یادی جینۆسایدی شنگال دەرفەتێک بۆ..

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2019-08-03     1258
ئەمڕۆ ٣/٨/٢٠١٩ پێنج ساڵ بەسەر کەوتنی شنگال و جینۆسایدی کوردانی ئێزدی تێپەڕدەبێت، رۆحی قوربانییەکان شاد و بەھیوای ساڕێژبوونی برینەکانیان، کوردانی ئێزدی لەمێژودا نزیکەی حەفتاوسێ جار کۆمەڵکوژی و کارەساتیان بەسەردا ھاتووە، بەزمانی خۆیان ( فەرمان) کەدواھەمینیان لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش بوو لە ٣/٨/٢٠١٤ ، ئەوکات ئێمە لەخولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووین، لیژنەکانی پەرلەمان سەردانی مەیدانیمان دەست پێکرد و بەرەکانی شەڕ و ئاوارەکانی شنگالمان لە شوێنە جۆراوجۆرەکان بەسەردەکردەوە و لە نزیکەوە قسەمان لەگەڵ دەکردن بۆ نمونە کۆمەڵگای ( خانکێ) نزیکەی ۷٠ ھەزار ئاوارەی لێ بوو، توڕەیی و بێزارییان لەدەست ئەو ھێزانەی کە لەشنگال بووبوون و بێ بەرگری شارەکەیان چۆڵکردبوو بەسیمایانەوە دیاربوو بەئاشکرا قسەیان دەکرد، من ھەر ئەوکات وتم زۆر دۆخەکەیان قورسە وبەئاسانی برینەکانیان ساڕێژنابێ و کوردبوونیشیان دەکەوێتە مەترسیەوە.

ئەوکات ھەر لیژنەیەک ڕاپۆرتی ئەنجامی سەردانی خۆی ئامادەکرد و لەدانیشتنێکی پەرلەماندا، کرانە بڕیار و ڕاسپاردە و  بڕیار و دەرچوێنران و لەئاستی سەرۆکایەتی ھەێم و پەرلەمان و حکومەتدا لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکھات، بەڵام نەئەنجامیان ھەبوو، نەکەسیش بەرپرسیارێتی کەوتنی شەنگالی ھەڵگرت و ھێزی حزبیش وەک خۆی مایەوە.

دە رۆژ پێش کەوتنی شەنگال و دوای کەوتنی موسڵ پەرلەمان ھەردوو بڕیاری ژمارە ۱۸و ۱۹ ی دەرکرد، بریاری ژمارە ۱۸ ساڵی ۲٠۱٤ تایبەت بوو بە ھێزەکانی پێشمەرگە و خاڵی چوارەم دەڵێت:

پێویستە سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە، لەماوەی ٦ شەش مانگدا لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا یەکبخرێن، بەتایبەتی یەکەکانی ۷٠  و ۸٠ ی یەکێتی و پارتی، ئێستا کە ھەرسێ لایەنی دەسەڵات پارتی و یەکێتی و گۆڕان گوایە لەسەر چاکسازی ڕێککەوتوون، ھەرسێکیان باسی یەکخستن و بەدامەزراوەییکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، باشترین کارێک لەم بوارەدا بیکەن ئەوەیە ساڵیادی جینۆسایدی شەنگال بکەنە دەرفەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ۱۹ساڵی ۲٠۱٤ و ھێزی حزبی کۆتایی پێ بھێنن و سەرجەمیان بخەنە ژێر فەرمان و چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و توانای سەربازی زانستی و ناحزبی کارەکان بەڕێوەببەن.

ھەنگاوەکانی ئەم پرۆسەیەش، یەکخستنەوە و بەدامەزراوەیی کردنی ھێزی پێشمەرگەیە، کاتی خۆی و ۲٠۱٤ یادی بەخێر کاک نەوشیروان بەپرۆژە و بە نوسین پێی داون و ئامادەیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×