ئافرەت وەک بکەرێکی تاوانکاریی

پارێزەر گۆران صاڵح عه‌بدالقادر
  2019-08-29     957
زۆرن ئەو تاوانانەی کە پیاوان دەرحەق بەرەگەزی بەرامبەر ئەنجامی دەدەن، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئافرەتانیش وەک بکەرێکی تاوانکاریی هاتونەتە ساحەکەوە، راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان زەنگێکی مەترسیدار لێدەدەن بەوەی لەوڵاتە عەرەبییەکان (بەعێراق‌و هەرێمی کوردستانیشەوە) ڕێژەی تاوان لەلایەن ئافرەتانەوە یەکجار زیادیکردووە، ئەوەتا لەراپۆرتێکی  کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ مافەکانی ئینسان هاتووە لەسعودییە  ئافرەتانی تاوانکار ٤٤ ئەوەندە زیادیکردووە لەچوارچێوەی توندوتیژی خێزانیدا.

لەمیصردا ڕێژەی ئافرەتی بکوژ ٣٣ ئەوەندە زیادیکردووە، ئەمەش ئافرەتی لەکائنێکی نەرم‌و نیانەوە کردووە بەکائنێکی توندوتیژ لەو وڵاتە.

دكتوره‌ أمانی عبد الكریم- مامۆستای کۆمەڵناسی” هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەو هۆکارانە دەرئەنجامی ئەو هەڵچون‌و پەرچەکردارانەیە کە لە نەتیجەی تاوانی پیاوانەوە بۆیان دروستبووە.

وە زیاتر دەڵێت کە ممارسەی توندوتیژی دەرئەنجامی ئەو زروفە کۆمەڵایەتییە قورسەیە کە ئافرەتانی تێدایە ، وە ئاماژەش بەوە دەکات کە سلوکە تاوانکارییەکەیان هۆکارەکەی پەڕگیریی و هەستنەکردنە بە ئەمان بۆیە کردونی بە بکەرێکی تۆڵەسێن

لەئامارێکی  ڕاگیراوانی ژنان لەبەڕێوبەرایەتی چاکسازیی ژنانی هەولێردا هاتووە کە لە ماوەی تەنها  (دو مانگدا)، ڕێژەیەکی بەرچاوی ئافرەتان تێوەگلاون بەتاوانەکانی کەتن‌و جینایەتەوە بە جۆرێکە ( ٤٠ حاڵەتی تیرۆر و ٣٤  مخدرات و ٢٥ لەشفرۆشی و ١٩ سواڵکردن و ١٦ دزی‌و ١١ خیانەتی هاوسەرێتی و ١٠ کوشتن و ٢ تەزویر و  ٢ دەستدرێژی  و ٢ خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن) ئەمە جگە لەو ئافرەتانەی کە دەستی هێزەکانی پۆلیس‌و ئاسایشیان پێنەگەشتووە، وە حاڵی ڕاگیراوانی ئافرەت لەبەڕێوبەرایەتی گرتن‌و گواستنەوەی سلێمانی هیچ لەو رێژەیەی سەرەوە  باشتر نیە!

بۆیە جێی خۆیەتی زیاتر ئیش لەسەر ئەو چینە بکرێت جا چ لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییەوە بێت، یان دابینکردنی مافەکانیان لە ڕێگەی یــاساوە بۆ ئەوەی دادگا بکەن بەسەنتەری وەرگرتنەوەی حەقەکانیان.
زۆرترین بینراو
پەناخوازێكی كورد لەبەریتانیا تۆمەتباردەكرێت بەكوشتنی ژنێك و پارچەپارچەكردنی
سەرۆکی عەشیرەتی غەوارە: پێنج چەکداری دەمامکدار ویستیان بمكوژن
عەلی کەریمی: سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا هاتوە لەگەڵ بارزانی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان لەناوببەن
ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی روداوی تێكشكانی كۆپتەرە سەربازییەكەی توركیا بەرزبوەوە
سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم "دانپێدانانەكان"ی سزادراوانی بادینان رەتدەكەنەوە
ئاسایشی هەرێم وتەی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی سزادراوی بادینان بڵاودەكاتەوە
مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر كه‌یسى غالب محه‌مه‌دو ده‌ستێوه‌ردانى به‌رپرسان هاته‌ده‌نگ
هاتوچۆی هه‌رێم بڕیارێكی بۆ ئۆتۆمبێله‌ مۆدێل نزمه‌كان ده‌ركرد
فراكسیۆنی گۆڕان لەبارەی ڤیدیۆی "دانپێدانان"ی سزادراوانی بادینان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
کەشناسی هه‌رێم: باران بە لێزمە دەبارێت، لە هەندێک شوێن ئەگەری تەرزەبارین هەیە
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×