تیرۆركردنی جۆن كه‌نه‌دی

صلاح سالار
  2019-11-22     530
1
جۆن كه‌نه‌دی سه‌رۆككۆكاری ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان،
ئه‌و سه‌رۆككۆماره‌ی ئه‌مریكابوو كه‌ تیرۆر كرا.
جان ئێف كێنیدی، یاخود وه‌ك ده‌ڵێن: جۆن كه‌نه‌دی،
ساڵانی شه‌سته‌كان سه‌رۆككۆمار بوو.

2
جۆن كه‌نه‌دی له‌ 29ی ئایاری 1917 له‌دایكبووه‌.
ناوبراو پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بووه‌.
دواتر بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا.
ساڵی 1960 بووه‌ سه‌رۆككۆماری وڵاته‌كه‌ی.

3
ئه‌و كاندیدی پارتی دیموكراتبوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان،
توانی به‌سه‌ر ڕیچارد نیكسۆنی ڕكابه‌ریدا سه‌ربكه‌وێت.
بووه‌ 35 هه‌مین سه‌رۆككۆماری ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان.
كه‌مته‌مه‌نترین سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌.

4
ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و سه‌خت و ناڕه‌حه‌ت بوو،
كه‌وته‌ سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و دوورگه‌ی به‌رازه‌وه‌،
خه‌ریكبوو جه‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت هه‌ڵگیرسێت.
دیواری (به‌رلین)یش له‌و سه‌رده‌مه‌دا دروستكرا.

5
هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا بڕیاری پاشه‌كشه‌ له‌ ڤێتنام درا،
هه‌ر ئه‌وبوو ڕه‌تی كرده‌وه‌ كوبا به‌ هێز داگیر بكات.
به‌ڵێنیدابوو مرۆڤ بباته‌ سه‌ر مانگ و بیگێڕێته‌وه‌.

6
ڕۆژی 22ی تشرینی دووه‌می 1963 له‌ شاری دالاس،
له‌كاتێكدا كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌گه‌ڕان به‌ شاردا،
به‌چه‌ند فیشه‌كێك به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا.

7
كه‌سێك به‌ناوی (لی هارڤی ئۆزواڵد) تۆمه‌تبار كرا،
پاش دوو ڕۆژ ئۆزواڵ به‌و تۆمه‌ته‌ ده‌ستگیرا كرا.
له‌كاتێكدا ئۆزواڵد له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركرا،
كه‌سێك به‌ناوی جاك ڕوبی به‌ فیشك كوشتی.

8
پاش ئه‌و ڕوداوه‌ پۆلیس جاك ڕوبی ده‌ستگیركرد،
بڕیاری سزای سێداره‌دان بۆ ئه‌و بكوژه‌ ده‌ركرا،
دواتر ئازادكرا و پاشا دووباره‌ دادگایی كرایه‌وه‌،
كاتی بانگردنه‌وه‌ی بۆ دادگا گیانی سپارد.

9
كوشتنی جۆن كه‌نه‌دی جێگه‌ی گومان و مشتومڕ بوو،
گوترا خۆشه‌ویستی بكوژه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی هاوسه‌ری،
مه‌رجی ئه‌وه‌بووه‌ له‌هه‌موو ئه‌مریكا ناوبانگی هه‌بێت،
ئه‌ویش سه‌رۆكی كوشت تا دنیا باسی بكه‌ن.

10
ئێستا گومان هه‌یه‌ سه‌رۆك به‌هۆی بڕیاره‌كانی خۆی،
كه‌ دژی داگیركاریی ڤێتنام و پاشانیش كوبا بووه‌،
یان به‌هۆی كێبه‌ركێی جه‌نگی ساره‌ده‌وه‌ كوژرابێت.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×