مه‌ترسییه‌كانى بودجە
عەزیز عەلی
2019-09-06   722
ئاماده‌كردن‌و داڕشتنى بودجە ته‌نیا پڕۆسه‌یه‌كى ئابورى‌و دارایى نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشه. هه‌مو ساڵێك حكومه‌ت ده‌بێ خه‌مڵاندنى بۆ بودجە هه‌بێ‌و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنى سه‌رجه‌م ماده‌و بڕگه‌كانى.
دواى په‌سه‌ندكردنى بودجە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت كه لایه‌نى جێبه‌جێكاره به‌گوێره‌ى ماده‌و بڕگه‌كان له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێى شایسته داراییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
پرەنسیپه گشتییه‌كانى بودجە پێویسته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كان له خۆبگرێت، هه‌مو جۆره‌كانى داهاته خه‌مڵێنراوه‌كان بگرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م جۆره‌كانى خه‌رجییه خه‌مڵێنراوه‌كان بێ زیاد‌و كه‌م له خۆبگرێت‌و ده‌بێ سه‌رجه‌م داهات‌و خه‌رجى ئاراسته‌ى گه‌نجینه‌كان بكرێت.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێویسته هه‌نگاوى خێرا بۆ ده‌ربازبون له قه‌یرانى دارایى‌و ئابورى‌و سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى بنێ، چونكه له ساڵى (2013)ەوە نه بودجە نه راپۆرتێكى دارایى نه‌بوه تاوه‌كو بچێته په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنى. ئه‌مه‌ش بوەته هۆى ئه‌م كه‌موكوڕییانه‌ى كه ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى تیا گوزه‌ر ده‌كات.
- داهات‌و خه‌رجییه‌كانى نه‌زانراوه چه‌نده‌و ئامار‌و پلانێك نه‌بوه‌و نازانرێ كورتهێنان چه‌نده‌و قه‌رز چه‌نده‌و به هیچ ستراتیژێكمان نه‌بوه بۆ گه‌شه‌ى ئابورى.
-بودجە‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه دێت كه له ساڵى (2013) رێژه‌ى (17%) بو كه بڕى پاره‌ى ته‌مویل كراوه كه (15)ترلیۆن زیاتر بو، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه‌ى دابه‌زیوه بۆ (12%) كه بڕى پاره ته‌مویل كراوه كه (9) ترلیۆن دیناره‌و ده‌بێ سه‌رجه‌م داهاتى خاڵه گومرگییه‌كان‌و رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگاى سۆموه بنێرێت. ئه‌م رێکكه‌وتنه بۆ ماوه‌ى ساڵێكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى.
- وه‌زاره‌تى دارایى‌و ئابورى‌و ئامار‌و پلاندانان‌و ده‌زگاكانى چاودێریى دارایى‌و په‌رله‌مان‌و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد له نه‌بونى بودجە یان راپۆرتى دارایى.
- له نه‌بونى بودجە بانكه‌كان توشى مایه‌پوچ بون‌و متمانه‌ى موچه‌خۆران و هاوڵاتیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌هیچ بارمته‌یه‌كى پاره‌ى نییه‌و ئه‌گه‌ر بودجە په‌سه‌ند بكرێت گه‌شه‌كردن‌و متمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بانكه‌كان.
- سه‌رجه‌م پێشینه‌كان وه‌ستاوه وه‌كو پێشینه‌ى خانوبه‌ره‌و كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازیى‌و گه‌شتوگوزار، كه ساڵانه (600) ملیار دینارى بۆ ته‌رخانكرا له بودجە هه‌روه‌ها پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى‌و قه‌رزى بچوك كه هاوڵاتیان قه‌رزه‌كه‌یان ده‌برده‌وه. له جیاتى ئه‌وه‌ى قه‌رزى پێبدرێت سه‌رجه‌مى بڕى پاره‌ى پێشینه‌كان بۆ موچه خه‌رج ده‌كرا، ئێستا به‌م ژماره پاره‌یان له بانكه‌كان هه‌یه نه‌ك سیویله.
- به‌هۆى نه‌بونى بودجە‌وه وه‌زاره‌ته‌كان نه‌یانتوانیوه ده‌ستكراوه‌بن له كۆكردنه‌وه‌ى داهات‌و خه‌رجیدا له پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان‌و موچه‌و پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه ماوه‌ى چوار ساڵ زیاتره راگیراوه هه‌لى كارزۆر زیادیكردوه حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕوى ئابورییه‌وه زۆر لاواز كردوه.
- حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ساڵى (2020) ئه‌گه‌ر بودجە‌ى هه‌بێ (20) ملیار دۆلار كورتهێنانى ده‌بێ، ئه‌مه‌ش بودجە زۆر لاواز ده‌كات‌و گه‌شه‌ى ئابورى لاواز‌و سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان وه‌كو پێویست خه‌رج ناكرێت.
- حكومه‌تى هه‌رێم دامه‌زراوه‌یه‌كى نییه كه پاره‌ى لێ قه‌رز بكات‌و ده‌وڵه‌تیش نییه كه وڵاتان‌و بانكى نێوده‌وڵه‌تى قه‌رزى بداتێ، چونكه ئه‌وان قه‌رز ده‌ده‌ن سودى ده‌بێت‌و ماوه‌ى پێدانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌و مه‌رجى ئه‌و وڵاته كه قه‌رزه‌كه ده‌داتێ‌و بڕه‌كه‌ى چه‌نده ئه‌مه‌ش زیاتر ئابورى پێ به‌هێز ده‌كات.
- له‌به‌رنه‌بونى بودجە كه‌رته‌كانى پیشه‌سازیى‌و كشتوكاڵ‌و گه‌شتوگوزار‌و به‌ره‌و لاوازبون‌و داڕوخان ده‌رۆن.
- بۆ ئه‌وه‌ى رزگارمانبێ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه ده‌بێ بۆ ساڵى (2020) خه‌مڵاندنى بودجە‌مان هه‌بێ و سه‌رجه‌م داهات‌و خه‌رجی‌و وه‌به‌رهێنان‌و ئامار‌و پلاندانان بۆ خه‌رجییه‌كان‌و داهات هه‌بێ. هاوشان له‌گه‌ڵ بڕى بودجە‌ى ته‌مویلكراوى حكومه‌تى ناوه‌ندى ده‌توانرێت به‌رچاوڕونییه‌كمان هه‌بێت له داهات‌و خه‌رجى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
*شاره‌زا له دارایی و ئابورى