ئەڵتەرناتیڤی خوێن ڕشتن

ئەیاد ئیبراهیم کەریم
  2019-11-01     1511

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا لە زۆربەی شارەكانی باشووری عێراق خۆپیشاندان و دەنگی ناڕەزایی سەری هەڵداوە هاووڵاتیان ڕژاونەتە سەر شەقامەكان دژی دەسەڵاتدارانی حكومەتی عێراق. لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق زیاتر لە 250 كەس كوژراون و زیاتر لە 1350 كەس برینداربوون، لەماوەی 16 ساڵی ڕابردوو دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی (2003) زۆر كەم بووە ڕۆژێك تێپەڕێت هاووڵاتیەكی عێراقی نەكوژرابێت نەبوونی خزمەتگوزاری و گەندەڵی گەورە بێكاری گەنجانی عێراق بەڕێژەی لەسەدا 40 گەنجان بێكارن، لەبەرامبەردا نوخبەی سیاسی و دەسەڵاتداران لەژیانێكی پڕ ڕەفاهیەت و خاوەن كۆشك و تەلار و ملیارەها دۆلارن.
هەموو ئەمانە بوونە هۆی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی گەورە لە عێراقدا. دەسەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق دوای ڕژێمی بەعس هەموو دەزگاكانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خێزان و كەسە نزیكەكانیان بەكارهێناوە، سامان و داهاتی ووڵات بەموڵكی خۆیان زانیوە، هیچ كات نەیان ویستووە و نەیان توانیوە حكومەتی هاووڵاتی و كۆمەڵگەیەكی تەندروست بەرهەم بهێنن. 
دەسەڵاتداران هەموو ڕێگایەكیان بەكارهێناوە بۆ كۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندان وەك بڕینی هێڵی ئینتەرنێت و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندنی بەرنامەی چاكسازی لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە و بەكارهێنانی هێزی سەربازی دژی خۆپیشاندەران بەڵام هەموو ئەمانە كۆتایی بە خۆپیشاندان نەهێنا بگرە ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر خەڵكی دەڕژانە سەر شەقامەكان، سوربوون و بەردەوامی خۆپیشاندان پەرلەمانی عێراقی ناچاركرد دانیشتنی نائاسایی بكات و چەند بڕیارێكی بۆ چاكسازی دەركرد بەڵام هێشتا وەڵام و ویستی داواكاری هاووڵاتیان نەبوو. دوا داواكاری خۆپیشاندەران هەڵوەشاندنەوەی هەرسێ‌ سەرۆكایەتیەكە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕەنگە جێبەجێكردنی ئەم داواكاریانەش نەبێتە هۆی سەقامگیری سیاسی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق چوون ئەوانەی حكومەتێكی دیكەیان پێ‌ دەسپێردرێت هەمان ئەو نوخبە سیاسیانەن كە تێوەگلاون لە گەندەڵی 
. ئەوەی جێگەی سەرنجە ڕاوەستەی لەسەر بكەیت لەپاڵا داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران هەندێ‌ حزب بەهۆی 
ململانێی سیاسی و بەرژەوەندی شەخصی تێكەڵی خۆپیشاندان بوون هەندێ‌ جار ئاڕاستەی خۆپیشاندان دەگۆڕن بەتایبەتی بۆ هەڵكوتانە سەر بارەگای حزبی و تەقەكردن لە دەزگا ئەمنیەكان، دوورنیە ئەم ڕووداوانەش ببێتە هۆی شەڕی ناوخۆ لەئەنجامدا عێراق تووشی كاولكاری و خوێن ڕشتن و تەنانەت دابەشبونیش بكاتەوە.
گرنگە بۆ ڕێگریكردن لە خوێن ڕشتنی هاونیشتمانیان و دەنگی ناڕەزای ئەم خۆپیشاندانانە بەشێوازێكی هێمنانە و دوور لە توندوتیژی بەردەوام بێت تا دەسەڵات داران دەست لەكار دەكێشنەوە و ڕاپێچی دادگایان دەكەن بەشێوازێكی شەفاف و دادپەروەرانە دادگایی دەكرێن و ڕاپێچی زیندان دەكرێن واتە عێراق كاتێك سەقامگیر دەبێت و دادپەروەری لە داهات بەدی دێت لێپرسینەوە لەگەڵا هەموو ئەو سەركردانەدا بكرێت تێوەگلاون بە گەندەڵی، هەموو ئەو كەسانە دوربخرێنەوە و سزا بدرێن كە تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد تا هیچ سەركردەیەك و هێزێك نەتوانێت جارێكی تر شەقام خەڵتانی خوێن بكات.
زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×