خۆپیشاندانەکانی ئێران: ژان‌و خوێن‌و عارەقەی قۆناغێکی نوێ؟!

ئەبوبەكر هەڵەدنی
  2019-11-19     1131
ئەوەی ئێستا لەشەقامی زۆرێک لەشارەکانی ئێران دەگوزەرێ وەڵامدەرەوەی ئەو ئازارە پەنگ خورادوەی گەلی ئێرانە کەلە ژێر سایەی دۆخێکی ئابووری دژوارو ژیانێکی کولەمەرگی دا دەژیت.

ئێران کەیەکێکە لەووڵاتەگەورەکانی دونیای دەوڵەمەند بەنەوت وسامانە سروشتیەکان،کەچی ئەوسامانە خواکردە لەجیاتی بەکارهێنانی بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیەکانی زۆربەی هەرەزۆری داهاتی ئێران لەبواری سەربازی و بۆ ووڵاتانی دەرەوە خەرج دەکرێت ئەوەی پێی دەڵێن (هەناردەکردنی شۆڕش).

ئێران خاوەنی میلەتێکی زیندوو وکەلتورێکی دەوڵەمەند وشارستانیەتێکی هەزاران ساڵەیە (کەلەمەیاندا جیاوازە لەتورکیاو عەرەب وعێراق بەتایبەتی کە ئەمانی درەنگ سەر پێکەوتن و خاوەنی مێژویەکی گەورە نین)کە دەبینین گەلانی ئێران فەرهەنگێکی قوڵ لەپشتیانەوەیە بەهۆیەوە گەلانێکی خاوەن خەسڵەتی شارستانی ونەریتی لەسەرخۆیی ونەرم ونیانی ودۆستی هونەرو ژینگە وعیرفانن،،ئێرانیەکان خاوەنی حافز (لەهەموو ماڵێکی ئێران خاوەنی نوسخەیەکی قورئان ودیوانە شیعری حافزن) ومەولاناو سەعدی شیرازی ومەلا سەدراو عەلی شەریعەتی و مەلائەبوبەکری موسەنیف ومسباح الدیوان وهەژارو هێمن ومەدرەسەی تورجان ودەیان وسەدا ن بیرمەند وزاناو گەورەن،دەیان هەزار زاناو دکتۆر وپسپۆر وهەڵکەوتوی ئێرانی ئێستا لەووڵاتانی ڕۆژئاواخزمەتی گەورە بەمرۆڤایەتی دەکەن بەداهێنان وخزمەتەکانیان.

گەلانی ئێران بەم سەرمایە مادی ومەعنەویەوە شایستەی ژیانێکی زۆر باشترن،،نەک گەنجەکانیان لەبێکاریدا ئالودەی مادەی هۆشبەربن،یان کۆڵبەریشیان پێ ڕەوا نەبینرێ وڕۆژانە گولە ساردیان بکاتەوە وپاروە نانێکی سادە بەهەزار دەردی سەری وەچنگ هاوڵاتیەکی ئێرانی بکەوێ.

باشترین چارەسەر باشکردنی گورزەرانی خەڵک وگۆڕینی ئاراستەی خەرجی داهاتی ئێرانە بۆگەلی شەکەت وماندوی ئێران ووەڵامدانەوەی جەماوەری خۆپێشاندەرە بەپڕۆژەی کردارەکی نەک بەگولەی زیندوو.

درودو نەمری بۆ ڕوحی شەهیدانی خۆپیشاندەر ی ڕۆژهەڵاتی ئازیزی کوردستان وگەلانی مەزنی ئێران کە بەناهەق خوێنیان ڕژا.

سەرکەوێ ئیرادەی حەقویستانەی گەلی زیندووی ئێران بەفارس وکورد وعەرەب وبلوچ وتورک وئەوانی دی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×