سوڵحی عەشایەری و یاسا سەروەری
لوقمان مصطفی صالح
2019-10-05   1306
سەرەڕای بانگەشەی یاسا سەروەری، هێشتا مەكتەبی كۆمەڵایەتیی حیزبەكان و تەکیە و دیوەخانەکان جمەیان دێت لەو كەسانەی نایانەوێ كێشەكانیان بچێتە دادگاکان، كە زۆرجار کێشەکانیان لە رۆتیندا گیر دەخوات و دەبێ چەند مانگێك چاوەڕێی یەكلابوونەوەی بكەن،بۆیە بەناچاری پەنا دەبەنە بەرسوڵحی عەشایەری.
سوڵحكردن بۆ ئەو رووداوانەی بەئەنقەست یان بە رێكەوت روودەدەن، عورفێكی كۆمەڵایەتییە و بەهۆی ئەوەی لەدەرەوەی یاسا پەیرەو دەکرێ هیچ رێكنەخراوە،زۆر جار وا دەردەكەوێ كە لەهەندێ حاڵەتدا دەبێتە ئامرازی خۆدەوڵەمەندكردن و داڕووتاندنی ئەو كەسەی رووداوەكەی لەدەست قەوماوە. زۆربەی جاران لەو حاڵەتانەدا پەنا بۆ یاسا نابردرێت، تابكەوێتە ناو چوارچێوەی یاساوە، هەر هێزی عورف زاڵترە و دواجار رێكارە یاساییەكان دەبنە هەندێ كاری رۆتینی و ئەوەی بە گرنگی و بنچینەیی دەمێنێتەوە، رێكارە عەشائیرییەكانە كە بریتییە لە كۆكردنەوەی "پیاوماقوڵ" و "ریشسپی" و مەكتەبە كۆمەڵایەتییەكانی سەر بە حیزب و تەقەی مەعامەلە بە دەفتەرە دۆلار بۆ داخستنی دۆسێیەی کێشەیەک و تەنانەت رووداوێكی ئاسایی وەكو سەرپێچی رووداوی هاتوچۆیش.
بە داخەوە هەندێك لەو كێشانە بە لێخۆشبوو‌ن كۆتایی دێت،بەبێ ڕەچاوکردنی گیان لەدەستدانی کەسی تاوان لەسەر کراو.! کە هەندێكیان بە پارەی زۆر و تەنانەت هەندێ جار خەیاڵی ئینجا چارەسەر دەبن.!
هەرچەندە لە یاسای عێراقیدا لە ماددەی 82ی قانونی مرافەعاتی مەدەنی باس لە تەنازول و سوڵح كراوە، لە نەمانی دەعوای جەزائی سوڵح و تەنازولی تێدایە بەڵام سنور دارەو ڕەها نیە.
هەر وەک چۆن پرەنسیپێكی یاسایی هەیە دەڵێت "الصلح سید الاحكام” واتە؛ رێككەوتن سەرداری حوكمەكانی ترە. ئەم پرەنسیپە لەسەر بنەمای ئەوە هاتووەتە كایەوە كە مادەم دوو كەس یان دوولایەن لە كێشەیەكدا (تاوان نەبێت) بتوانن خۆیان رێك بكەون لەسەر چۆنیەتیی چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە و بگەنە ئەنجام، كەواتە پێویستیان بە یاسا نییە. ئەم پرەنسیپە كەسانێك دەگرێتەوە كە هۆشیارییان لە ئاستێكی باڵادایە و خۆیان دەتوانن کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن.
بەڵام بەهۆی هەڵە تێگەیشتن لەم پرەنسیپە و به‌های یاسا‌و دادگاكان له‌تێگه‌یشتنی بەكۆمەڵی ئێمه‌دا شوێنی خۆی وەک پێوەست نه‌گرتووه،بۆ هەموو کێشەیەک پەنا دەبەنە بەر سوڵحی عەشایەری،تەنانەت هەندێک لە هاووڵاتیان سکاڵای یاسایی و دادگایان لەلاعەیبەیەکی گەورەیە.! بۆ نمونە ئه‌گه‌ر ژنێك له‌دادگا سكاڵا له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار بكات،ئەوە لای هاوسەرەكەی وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتێكی نائاسایی‌و پهسندنهكراو لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت!.بەڵام بەلایەوە ئاسایی ئەگەر پەنابەرێتە بەر دیوەخان و ڕیشسپی و سوڵحی عەشایەری.!
چونكه خودی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی هۆشیاری یاسایی نیە وئەم كارەی په‌سند نه‌كردووه، له ژێر فشاری كۆمه‌ڵگه‌دا هاوسەرەكەشی ره‌تی ده‌كاته‌وه، خودی هاوسەرە ژنەكەش له‌ئاستی تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ناو كۆمه‌ڵگه گهورهكەدا وه‌ك لاده‌ر له‌به‌ها په‌سندكراوه‌كان ته‌ماشا ده‌كرێن!.
ئەگەر چی سیستمی دادوه‌ری جگه له‌وه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی سێیه‌م داده‌نرێت، گرنگیه‌كی زۆری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا هه‌یه‌و كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنهڕیتییه بۆ پاراستنی مافی تاكه‌كان، به‌ڵام له‌كوردستان به‌هۆی خاوی له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كاندا هه‌ندێكجار هاوڵاتیان خۆیان كێشه‌كانیان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش زۆربەی جاركێشهی زیاتری لێكهوتووهوتهوه.
لەبەر بوونی رۆتینیاتی كاری دادگا، خەڵكی خاوەن كێشەکان ناچارن پەنابەرنە بەر بەشی كۆمەڵایەتی حزبەكان و یان پیاوانی ئایینی و ڕیشسپی تا.كێشەكانیان بۆ چارەسەربكەن،خاوی یه‌كلابوونه‌وه‌ی سكاڵا له‌ناو دادگاكان وای كردووه به‌سوڵحی عه‌شایه‌ریه‌ی كێشه‌كان چاره سهربكرێنو ئه‌وه‌ش به‌مه‌ترسی ناوده‌برێت، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه ده‌بێته‌هۆی ده‌ربازبوونی چه‌ندین تاوانبار له‌حوكمی دادگا، خۆ ئه‌گه‌ر داواكار داواكه‌شی كێشایه‌وه ئیتر نابێت دادگا دۆسیه‌كه ڕاوه‌ستێنێت، به‌ڵكو ده‌بێت داواكاری گشتی وه‌ك لایه‌نێكی دۆسیه‌كه‌و داكۆكیكار له‌مافی گشتی دۆسیه‌كه له‌ئه‌ستۆبگرێت، به‌و پێیه‌ی سزا نه‌دانی تاوانبار پشتگیری ده‌كات بۆ دووباره پێشێلكردنهوهی مافه‌كان.