٩) . 


د. ڕزگار ئاغا
دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی
  


 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×