تورکیا و دێوەزمەی ئازادی

ئامانج هەرتەلی
  2019-08-22     765

ئازادی و دیموکراسی لە تورکیا بۆ تە دێوەزمەیەک بۆ دەستەڵاتی تورکیا، ئەو دەستەڵاتەی دەیەوێت لەڕێگای هەڵبژاردنەوە دەستەڵات وەربگرێت لە گەل، لەکودەتایەکیشدا دەستەڵات لەنوێنەری گەل وەرگرێتەوە، بەلایەکتر دەستەڵاتی تورک دەیەوێت هەموو گەلانی تورکیا تەنها تورک بوونیان قبوڵبێت، واتە بەکورتی دەبێت تەنها ڕەگەزی تورک باڵابێت و ڕەگەزەکانی تر خزمەتکاری تورک بن و یاخود خۆیان لە بۆتەی تورکدا بتوێنەوە، ئەمەش بۆ تورکیا بۆ تەدێوەزمە، لەلایەک گەلانی تورکیا لەناویشیاندا کورد قبوڵی نیە نەبتوێتەوە و نەخزمەتکاریش بێت، بەڵکو دەیەوێت وەک گەلێکی جیا لە تورکیادا خاوەنی ماف و پێگەی خۆیبێت.

 

ڕەتکردنەوەی ڕەگەزی تورک لەلایەن کورد و پڕۆسەی خۆبەڕێوبەری لەناوچە کوردیان تورکیای توشی گێژاو قەیرانێکی قوڵ کردۆتەوە، قوڵی قەیرانەکەش ئەوەیە تورکییا ناچار کردوە لەڕەگەزی تورک قبوڵی هیچ ڕەگەزێکتری نەبێت، پەرچە کرداری ئەمەش ڕەتکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و بەئاشکرا دووژمنایەتی نەتەوەی کورد لەلایەن دەستەڵاتدارانی تورکیا کەلەچەندین بۆنەدا ئەم دووژمنایەتیان نەشاردۆتەوە، لەدواجاریشدا لەپرۆسە نایاسای و مەترسیداری کودەتایدا هەڵیان کوتایە سەر هەرسێ شاری ((ئامەد و مێردین و وان) دا، لەبەرواری ۱۹ی ئابدا سەرۆکی شارەوانیەکانی دوورخستەوە، کەپێشتریش لەساڵی ۲۰۱٦ هەمان کاری بەرامبەر بە شارەوانیەکانی کوردستانی کردبوو، ئەم کارە نایاسایەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بەکورد لە دوو ڕەهەند زیاتر نیە.

 

یەکەم/ لەتورکیادا پرۆسسەی دیموکراسی و هەموو مافەکان تەنها بۆ ڕەگەزی تورکە، هەر گەل و هێزی تری نێو دەوڵەتی تورکیا بێ بەشن لە هەموو مافە سیاسی و مەدەنی و پلەی سەربازی باڵا، ئەوەش گەوترین پێشل کاری گەوەرەی دینی و مرۆییە بەرامبەر بە گەلی کورد، گەورەترین پێشێلکاری مافی مرۆڤە، دەرخەری ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە بە دیندار و بێ دین، بەڕاست و بەچەپ دژی نەتەوەی کوردن و ڕێگە بە گەشە و سەرهەڵدانی هیچ گەل و نەتەوەیەکتری جیا لە تورک نادەن، بەردەوامن لە توانەوەی گەلانی ژێر دەستیان و بەتورک کردنی ناسنامەیان.


ئەم ڕەگەز پەرستیەی تورک بەرامبەر بەکورد، نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە باوڕیان بە بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی و جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ نیە، کە تەواوی گەلانی جیهان لەچوارچێوەی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە پێیەوە پابەندن، ئەم کارەی تورکیا دژی شارەدارەکانی باکوری کوردستان پێشێلکاریەکی زەق و ئاشکرای جارنامەی مافی مرۆڤ و گەلێکی زووڵم لێکراوە، کاری نەتەوەیەکگرتەکانیشە پارێزگاری لەمافی مرۆڤ بکات لەسەرتاسەری جیهان، هەروەها کاری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیشە لە کارە دژە مرۆڤایەتیەکانی سەر بەدەوڵەتی تورک بێنە دەنگ و بیدەنە دادگای نێودەوڵەتی ئەمە لەلایەک.


لەلاکەی تر دژی ئەگەورەترین پەیامی خوداییە کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، کە دەوڵەتی تورک و سەرۆکی ئێستای تورکیا باوڕی پێیەتی لەپێشتریش نزیکە چوارسەدە بەناوی خیلافەی ئیسلامیەوە نوێنەرایەتی گەلانی ئیسلامی کردوە، ئێستاش ئۆردۆغان لەهەوڵی زیندوو کردنەوەی ئەم خیلافەتەدایە، بەڵام ئەم خەونەی بە پێشلکاری گەورەی ئاینی دەست پێکردوە، کە خوای گەورە لە سوڕەتی بەقەڕە لە ئایەتی (ۆڵقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی ێ‌دَمَ (70)) دەڵێ ئێمە ڕێزمان لەبەنی ئادەم گرتوە، ئۆردۆغانی بەناو ئیسلامی پێشێلی گەورەی ئەم دەقەی قورئانی پیرۆزی کردوە، هەرکەسێکیش دژی هەر دەقێکی قورئان بوەستێتەوە خوا و پێغەمبەری خوا (د.خ) بەکافریان داناوە. کەواتە تورکیای ئیسلامی و علمانی لەلایەک پێشێلی ئاین دەکەن و دژی بنەماکانی ئاینی ئیسلام دەوەستنەوە، لەلایەکیش دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ، لەهەردوو لاشەوە پێشێلی مافی تاکی کورد دەکەن لەتورکیادا.

 

دووەم/ لەئێستادا دەستەڵاتی سیاسی تورکیا تووشی دۆڕانێکی گەورە بووە لەسەر هەموو پرسەکان، چ لە بواری دبلۆماسی و سیاسی دەڵێیت، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا، لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵات ڕووبەڕووی ڕەخنەی تووند بۆتەوە لەلایەن شەقامی ئەم وڵاتدا، دەنگی ناڕەزای هێندە هەستاوە هەتا گەیشتۆتە ئەوانەی سەردەمێک پشت و پەنای بەهێزی ئەم دەستەڵاتە بوون، بەتایبەتیش دوای ئەم کارەی ۱۹ی ئاب کردی بەرامبەر بە هەرسێ شارەداری گەورەی کورد لەتورکیا بەنایاسای و دژە دیمکراسی درایە قەڵام، درایە بەر تیری ڕەخنەوە لەناویاندا عبداللە گل و احمد چاوش ئۆغلۆ و سەرۆک شارەوانی ئەستەمۆڵ. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهۆی هەوڵدان بۆ هەندێک سەرکێشیەوە کەوتە بەر گەمارۆی سیاسی و ئابوری وڵاتانی زلهێزی جیهانی وەک پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ناڕاستەوخۆش وەک پاڵپشتی تیرۆر هەژمار کراوە، ئەمەش وایکردوە دەستەڵاتی ئێستای تورکیا تووشی داڕوخانی سیاسی گەورە بێتەوە، لەئێستادا بۆ ئەوەی ئەم دۆڕانە گەورەی خۆی لەسەر ئاستی ناوخۆی تورکیا بشارێتەوە دەستی داوەتە شەڕێکی گەورە دژی نەتەوەی کورد، لەکاتێکدا هیچ سەرۆک و دەستەڵاتدارێکی تورکیا هێندەی ئێستای ئۆردۆغان تورکیان توشی دۆڕانی گەورەی وا نەکردۆتەوە، بۆ داپۆشینی دۆڕانەکانیشی خۆی بە کۆمەڵکوژی کوردەوە خەریک کردوە، ئەمەش پێدەچێت دەستەڵاتی ئێستای تورکیاش وەک بەشێک لە دەستەڵاتەکانی پێش خۆش ڕووبەڕووی کودەتابێتاوە لەناوبچێت، چونکە باوڕی بەپرۆسەی دیموکراسی نەماوە و ئێستا وزە لەخوێن ڕشتن وەردەگرێت.

 

ئەم کارە ناسایەی دەوڵەتی تورک لەباکور بەرامبەر بە کورد و پرۆسەی دیموکراسی کردی و لەڕێگای سەپاندنی هێزە وە خۆی فەڕزکرد. تورکیا ڕووبەڕووی دێوەزمەیەک بۆتەوە کە ئازادی و گەلی کوردە، ئەودێوەزمەی بەخستنی ئەستەمبۆڵ خەونی خستنی ئەم دەستەڵاتەی لەمحاڵەوە کردۆتە ڕاستی، ئەوڕاستیە کەهەرگیز لەهەگبەی خەیاڵی ئۆردۆغاندا نەبوو، چونکە هەموو جوومگەکانی دەستەڵاتی کۆنتڕۆڵ کردبوو، ئازادی کۆت کردبوو، بەخەیاڵی خۆی هەموو شتێکی لەتورکیاوە خستبۆ مشتیەوە، بەڵام دیوەزمەیەک بەرۆکی گرتوە وەک کورد دەڵێ تا کونێک پینەدەکات لەچەندین لاوە شەباقەی گەورەی لێدرووست دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×