ئافەرین مەسعود بارزانی

هۆشیار عەبدوڵا
  2019-11-05     1285
لەو مەراسیمەی کە بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمەوە بۆ نێچیرڤان بارزانی رێکخرابو،مەسعود بارزانی بەڵێنی هەمو پشتیوانیەکی پێدا،کەچی دوجارە ئامادەی کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم نابێت لەگەڵ حزبەکان،ئاماژەکانی ئامادەنەبونی بارزانی هەر ئەوە نیە بڵێ سەرۆکی حزبەکانی تر بە شایستە و هاوشانی خۆم نابینم،بەڵکو ئاماژەشە کە نایەوێ پشتیوانیەکی مەعنەوی ئاسایی برازەکەشی بکا کە ئامادەبونە لەکۆبونەوەکانیدا.

وا وتمان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بارزانی خۆی پێ لەسەروی دامەزراوەکانی هەرێمدایە و بارەگاکەی خۆی پێ دامەزراوەیەکە لەسەروی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت،لەگەڵ سەرۆکی کۆماریش هەمان شتیکرد و دەکا، بەرهەم سالح رۆژی سیشەممە بەر لە کۆبونەوەی حزبەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم رۆیشتوە بۆ لای بارزانی، بەمانایەکی دی حساب بۆ سەرۆکی کۆماریش ناکات یا کۆبونەوەیەک سەرۆک کۆماریشی تێدا بێت ئەو لای نەنگیە بەشدار بێت.

بارزانی؛کە حساب بۆ سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی هیچ حزبێکی کوردستانی ناکات،دەستی خۆش بێت،حەقیەتی خۆی بکاتە مەرجەعی هەمویان،دەزانن بۆ؟! چونکە کێ لەسەر حزبەکانی تر تایبەت یەکێتی و گۆڕانی فەرز کردوە قبوڵی بکەن؟! بارزانی بۆ وا نەکا ؟! دەزانێ لەو بەرپرسە کوردانەی لە ناو هاوکێشە سیاسیەکەی عێراق و هەرێم شتیان بەدەستە و کەسی یەکەمی حزبی و حکومین کەسی تیا نەماوە و نیە پێی بڵێ تۆ سەرۆکی پارتێکی سیاسیت و بەس، حزبەکەی تۆ چەند گەورە بێت یا نا دواجار سەرۆکی حزبێکیت نەک هەموان.

کەسێک نیە لەوانە بڵێ پارتی کە سەری زمان و بنی زمانی یەکڕیزی و یەکڕیزی و یەکڕیزیە بۆچی سەرۆکەکەتان نایەتە ریزەوە و بە تەنها خۆی ریزێکی جیایە؟!

با واش تەفسیر نەکرێت کە من کۆبونەوەکانم زۆر لا گرنگن بۆیە باسی ئامادەبون و نەبونی بارزانی دەکەم،بە پێچەوانەوە نە ئومێدم بەو کۆبونەوانە هەیە و نە کاستە سیاسیە بریار بە دەستەکەی هەرێم بەڵام قسەکە لەسەر ئەو ئاماژانەیە کە لە خۆ بەزلبینینی بارزانی دەخوێندرێنەوە.

مێژوی ئەو خۆ بە پڵنگکردنەی بارزانی لەناوخۆی هەرێمدا لە ئێستاوە دەست پێناکات و رەهەندی زۆری هەیە و قسەی زیاتر هەڵدەگرێت بەڵام هێندە هەیە لە غیابی جورئەتی ئەوانی تردا هەر دەبێ بڵیین وەڵا ئافەرین بارزانی و دەستت خۆش بێت.

داخی ئەوەمە هەن زو زو لێیان دەبیستم دەڵێن لەسەر رێبازەکەی کاکە نەوە و مام بەردەوامین!؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×