کوردو کەرکوک

عمید سەرحەد قادر
  2019-07-30     881

(٣)
جگە لەوەی لەناوشاری کەرکوک ۸ بنکەی پۆلیس ھەبوو بەھەمان شێوە بنکەی ئاسایشی ھەردوولا بوونیان ھەبوو لە ناو شار لەشارۆچکەی داقوق و دوبزو لەیلان و قەرەھەنجیرو پردێ و دووز خورماتوو لەزۆربەی ناحیەکانیش بنکەی ئاسایش ھەبوون، جگە لە سنوری حە ویجە و ریازو رە شاد٠

پۆلیسی کەرکوکیش بەوپێیەی سەربەحکومەتی بەغدا بوون، زۆربەی بەرپرسەکانیشی کوردبوون وەزارەتی ناوخۆی بەغدا زۆر گرینگیان بەپۆلیسی کەرکوک نەدەدا حکومەتی ھەرێمیش بەھەمان شێوە، نمونە کارمەندێکی ئاسایش کەشەھید دەبوو ۵۰ وەرەقەیان پێ ئەدا و بریندارێکیش ۲۵ وەرەقە پۆلیسێک شەھید دەبوو ملوێنێکیان پێ ئەداو برینداریش ۵۰۰ ھەزار لەدوای جەند مانگێک بۆ پرسەکەی ئاسایش نەسریەکی باشی لەبن دەست بوو بەڵام پۆلیس و بنکەی پۆلیس و بەرپرسی بەش یەک دینار نەسریەی لەبەر دەست نەبوو. جگە لە بەرێوبەری پولیسی کەرکوک چی داواکاریان ھەبوایە دەبوو ئەو بۆی سەرف بکردایەن بۆ پێداویستی کاروباری بنکەکەی یا بەشەکە.

ئە و پۆستانە کەلەبەشی یەکەم باسمان کرد کە بەدەست پارتیەوە بوون لەئیداری ولە ئەمنی و شوێنەکانی دیکە لە دوای ڕوداوەکانی ۱٦ ئۆکتۆبەر تەنھا (٥) پۆستیان بەدەست پارتیەوە ماون ئەوانیش بنکەی پۆلیسی قەرەھەنجیرو بنکەی نەھشتنی تاوانەکانی ئازادی و بنکەی نەھشتنی تاوانەکانی عەرەفە و بەرێوبەری ژمێریاری لەبەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک و جێگری بەرێوبەری پۆلیس بۆ کاروباری خەدەمات، ئیدی ئەوانیش چۆن ماون لەو پۆستانە و لانەبراون وەڵامەکەی لای خۆیانە باقی پۆستەکانی تری پارتی دران بەعەرەب و تورکمان و ھەندێکیشیان دران بەیەکێتی، زۆربەی ئەوئەفسەرانەیش کەگەڕانەوە کەرکوک پێشتر بەرپرسی بەش بوون یان ھەر پۆستێکی دی لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم بوو گەڕانەوەکەیان بەڵام ھیچیان نەگەڕانەوە سەرئەرکەکانی پێشویان و پلەکانیشیان بەرزنەکرایەوە زۆربەیان حەقی پلە بەرزکردنەوەیان ھەبوو.

لەسەرمەسەلەی پڕۆژەی ئاوەدان کردنەوەی کەرکوک پارتی لێژنەیەکی ھەبوو بۆ ھەندێ رێگاوبان و چاک کردنەوەی خانوی کۆنی ھەندێ خەڵکی پارتی و بۆ ھەندێ پڕۆژەی تر، بەرپرسی لقی۳ و بەرپرسی و پاراستن و بەرێوبەری ئاسایش و حەسیب ڕۆژ بەیانی لێژنە بوون ھەندێ گلەیش لە لێژنەی کرا.

پڕۆژەکانی پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگایش لەگەڵ ئەوەی کەرکوک بەرەو ئاوەدانی دەڕۆیشت پارەیەکی زۆر سەرف دەکرا بۆ پڕۆژەو چاکردنی کەرکوک و قەزاوناحیەکان لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێ گلەی و گازندە ھەبوو لەسەر شێوەی سەرف کردنی پارەکەو پڕۆژەکان.

فرقەی ۱۲ھاتە کەیوان و عەمەلیاتی دیجلە تەشکیل کرا ئەوەبوو کورد زۆر دژی بوو لەوسنورە وردە وردە دەسەڵاتیان فراوان دەبوو، ھێزەکانی ھاوپەیمانانیش پاڵپشتی پۆلیسیان دەکرد، ھەموو بنکەی پۆلیسێکش کاپتنێکیان واتە نەقیب بۆ دانا کە سەرپەرشتی بنکەکە و سنورەکەی دەکرد و زۆربەی کەموکوڕێیکانیان بۆ چارەسەر دەکردن ھاوکاری مادیان دەکردن، من وەکو خۆم لەگەڵ ٣ ئامر فەوجی ئەمریکیەکان کارم دەکرد فەوجێکی بۆ حەویجە بوو ھەردەرچونێکمان بۆ ئەو سنورانە ئەوەندە ئاسان نەبوو بەدەیان عبوەمان پیادەتەقیەوە و تەقەمان لێدەکرا حاڵەتی خۆکوژیمان ڕووبەروو دەبوویەوە.

بەکورتی بەدوای مەرگی خۆماندا دەگەڕاین بەداخەوە دەیان کەسمان لێ شەھید و برینداربوو لەو واجبانەدا زۆربەی واجبەکانمان لەسەر بروسکەی وەزارەتی ناوخۆی بەغداو ئەمریکیەکان و فرقەی ۱۲ بوو موافەقەی دادوەریشمان وەردەگرت و مەفرەزەی مکافەحە وئیستخبارات و ئەمنی وەتەنی و مەفرەزەی مرورویشمان لەگەڵ بوو، ھەرکەسێک دەگیرا لەسنوری ھەرمەرکەزێک بوایە تەسلیم بەو مەرکەزە دەکرا یان لای ھەر کام لەو ھێزە فەرمانی دەسگیرکردنی ھەبوایە تەسلیم بەوان دەکرا، دەبوایە ھەمان ڕۆژ مەوقیفی واجبەکەمان بدایە بەوەزارەتی ناخۆ لەرێگای جەی سی سییەوە ئاگاداری پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگاو ھەموو دەزگا ئەمنیەکان سەربەبەغدا بوون نوسخەیەکی واجبەکەت بۆ بناردنایە۰

بە داخە وە خەڵکیک لەناو کەرکوک بوو، جورئەتی ئەوەی نەبوو بێتە تۆپزاوەو تڕکەلان زۆرجار لەلایەن چەندکەسێکەوە کە وەفەیان بۆ جسمی خۆیان وعایلەکانی خۆیان نەبوو وەکو مێشولەی بچوک وابوون تەنھا گیزە گیزیان دەکرد بەئێستایشەوە کۆمەڵێ درۆ و بوختیانیان دەکرد.

فەوجێکی تر ئەمریکی لەسنوری رەشاد وداقوق بوو دەبوایە لەگەڵ ئە وانیش بچین بۆ واجب لەچیای حەمرینیش گەڕان وپشکنینمان ھەبوو بەداوی تیرۆردا.

ھێزەکانمان زۆربەی کوردبوو بەڵام کارەکە ئەوەندە ئاساننەبوو بەھەمان شێوە فەوجێکی تری ئەمریکی لەدوبز و سەرگەڕان بوو لەگەڵ ئەوانیش بۆ واجب دەردەچوین بۆ سنوری زاب وشەریعە ھیج ھێزێکی ئەمنی بەبێ پۆلیسی ئێمە نەی توانیوە لەتڕکەلان بچێت بەولاوە، دەبوو پۆلیس بە تایبەت پۆلیسی قەزاوناحیەکان لەگەڵی بچێت.

من کاتێک دەردەچووم بۆ مداھەمە مەفرەزەیەکی ئاسایشم دەبرد کاک ڕێبوار تەھا کە ئەوکات ئەفسەری ئاسایش بوو ئێستایش کەسەرۆکی کوتلەی پەرلەمانتارانی کەرکوکی سەربە یەکێتیە لەبەغداو کاک ئدریس رەفعەت ئەوکات بەڕێوبەری بەشی جموجۆڵی ئاسایشی پارتی بوو ھەندێ جار بۆ واجب دەمردن.

مالکی کەئەوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو لەوسەروبەندەی کە مالکی سەردانی کەرکوکی کرد کاوێز مەلاپەروێز بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی بوو لەڕاگەیاندنەکان قسەی لەسەر ھاتنەکەی مالکی کردو ڕەخنەی لەدکتۆرنەجمەدین کەریم گرت ووتی فەرشی سوری بۆ ڕاخستووە ریوار تاڵەبانیش قسە ی لە سە ر ئە وە کرد کە پاسە وانە کانی مالکی ئە وەی لە بینای پاریزگار بووە ھەر ھە مویان بی فرق و جیاوازی تە فتیشی جوانیان کردبوون ڕەوشەکەی ئاڵۆزکرد.

مەسەلەی گرتنی عزەت دوری چۆن بڵاوکرایەوە؟
 
ئێمە واجبێکمان ھەبوو لەحەمرین ھەریەک لەڕۆژنامەنوسان لەتیف فاتیح فەرج وسۆران مامە حەمەو کاوێزمەلاپەروێز لەگەڵ بوو لەکاتی واجبەکەدا ئاگاداریان کردم کەوا لەحەوشەی ماڵێک چاڵێکی قوڵ ھەڵکەندراوە کەسێک لەوجێگایە خۆی حەشارداوە کەچوم دەرمان ھێنا زۆربەی برادەران ووتیان ئەمە عزەت دوریە ریشێکی درێژی ھەبوو ئەو ئەفسەرە عەرەبانە لەگەڵمان بوون وتیان ئەمە عزەت دوریە، ئەمریکیەکانمان لەگەڵ بوو سۆران مامە حەمە فریاکەوتن ھەندێ وێنەی بگرن لەوکاتەی دەسگیرکرا سەری بەرزکردەوەو وتی تۆ عمید سەرحەدی سومعەم مەشکێنە، ووتم بۆ خۆت شاردۆتەوە وتی دوای ھەموو شێکت بۆ باس دەکەم دووجار ئەو پرسیارەم لێکرد بەھەمان شێوە جوابی دامەوە سەرو رێشێکی سپی درێژی ھەبوو دیاربوو بۆ ماوەیەک لەوچاڵەدا خۆی حەشاردابوو کەلەناو خانویەکی چۆڵ بوو.

ئەوەبوو ئەمریکیەکان زور بە پلە بردیان لەگەڵ خۆیان ووتیان فەحسی دی ئێن ئەی بۆ دەکەین و دوایی ئاگادارتان دەکەینەوە ئەو بردنە بردنیان تائێستایش ئاگادار نەکراینەوە و نەمان بینیەوە، بەڵام لەھەموو ڕاگەیاندنە ناخۆی و عەرەبی و جیھانیەکانەوە بڵاوکرایەوە وتیان ئەوە عزەت دوری بووە.

ئەوسێ ڕۆژنامەنوسەی کەباسمان کرد لەگەڵمان بون تورەگەیە بەڕویان پێ بوو ووتیان حەمرین کوردستانیە لەوێ بەڕوەکانیان ناشت کەئەمەیش فکرەیە جوان بوو، بەڵام ئیتر نازانم بەڕوەکان بوو بەدارو پێ گەیشت یاخود نا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×