حکومەت چاکسازی دەکات

هەژار جەمال
  2019-08-31     748
کاتێک کە ئەزمونی حکومڕانیەک  توشی گومان و گەندەڵی و نادادی دێت  بیرکردنەوە و ئەندێشەی  خەڵک بەو  ئاراستەیەیە چۆن قوتاریان ببێت  لەم جۆرە  حکومڕانیە یاخود چاویان  لەوەیە  حکومەت چاکسازی بکات.

لەپێکهاتەی  هەرحکومەتێکدا  کاتێک  بواری  ئەوە دەڕەخسێت حیزبێک  جڵەوی  حکومڕانیەک  بگرێتەدەست  ئەوحیزبە هەوڵ دەدات ئاستێکی بەرز لەئازادی و هەلی کارو خزمەتگوزاری بۆ  هاوڵاتیان جئ بەجێ بکات .
ئەگەردەسەڵاتیک بڕوای بەخۆی هەبێت دەبێت ناچاربێت بۆ  پاراستنی سەنگ و حکومڕانیەکەی خۆی و هەستیاربێت بەرامبەر بەخواست و فشاری خەڵک ئەو دەسەڵاتە دەستەوسان ناوەستێت و  دەرفەت دروست دەکات بۆ چاکسازی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و بۆبەگەڕخستنی پرۆسەیەک کە سەرەتای وەچەرخانێکی گرنگ بێت لەبڕواو متمانەی خەڵک بۆ چاکسازی و گەڕانەوەی متمانە بۆ خۆی.

وانزیک دەبینەوە لە دوومانگ پێکهێنانی کابینەی نوێێ حکو مەتی هەرێم و تائەم ساتە ئێمە هیچ هەنگاوێکی جدیمان نەبینیوە بەئاراستەی چاکسازی و ئەوەی هەیە تەواو کاری کابینەکەی پێش خۆیەتی  کابینەیەک کە داهێنانی سیستەی چارەکە موچەو مانگی پەنجا ڕۆژی و سیستەمی پاشە کەوت و هتد.و هیچی تر بێ ئەوەی ئەم کابینەیەش اچافەیەکی پێبێت بەرەو چاکردنی ئەو دۆخە خراپەی کەدروستیان کردوە بۆخەڵک و ئەوەی تائێستا هەیە تەنها گۆڕینی ژمارەکانە لە کابینەی ٨ وە بۆ ٩ وگۆڕینی سەرۆکی حکومەتە لەمامەوە بۆبرازا و هیچی تر .

کارنامەی حکومەت
لەڕۆژی سوێند خواردنی ئەم کابینە نوێیەدا سەرۆکی حکومەت  کارنامەیەکی  باشی خوێندەوە  کەپرسی جوانی تێدابو لەسەر چاکسازی و باسی لە زۆربەی سێکتەرەکان دەکرد بەڵام ئایە تاچەند  ئیرادە هەیە بۆجێ بەجێ کردنی ؟
 ئێمە کێشەی پرۆژەو کارنامەی جوان و باشمان نەبوە لەم هەرێمەداو ساڵانە گویمان سیخناخ بوە بەو پرۆژانە و لەواقیعیشدا نەیان توانیوە هیچی جێ بەجێ بکەن و بەڵکو گەندەڵی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر دەبێت قەیرانەکانیش گەرەترو گەورەدبن ،لەم ڕونگەشەوەیە حکومەت بەئەرکی خۆی هەڵنەستاوە  و دەبێت  بەڕاستی بەرپرس بێت لەبەڕێوە چونی وڵات و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆهاووڵاتیەکانی و نەهێشتنی ئەو جیاوازیە زۆرەی کە لەنێوان چینی دەسەڵات و کۆمەڵگەدا دروست بووە وگەڕانەوەی شکۆ بۆ تویژە جیاجیا کانی کۆمەڵگە کەساڵانێکە خەریکی  شکاندنی شکۆ یانن لەڕێگەی جیاوازو جۆراو جۆرەوە .
کێشەی ئێستامان  ئەوەیە کەلایەنی  پەیوەندیدار بڕوایان بەڕەوایی و پێویستی ئەم پرۆسەیە نیە ، چونکە ئەنجامدانی  چاکسازی بەجۆرێک  هەڕەشە و مەترسی لێکی دەدەنەوە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانیان و نایانەوێت  خۆیان  لەوبابەتە بدەن  ئەگینا پرۆسەیەکی ئاسانەو دەکرێت  هەنگاوی بۆبنرێ لەڕێگەی دەزگای یاسای و میکانیزمی تایبەت و دیاریکراو ئەنجام بدرێت و سەرۆکی حکومەت دەتوانێ لەڕێگەی تەیارکردنی توانای دەرەکی و خۆماڵی بێت و لەژینگەیەکی دورلەفشار و دەست تێوەردان و  خواست و ئارەزوی خەڵکیشە بۆچاکسازی لەم کابینەیەدا چونکە  خەڵک بێ ئومێد بوە لەدەسەڵات و خەریکە دەگاتە یەقن کەدەسەڵات نایەوێت  هیچ چاکسازیەک بکات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×