کەرکوك کێشەی وەسفکردن‌و هێزو مەرجەعیەت

ئەبوبەکر عەلی
  2019-08-29     847
ئاڵۆزی دۆخ ومەسەلەی کەرکوك بەدەست عەقڵی سادەی کوردی وئاسۆیی بوون وپڕژاوی ئەم عە قڵەوە دەناڵێنێت.ئەوەش ئاڵۆزی تری خستۆتە سەرئاڵۆزیەکان،  بەوەی کێشەکەی کردووە بەکێشەیەکی کوردی کوردی!! سەبارەت بەوسەرنجانەش لەپەیوەندی بەجۆری مامەڵەلەگەڵ کردن وهەوڵدان بۆ  چارەسەرکردنی خراونە ڕوو ،سەرنج بۆئەم خاڵانە لای خوارەوە ڕادەکێشم:
١/نەبوونی هیچ وەسف وخوێندنەوەیەکی هاوبەشی کوردی بۆ واقیعی شار و پارێزگاکە و دیدێکی تۆکمەی زانستی و سیاسی و نیشتمانی ڕوون.
٢/پێم وایە نابێ هەر لە سەرەتاوە هیچ شێواز و ئامرازێ بۆ چارەسەر بخەینە دەرەوەی بیرکردنەوەی خۆمان(یاسا،ڕئکەوتن،هێزو دیفاکتۆ) چونکە خۆقەتیسدان لە چوارچێوەی تاکە یەكڕێکاردا توانای جوڵە و مانۆڕ و بە گشتی دینامیکیەت لە سیاسەتمەدار دەستێنێتەوە .ئێمە دەبێت هەموو ئەو ئامرازانە لەکاتی شیاوی خۆیدا بەکاربێنین، هەر ئەوەندەی دەرفەتێ گونجا دەبێت بیر لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچە و سەپاندنی دیفاکتۆی بکەینەوە. چونکە ئەم واقیعە دەکرێت ببێتە خاڵی هێز بۆ زووتر گەیشتن بەڕێکەوتن و ئاسانتر ملدان بەپیادەکردنی ماددە دەستوری ویاساییەکان، دیارە ئەگەر کورد ستراتیژێکی تەوافوق لەسەرکراوی لە ڕووەوە هەبێت و کاری لەسەر بکات، وە خاوەن دیدێکی هەمە لایەنەی تەواوکەرخواز(تکامل)ی بێت بۆ ناسینی ڕەگ و ڕیشە و ڕەهەند و بژاردەکان و هێزە کاریگەرەکان لەسەر دیاریکردنی چارەسەرکردنی. نەك بە دیاردیفاکتۆوە دابنیشین، بەکورتی دەبێت ڕێکار و ئامرازەکان یەکتر تەواو بکەن، ئەوەی لەم ڕوەوە کێشە دەخوڵقێنێ بەکارهێنانی ڕێکارێکی دیاری کراوە لە کاتی نەگونجاوی سیاسی و مەیدانیدا.
٣/ڕێکەوتنی سیاسی مەرجەعی دەوێت کە لایەنەکان لەکاتی ناکۆکی و ڕێك نەکەوتن و گەیشتنە بنبەست لەهەندێ مەسەلەدا بۆی بگەرێنەوە. ماددەی ١٤٠ بۆ کورد ڕۆڵی ئەو مەرجەعەی دەگێڕا، بەڵام ئێمە نەمانتوانی وەك ئەوەی پێویستە ئەم مامەڵەی لەگەڵ بکەین.
لە ئێستادا هەروەك هاوڕێمان عارف قوربانی ئاماژەی پێکردووە ئێمەش پێشتر زیاد لە جارێ و روژاندوومانە مەترسیەك دروست بووە کە ئەم ماددە مەرجەعیە بەزیانی کورد بشکێتەوە، هەر وەك لە کاتی تردا ئاماژەشم پێکردووە تاجێبەجێ کردنی ماددەکە لەقازانجی کوردبێت، کاری پێناکەن، کاتێکیش بەهۆی گۆڕانکاریە مەیدانیەکان و گۆڕینی هاوکێشەی هێز لە قازانجی کورد نەما لەڕێی دواکردنی پیادەکردنیەوە هەوڵی ئیحراجکردن و تەنگەتاوکردنی کورد و دیاریکردنی چارەنووسی ناوچەکان بەقازانجی خۆیان، دەدەن.لێرەدا پرسیار ئەوەیە  ئەم ماددە دەستوریە لەئێستادا تا چەند مەرجەع ماوە؟ئەگەر نەماوە دوای ئەو چی مەرجەعە؟ ئایە دەستدەکەین بە گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە هەندێ لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی ببن بە مەرجەعی گفتوگۆکان، کە ئاستی پابەندبوون پێیانەوە، ملکەچی هاوکێشەی هێزە، یاخود چاومان لەمەرجەعیەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە، کەدڵنیانین چۆن دەبێت و مسداقیەتی لە چارەەسەرکردنی کێشەکاندا زۆرنیە وکات بەلایەوە زۆرگرنگ نیە؟
٤/لەهەڵبڕینی دروشمی کەرکوك قودسی کوردستانە، زەرەرمان کرد، چونکە زۆرتر دروشم بوو هەڵبەت بۆیە باسی دڵ ناکەم لەبەر ئەوەی مۆرکێکی ڕۆمانسی بەسەردا زاڵە گەرچی ئاماژەشی بۆ ناوەندبوونی مەسەلەی کەرکوکی سەبارەت بەکێشەی کورد تێدایە. بە هەرحاڵ لەگەڵ دروشمەکان ڕاستگۆ نەبووین چونکە سازشمان بەسەر کەرکوکەوە کرد وسازشمان لەسەر کەرکوك بۆ یەکتر نەکرد. کەچی بەڕووەکەی تردا دەستەبژێری حوکمڕانی کورد لە بەغدا بە بەکارهێنانی تەکتیکەکانی ئیسرائیلیەکان بەرامبەر بە  کورد، خەریکە کەرکوك دەکەنە قودس لێمان. هەر ڕۆژە کێشیەکی نوێ دەخوڵقێنن، بۆ ئەوەی ببێتە بابەتی کێشە و دانوستان و بەهۆی ئەم کێشانەشەوە نەتوانین
 ٧/بگەینەوە بە مەبەستی بنەڕەتی  کە ئاسایکردنەوەی دۆخی شارەکە و دیاریکردنی چارەنووسی کۆتایەتی، بۆیە ئێستا ئاسایی بوونەوە یەکسانە بەگەڕانەوە بۆ دۆخێ کەداوای لابردنی ئاسەوارەکانی بەعەرەبکردنی شارەکە دەکراو ماددە دەستوریەکەش بەوئاقارەدا داڕێژنراوە. بەش بەحاڵی خۆم پێم وایە ماددەی سەد و چل و ڕێکەوتننامەی ئۆسلۆ لێکچوونیان زۆرە، گەرو،یاش نەبین چارەنووسی کەرکوکیش  هاوشێوەی قودس دەبێت یاخود لێی نزیك دەبێت، هەر بۆیە دەبێت دروشمی ئەم قۆناغە ئەوەبێت کە ڕازی نابین کەرکوك ببێتە قودسی کوردستان، بەمانای ئەوەی چارەنووسی کۆی دۆخەکەکەی بەدیارەوە دابنرێت و سەرەنجامیش چارەنووسی بەپێچەوانەی ناسنامە و خاوەنە ڕەسەمەکانی یەکلا بکرێتەوە.
لەمەسەلەی ڕێکەوتندا ئەم خاڵانەی خوارەوە گرنگن:
١/مەبەستمان لەڕێکەوتن تێپەڕاندنی مەرجەعیەتی ماددەی ١٤٠ ە یاخود شتێکی تر لە ژێر سەقفی ماددەکەدا، ئەگەر ئەوەش بێت چاوپۆشی لە هەندێ میکانیزم و بەرکەوتەی مێژوویی و دەستوری دەکەین یاخودشتێکی تر؟
٢/ماددە دەستوریەکە بەرەنجامی ڕێکەوتنە بەگرەنتی کردنی بەدەستوریکردنی بەمەبەستی پیادەکردنی. پرسیار ئەوەیە ڕێکەوتنێ بەدەستوری کرابێت جێ بەجێ نەکرابێت،گرەنتی چیە بۆ جێ بەجێکردنی ڕێکەوتنێکی تر کە ئەو هێزەشی نەبێت؟ یاخود هەوڵدەدرێ ئەو ڕێکەوتنە بخرێتە دەستور و بەکردەوە ببێتە هەموارکردنی ماددەکە، بەڵام چۆن؟
٤/ڕێکەوتن لەگەڵ کێ؟لەگەڵ حکومەت یاخود کوتلەکان؟ لە هەردوو حاڵەتدا لەدۆخی نادامەزراوەیی و میلیشیاگەری وەکو عێراقدا چ گرەنتیەك بۆجێ بەجێکرن بوونی هەیە؟ بوونی لایەنی سێهە میش لە دەرەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کەتوانای پابەندکردنی نیە, مەگەر زلهێزەکان بخوازن ،کارێکی ئاسان نیە لە بەر نەبوونی زیاد لە لایەنێکی پاڵێوراو بۆ ئەو دەورەو ناکۆکی نێوانیان.
٥/کورد پێش باسی ڕێکەوتن لەگەڵ بەرامبەری مەزهەبی نەتەوەیی لەعێراقدا لەمەڕ کەرکوك، پێویستی بەڕێکەوتنی نێوخۆیەتی، پینەو پەڕۆش لەم ڕوەوە هەروەك ڕابردوو سەلماندوویەتی ،سوودی نیە و لە سەعاتی سفردا هەرەس دەهێنێت.
٦/مەبەست لە ڕێکەوتن ڕێکەوتن بێت لەگەڵ پێکهاتەکانی شارەکە و گرەنتی پێدانیان بۆ ئەوەی هاوکاربن لەچارەسەری کێشەکاندا بەو جۆرەی لە ٢٠٠٧ دا لەپڕۆژیەکدا بۆ حکومەت و پەڕلەمان ڕوونمان کردبۆوە لەرێی بەستنی کۆنفرانسێکەوە بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان کە تیایدا مافی پێکهاتەکان لەدەستوری هەرێمدا جێگیر بکرێت‌و لەهەر ناوچەیەک زۆرینەن بەڕێوەبەرێتی خۆبەڕێوەبەریان هەبێت‌و شارەکەش دوای گێڕانەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەر ساڵەو لەلایەن پێکهاتەیەکەوە ئیدارە بکرێ یاخود هەر میکانیزم‌و شێوازێکی تر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×