دۆخی کورد لەئێستادا

شاسوار عەبدولواحید
  2019-10-22     926
 "شەو" لەوپەڕی تاریکییدایە لەپێش "بەرەبەیان" - پەندێکی ئینگلیزیی

دەمەوێت لەم پەندەوە  باس لە ئێستای دۆخی کورد بکەم، ئایا دۆخی کورد ھێندە خراپە؟! داھاتوومان بەرەو کوێ دەڕوات؟

سەرباری ھاوسۆزیمان بۆ برا و کەسوکارمان لە رۆژئاوا و سەرباری ئەوەی کە لە روی حیزبی و  میدیایی و عیلاقاتمانەوە توانیبێتمان و بتوانین،ئەوا درێخی ناکەین و بەردەوام دەبین لە پشتیوانی بەشێکی میلەتەکەمان لە رۆژئاوا، بەڵام مەبەست لەم پەندە ئەوەیە دوای ئەوپەڕی تاریکیی شەو، رووناکیی و بەرەبەیان دێت، بۆیە بە پێچەوانەی زۆرێکەوە، سەرەڕای ئەو ھەموو نەھامەتییەی رووبەروومان بۆتەوە، سەرەڕای غیابی سەرکردایەتییەکی کوردیی حەکیم، نەبوونی کاری پێکەوەیی، بوونی پەرتەوازەیی و خۆخۆرییەکی سەرتاپاگیر، بێھەڵوێستیی حیزبە سیاسییەکان و بێدەنگبوونیان، سەرەڕای ئاوارەیی، مەرگ و ماڵوێرانیی کە جارێکیتر یەخەی پێگرتووینەتەوە، بەڵام پێموایە دۆخی کورد بە گشتیی ھەنگاوێکی گەورە دەچێتە پێشەوە، کورد و جەنگاوەرە ئازاکانی و ھاوڵاتییان، پێویستییان بە ورە بەرزکردنەوە و ئیرادە پێبەخشیینە. ئەوە دوژمن و نەیارەکانن دەیانەوێ ورە و ئیرادەمان بڕوخێ و تەسلیم ببین.

من پێموایە بەپێچەوانەوە ئەم دۆخە دەبێتە بازدانێکی گەورە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی کورد، وەک چۆن دوای ساڵی ١٩٩١ و راپەڕیین و  کۆڕەوی ھاوڵاتییان، بۆ یەکەمجار بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، پشتگیریی لە کورد کرا.

بە پێچەوانەی ئەوانەی دەڵێن تەنھا شاخەکان دۆستی کوردن، من پێموایە کورد ئیستا دۆستی زۆرە.

لە ئەمریکا کورد دۆستی زۆرە و شەقام و سیاسییەکانی ئەمریکای کردوە بە دوو کەرتەوە . کەرتێکی گەورەی لەگەڵ کوردەکاندان و کەرتێکی زۆر بچوکیش لەگەڵ ترەمپ'دان (لە دوایین دەنگدانی کۆنگرێسی ئەمریکادا ٣٥٤ ئەندامی کۆنگرێس دەنگیان دژ بە ھێرشی تورکیا بۆ سەر کورد دا و تەنھا ٦٠ کۆنگرێسمان دژی بریارەکە بوون، بە نزیکیی ھەموو دیموکراتەکان و دوو لەسەر سێی ھەموو کۆمارییەکان لە بەرژەوەندیی کورد دەنگیان دا).

جگە لەوە، ئێستا کورد لە ھەمو ئەوروپا و وڵاتانی زلھێز دۆستی ھەیە، لە ھۆڵی ھەموو پەرلەمانەکانی ئەوروپا و دونیادا چەندیین دۆستی کورد ھەن.

لە بەشێکی وڵاتانی عەرەبیی و ئیسلامییدا بەرگریی لە کورد دەکرێت و دژی لەشکرکێشییەکە قسە دەکەن.

تەنانەت لە ناو خودی تورکیادا دەنگی غەیرە کورد ھەیە دیفاع لە کورد دەکات.

ئەمە ساڵانی ھەشتاکان نیە ١٨٠ ھەزار مرۆڤی کورد ئەنفال بکرێن، کیمیایی بکرێت بە سەر ھەڵەبجەدا و کەس لەسەرمان ھەڵنەدات.

ئەمە ساڵانی ھەشتاکان نیە کورد دڵی بە وتارێکی رۆژنامەیەکی بیانی خۆش بێت و کەس نەبێت ناوی بھێنێت.

ئەمە ساڵانی ھەشتاکان نیە کورد توشی کیمیابارانی ھەڵەبجە بێتەوە و ھیچ میدیایەک باسی نەکات، چونکە ئێستا سەردەمی میدیا و سۆشیال میدیا و گڵۆباڵیزمە.

ئێستا ھیچمان نەکردبێت، لانیکەم دونیاو ئەمریکاو کۆمەڵگای نێو دەوڵەتییمان کردوە بەدوو کەرتەوەو ھەمویان لە نێوان کوردو تورکیادا قەلەقن.

لەنێوان کوردێک کە جاران دەیانگوت تەنھا شاخەکان دۆستیەتی و لەنێوان تورکیایەک کە ساڵانێکی زۆر لەجەنگی سارد دۆستی رۆژئاوا و ئەمریکا بوو، چوارەم ھێزی ناو ناتۆیە، پاشماوەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییە، دەروازەی رۆژھەڵاتی ئەوروپایە. کەچی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی قەلەقن لە نیوان ئەم تورکیایەو ئەو  کوردە بێ پشتوپەنایەدا.

ئەمە خۆی لەخۆیدا بەرەوپێشچونی دۆخی کوردەو چاوەڕوان دەکەم لەداھاتوودا کوردو قەزیە سیاسییەکەی ھەنگاوێکی تری گەورە بچێتە پێش.

بەعس ٣٠ ساڵ ھەوڵیدا کورد بسرێتەوە، بەڵام نەیتوانی و شکستی ھێنا، جاران کوردەکانی سوریا ئاواتیان ئەوە بوو تەنھا پێناسی باری شارستانییان ھەبێت و وەک ھاوڵاتیی سوریی مافیان ھەبێت، کەچی ئێستا دونیا باسیان دەکات و ھاوسۆزن لەگەڵماندا، بۆیە بێھیوا مەبن، دوای ھەموو تاریکییەک، رووناکیی و بەرەبەیان دێت.

خوای گەورەش دەفەرموێت: {فَإِنَّ مَعَ الْعُسْڕ یُسْرًا}.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×