توركیا براوه نیه
لەتیف فاتیح فەرەج
2019-10-18   1247
1
توركیا و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان له دۆخێكی باش‌دا نین ، راسته تره‌مپ وه‌ك دۆست و هاوپه‌یمان یارمه‌تی ئه‌وانی دا بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك وه‌ك براوه ده‌ربچن ، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ، كه ئێستا لای زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان و لای دنیاش ئه‌ردۆغان جێی متمانه نیه‌و میلیشیاتوركمان و عه‌ره‌به‌كانی هیچیان له داعش كه‌متر نیه ، بیرمان نه‌چێت ئێستا له سایه‌ی قوربانی دانی شهڕوانانهوه كورد باس و خواسی هه‌موو دنیایه‌و هێشتا له سه‌ره‌تای ههنگاوهكانیشداین ، راسته كورد قوربانیه،راسته تره‌مپ و ئه‌ردۆغان بیرله ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام هه‌موو هه‌نگاوه‌كان پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له سه‌ر زه‌وی رووده‌دات دانپیانانێكی جیهانیه به بوونی كوردا له‌و ناوچه‌یه ، پێشتریش تره‌مپ وتبوی كورد بۆ خاكی خۆیان شه‌ڕده‌كه‌ن ، ئێستا له سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا زۆرن ئه‌وانه‌ی له ئه‌ردۆغان و تره‌مپ رازی نین ، له به‌رانبه‌ردا زۆرن ئه‌وانه‌ی ئازاره‌كانی كورد ده‌بینن.
بیرمان بێت ئه‌ردۆغان هه‌سه‌ده‌ی وه‌ك تیرۆریست باس ده‌كرد ئێستا ناچاره ئاشتیان له گه‌ڵ بكات .
2
له ئێستادا سێ هه‌نگاو زۆر گرنگن:
یه‌كه‌م : هه‌وڵدانی لۆبی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له ناتۆ ناشرین بكرێت و ناردنی وێنه‌ی قوربانی و سڤیل كوشتن و سته‌مكاریه‌كان بۆ ئه‌ندامانی ناتۆ‌و رسوا كردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌یان " بۆ ئه‌مه ده‌كرێت سود له هه‌موو دۆستێك وه‌ربگیرێت " ئیسرائیل و فه‌ڕه‌نساو وڵاتانی دیكه جێگه‌ی ئه‌وه‌ن ئه‌م پرسه‌یان له ته‌كا بوروژێنرێت .
دووه‌م : به‌رزكردنه‌وه‌ی خواستی كورد بۆ ئه‌وه‌ی له باكوری كوردستان داوای كۆنفیدراڵی بكات ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌كی دیبلۆماسی تاقیبكرێتهوهو پڕۆژه ئاماده بكرێت ، له‌مه‌دا هه‌ده‌په به هاوكاری ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ده‌كرێت رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت ، وڵاتانی عه‌ره‌بیش به تایبه‌ت میسر ده‌كرێت هاوكاربن .
سێیه‌م : بانگه‌وازی په‌كه‌كه بۆ ئاشتی و ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی ده‌سبه‌رداری شه‌ڕ بن له گه‌ڵ توركیا و ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵگرن ، ئه‌گه‌ر ئهمهریكاو فه‌ڕه‌نساو لایه‌نگه‌لی دیكه ،پاڵپشت و به‌شداری پرۆسه‌كه بن ،هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر، له كاتێكا ده‌ركه‌وت توركیا‌و ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په تیرۆریستن و له هیچ سڵ ناكه‌نه‌وه ، له‌به‌رانبه‌ردا كورد تا بتوانێت ئاشتیخوازه‌و ئه‌مه‌ش له خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوادا ده‌ركه‌وت .
3
تره‌مپ و ئه‌ردۆغانیش زۆر باش ده‌زانن تا پرسی كورد چاره‌سه‌ری ریشه‌یی نه‌كرێت ، ئه‌م ناوچه‌یه ئارامی به خۆیه‌وه نابینێت ، ده‌ستكاری كردنی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته‌وه و ئه‌ردۆغانیش ئه‌مه باش ده‌زانێت ، ئه‌ردۆغان له ناوخۆی توركیادا كورد‌و توركی به شێوه‌یه‌ك كردووه به دوژمنی یه‌كتر ، ته‌نانه‌ت كارگه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی رقیان له بانگ و ئاڵا‌و گۆرانی یه‌كتریش بێت ، ئه‌مه دواجار سه‌ری ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی ده‌خوات ، كورد تا ئێستا دۆڕاو نیه ، ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا‌و باكورو دوو به‌شه‌كه‌ی تریش خۆمان بۆ ئاینده ئاماده بكه‌ین .