رێکەوتنی لاینەکان لە پێناو ڕازی کردنی پارتی بوو یاخود خزمەت کردنی پارێزگایی ھەڵەبجەیە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
  2019-09-06     691

وەک لای ھەمووان ڕوونە پارێزگایی ھەڵەبجە  و خەڵکی ھەڵەبجە سیمبولی قوربانیدانی گەلی کوردە لە ڕابردوودا  بەئەنجامدانی تاوانی جینۆساید و کیمیاباران تابلۆی چەوساندنەوەی گەلەکمان بە رۆحی منداڵە پەپولە ئاساکانی تا بە تەمەنترین ژن و پیاوی ھەڵبجە نەخشێندرا و پشانی ھەموو جیھانیاندرا ،
لەدوای ئازادکردنی کوردستان و ڕوخانی ڕژێمی سەدامی گۆڕ بەگۆڕەوە یەکێکە لە ناوچە مەنکوب بێ خزمەت گوزاری لە ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەلەبجەیە ،
ئەم پارێزگایە کەمترین ئاوڕی لێدراوەتەوە لە لایەن ھەرێم  و بەغداد بەلام لەپاڵ ئەم ھەموو نەھامەتی و بێ خزمەت گوزاریەوە ئەوەی جێگایی دڵخۆشی بوو پەڕلەمانی کوردستان لە دانیشتنی نا ئاسایی ژمارە (٢) ی ڕۆژی ٢/٥/٢٠١٥ بڕیاری دەرکردنی یاسای ژمارە (١) ساڵی ٢٠١٥ یاسایی ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەی لە ھەرێمی کوردستان —عێراق دەرکرد ،مەبەستی دەرچواندن  و جێبەجێکردنی یاساکە بریتی بوو لە پێکھێنانی ئیدارەی بەتایبەتمەندی خۆی و لابردنی ڕێگری یاسایی بۆ پێکھێنانی پارێزگاکە  کە ببێتە ھاندەر بۆ خزمەتکردنی  زیاتری دانیشتوانی پارێزگاکەو کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی تاوانی جینۆساید بوو ،بەڵام دوای زیاتر لە (١٣٦٥)ھەزار وسێسەد و شەست و پێنچ ڕۆژ واتە دوای سێ سال و ٧مانگ و (٥٥ )کۆبنەوە لاینەکان و بەتایبەت پارتی و ھاوپەیمانەکانی نەیان ھێشت ئەنجومەنی پارێزگایی ھەڵەبجە دروست بێت تا بەرژەوەندیەحیزبیەکانی خۆیان چەسپێنرا 
ئەویش لە سەر مافی خەڵکی ھەڵەبجە و گوێنەگرتن لە بۆچونی دەنگدەرانی ئێستای داینشتوانی ھەڵەبجە  ،بۆیە بە مافی خۆمی دەزانم لە پێشەکیدا ڕەخنە کانی خۆم ئاراستەی حیزبەکەی خۆم بکەم لە پارێزگاکە کە چۆن لە ئێستادا رازی بوون بەم ڕێکەوتنە کە پێشتر تەنھا لایەنێک کە پارتی بو توانی رێگری بکات  لە دروست کردنی ئەنجومەنەکە تا بەشێوەیەک بێت داخوازی خۆی و ھاوئاوازەکانی جێگابکاتەوە بچەسپێنێت لەسەر ماف و بەرکەوەتەی یەکێتی لە کاتێکدا ئێمە لە سەرتایی رێکەوتنمان لە گەڵ پارتی کابینەی نۆیەمی حکومەت مان گرێدا بە پارێزگایی کەرکوکەوە بەلام پارتی دیموکراتی کوردستان  تائێستا بە کردەی نەھاتۆتە پێشوە بۆ دانانی پارێزگایەکی کورد لەو شارە کە لای ھەموان ڕوونە  کە قودس و دڵی کوردستان لەژێر ھەڕشەی تەعریب و وێرانکردندایە ،لەبەرمبەریشدا  یەکێتی ھاتووە پارێزگایەک کە لە ژێر حوکمرانی خۆیدایە پێشکەشی کردوە  و لە گەڵی رێبکەویت کە ئەو پارێزگایە ھیچ مەترسیەکی لە سەر نیە بگرە پارێزگاکە بە باشی کارە کارگێڕی و دارایی خۆی ئەنجامدەدات ،
 ئایە بەڕێزان  لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئاگادارن لەم بەدەستەوەدانەی پارێزگایەک بە پارتی کە  تا ئێستا دەسەڵاتەکانی وەزارتی ھەرێم دیاری نەکراوە لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە و فەرمانی دەستبەکاربونی چەند دەستەیەک کە بەرکەوەتەی  یەکێتیە نەداوە لە حکومەت بەڵام پارتی پۆست باران کراوە رێکەوتن لە سەر  بەڕێوبەری ناحیەش کراوە لە گەڵ پارتی ،ئایە بە چ پێوەرێک یەکێتی لە کۆی ٢٥ ئەندام ئەنجومەن تەنھا ٦ ئەندامی ھەیە و پارتی و ھاوئاوازەکانی زۆرینەبن و زیاتر لە ١٢ ئەندامی ھەیە لە ئەنجومەنەکە بێ ھەژمارکردنی  ٤ ئەندامی یەکگرتوو کە ھاوبەشی پارتی دیموکراتە لە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی شاری دھۆکدا !! لە کاتێکدا پارتی ھێزی پێنجەمی شارەکەیە ببێت بە ھێزی یەکەمی فعلی لە شارەکە بە مەرجێک لە ھەڵبژاردنەکان لە چەندین ناوچە  ژێر دەسەڵات و ھەژمونی پارتی دیموکراتی کوردستان  یەکێتی ھێزی یەکەمە تەنانەت بەرێوبەری ناحیەش  نەدراوە پێی ئایە ئەم سەخەواتە و بەخشینەی یەکێتی لە سەر چ بنەمایەکە بۆمان روونبکەنەوە !!!
چ غەدرێکە گوێ لە داینشتوانی ھەلەبجە ناگیرێ و بە بەرکەوتەی ٢٠١٤ مامەڵەدەکەن کە ئێستا ساڵی ٢٠١٩ یە وا بەروو سالی ٢٠٢٠ دەڕۆین کە سەنگ و قورسایی لاینەکان گۆرانکاری بەسەردا ھاتوە و لایەنی نوێ لە گۆرەپانەکە دروست بوە؟؟بە چ مافێک  کاکەیەکان بێ بەش کراون لە دەسەڵاتی خۆجێ پارێزگاکە کە خەڵکی ڕەسەنی پارێزگای ھەڵەبجەن لەم دابەشکرایە پڕ ناداد و کارەساتەدا ھیچ بەڕێوبەرێکی گشتیان پێ ڕەوا نەبینون ؟ 
لە کۆتایدا باشترین چارەسەر بۆ رێگرتن لەم ناحەقی و نادادی و گوێنەگرتن لە خەڵکی ھەلەبجە بریتیە لە  ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ھەڵبژێردراوی خەلکی شارەکە بن نەک سەپێنراوی حیزبەکان بێت 
لەم سۆنگەیەوە بە مافی خۆم دەزانم وەک نوێنەری پارێزگایی ھەلەبجە  بێدەنگ نەبم بەرامبەر ئەم غەدر و ستەمەی بەرامبەر داینشتوانی ھەڵبجە و کاکەیەکان و دەنگدەرانی یەکێتی کراوە  بۆ ڕایگشتی ڕوونبکەمەوە ئەم رێکەوتنە جگە لە جێگرتنەوەی داخۆزیەکانی پارتی و ئیش دۆزینەوە بۆ کۆمەلێک کەس  ھیچی تێدا نابینن بۆ پەرۆشی خزمەتی ھەلەبجە  و ئەو ئەنجومەنە لە ئێستادا نوێنەرایەتی حەقیقی خەلکی ھەلەبجە ناکات تا ھەلبژاردنەکان نەکرێت و ئەنجومەنێکی ھەڵبژێردراو نەیتەکایەوە .

 

نوسەری ئەم بابەتە ئەندام پەرلەمانی کوردستانە / لەپارێزگای ھەلەبجە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×