نەھامەتیەکانی نەتەوەیەک

سۆران عومه‌ر
  2019-07-19     1112
نەھامەتیەکانی نەتەوەیەک لەژێر ستەمی عەرەب‌و تورک‌و فارس‌و کەمینەیەکی پاوانخوازی کوردی خاکفرۆشدا!

کوردی باشور بۆ گەشت دەڕوا لەباکور لێی دەدرێ! 

لەباکور ھەڵدێ لەکەمپی پەنابەرانی باشور بۆردومان دەکرێ!

شوێن حزبەکانی ڕۆژھەڵات دەکەوێ لەسێدارە دەدرێ! لەکۆبونەوا موشەکباران دەکرێ!

دەچێتە شاخ بۆردومان دەکرێ!

لەڕۆژ ئاوا شەڕی تیرۆر بکە گەر تەسلیمان نەبی لەلیستی تیرۆری! 

لەباشور، لە پاریس، لەئۆسلۆ لەھەرجێیەک دژی ھەمویان دەبێ تیرۆریستەو دەگیرێ یان تیرۆردەکرێ! 

میلەتێک تەنھا بێ دەوڵەت نین بەڵکو بێ خاوەنیشین، خاوەنی خائین لەبێ دەوڵەتی سەختترە! 

ئەوەشی ھیچی لێ نەکرێ لەباشور لەسەر شەقامەخراپەکانیان وەردەگەڕێ و دەمرێ ! 

بازرگانی بکە دەبنە شەریکی زۆرەملێت، لێیانھەڵبێ لەئیجە دەخنکێی! 

دەس بگرە بەکڵاوە شڕەکەتەوە حەقیانت نەبێ، بێ بەرگ دەمێنیەوە!

شوێنیان بکەوە تەنھا کۆیلەییت پێ ڕەوا دەبینن! 

خودایە چ قەدەرێکمان ھەیە ئەم دزو خاک فرۆشانە خاوەندارێتی ئەم میلەتە دەکەن !
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×