کێ به‌رگری له‌تاڵانی ده‌کات؟

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح
  2019-11-19     468

چوار مانگه‌ هه‌موو مانگێک به‌دواداچونی وردمان بۆ داهاتی نه‌وت کردوه‌، هه‌موو مانگێکیش وتومانه‌ ته‌نیا ٢٢ دۆلار ده‌درێته‌ دارایی بۆ موچه‌؟ باسی گه‌نده‌ڵی داهاتی نه‌وتمان کردوه‌.
ئه‌مه‌ به‌رگریه‌ له‌سیاسه‌تی نه‌وت؟

دوو مانگه‌ به‌دواداچونی وردده‌که‌ین، چ گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد و تاڵانیه‌ک له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کان هه‌یه‌ دیاریمان کردوه‌.

ئاسانترین شت ئه‌وه‌یه‌ له‌ ماڵ دانیشیت و بڵێی داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌کان و نه‌وت نادیاره‌، ئه‌رکی په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌یه‌ بچێت دزی و تاڵانیه‌کان دیاری بکات و ڕووبه‌ڕوو به‌ حکومه‌ت بڵێ ئه‌مه‌تان کرد؟ ئێمه‌ ڕووبه‌ڕوو پێمانوتون به‌ شاهیدی ١٠ په‌رله‌مانتاری لیژنەی داریی، له‌یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ دانیشتنه‌که‌ بوون.

ئێمه‌ له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان باسی مافیاگه‌ری خاڵه‌ سنوریه‌کانمان کردوه(دانیشتنی پێشوو بوو) .

دێڕێکی په‌رله‌مانتارێکمان نیه‌ بڵێت: ئه‌م حکومه‌ته‌ بێ عه‌یبه‌.

ئێمه‌ له‌ فراکسیۆنی گۆڕان ئیشمان له‌سه‌ر ٤٠ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌فێڕۆدانی سامانی گشتی کردووه‌.

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ له‌ گۆڕان ده‌گرن یه‌ک به‌دواداچونی خۆیانمان له‌سه‌ر دزینی نه‌وت و گومرگ پێبڵێن؟ به‌ڵام ئێمه‌ چه‌ندین ڕاپۆرتمان هه‌یه‌، ناوی کۆمپانیاو وره‌کاری گه‌نده‌ڵیه‌کانی تێدایه‌.

ئاسانترین شت بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه‌ بڵێی که‌ كەس ئاگای له‌ هیچ نیه‌ ! ئه‌مه‌ به‌ هه‌موو هاوڵاتیه‌ک ده‌کرێت، کار په‌رله‌مانتار دیاریکردنی گه‌نده‌ڵی و تاڵانی و ئیش له‌سه‌ر کردنیه‌تی.

به‌ڵێ گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵانی هه‌یه‌ گۆڕان ڕێککه‌وتنی کردوه‌ بۆ چاکسازی ئەگەر کرا زۆرباشه‌و نه‌شکرا نه‌ک نابینه‌ پاسه‌وانی دز، به‌ڵکو دبینه‌ دوژمنی.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×