ترەمپ وەك یەكەم سەرۆكی ئەمەریكا ناوی چوە مێژوەوە؟

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-07-16     784

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بەزۆرینەی دەنگی ٢٤٠ ئەندام لەبەرامبەر ١٨٧ دەنگی نەخێر دا پرۆژە بڕیاری ئیدانەكردنی ترەمپیان بەتاوانی ڕەگەز پەرستی پەسەندكرد، بەوەش ترەمپ بو بەیەكەم سەرۆكی ئەمەریكا لەكۆی ٤٥ سەرۆك كە بەڕەگەز پەرستی تاوانبار دەكرێت لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

بەهۆی ئەوەی ترەمپ دوو ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگەی تویتەرەوە هێرشی كردە سەر چوار ژنی ئەندامی كۆنگرێس و داوای لێكردن ئەمەریكا جێبهێڵین و بچنەوە بۆ وڵاتە وێرانەكانی خۆیان، هێرشەكانی ترەم بۆسەر ئەو ئەندامانە لەبەر ئەوە بوو كە ( ژن و ڕەش پێستن و بەڕەگەز خەڵكی وڵاتانی هەژارن و لەكەمایەتیەكانی ئەمەڕیكا) ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

هەرچەندە ڕەگەز پەرستی لەئەمەریكا دەگەڕێتەوە بۆسەرتای داگیركردنی ئەو كیشوەرە لەلایەن فەرەنسی و ئیسپانی و بەریتانیەكانەوە كە هندیە سورەكانیان كۆمەڵكوژ كرد و دواتر ئەفەریقیەكانیان وەك كۆیلە گواستەوە بۆ ئەمەریكاو تا كۆتای جەنگی جیهانی دووەم و شۆڕشەكەی مارتن لۆسەر كینگ ئەوەی مافی تەواوەتی هەبوو لە ئەمەریكا تەنها ئەوروپیە پرۆتستانتە سپی پێستەكان بون.

پێكهاتەكانی تری كۆمەڵگاێ ئەمەریكی بەتەواوی بێ مافكرابوون وەك (مسوڵمان و یەهودو ڕەش پێستەكان و هندیە سورەكان و مەسیحیە كاسۆلیكەكان و لاتینیەكان) بەڵام لەدوای چەنگی ڤێتنامی ١٩٧٢ ڕەگەز پەرستی كەمبویەوەو بەیاسا وەك تاوان ناسێنرا بەڵام دوای هاتنە سەركاری ترەمپ ڕەگەز پەرستی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوە بەجۆرێك بەپێی ئاماری ناوەندی ABC لەكۆی هەر چوار هاوڵاتی سپی پێست هاوڵاتیەكیان ڕقی لەمسوڵمان و عەرەبەكانە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×