چاكسازیی یان فێڵبازیی

عەلی مەحمود
  2019-12-13     1042
ماوەی نزیك یانزە ساڵە  لەگەڵ ئەم كەیسەدا دەبەمە سەرو چاودێرێكی وردیش  بومە بەسەر لێدوان و پڕۆژەو هەوڵەكانەوە, تاقیكردنەوەیەكی گرنگیش بوو بۆ دەرچوون لێی كە كەس لێی دەرنەچوو, دەڵێی كارەكتەرەكانی بەبان پردی سیراتا دەپەڕنەوە, دادپەروەری تاقیكردنەوەیەكی سەختە, بەوانەشەوە قسەی هێندە زلیان دەكرد, لەجیاتی پڕۆژە یاسایەك  دوویان ئیمزا كرد,چەپ و شیوعییەكانیش لەوانی دیكە خراپتر چوون بە قوڵایی زەویدا, ئیتر ئیدعای هێنانی یەكسانیشمان بۆ دەكەن.  

موزایەدەچییەكان هەر لەسەر كورسییەكە دابەزین نەموزایەدەیان ما نەهەوڵ, شەش و نیوەكەی خۆیان و دوو حیمایەی كوڕو زاواو خەزوری خانەنشینیان بۆ مایەوە, ئیتر ببڕای ببڕ باسی موچەیان نەكردەوە, لەدوو خولی پێشوودا لە یادمە دوای گردبونەوەی ئێمە چ سەرۆكی پەرلەمان‌و  چ وەزیری دارایی بڕیاری چاكسازییان داو دەستیان خۆش بێت, ئەوان لە جێبەجێنەكردنی بەرپرس نین چونكە شار بەدەر كران, لە خولی پێشووش كە پڕۆژەكەی حكومەت لەوەی ئێستا  باشتربوو بۆ كەمكردنەوەی جیاوازی هێنرایە ناو پەرلەمان.

لەهەموو جیهان پەرلەمان كلك و گوێی یاسای حكومەت دەكات لە خزمەت دەنگدەران, كەچی ئەوجارە پەرلەمان بە دوو ملیۆن رازی نەبوون تا ئێمەش  ناچار بوین لەوانمان تێكدا, ئاخر بێویژدانانە موچەی قەبەیان لەسەر كاغەزی سپی پڕۆژە بۆ خۆیان دیاریكرد, هەرچی پڕۆژەكەی ئەمجارەشە بە ماتماتیكێكی وا دەستیان پێكردووە تەنها كۆچەر بیركار مەگەر بتوانێت حەلی بكات, زۆر باشیان بۆ خۆیان رێك خستووە وەك ئەوەی  فاقیان بۆ قەتێ  شاردبێتەوە, نازنم ئەم نەخوێندەوارانە ئەم هەموو زەرب و تەقسیمەیان چلۆن رێكخستووە, ئیتر نە ئێمە قەتێین نە ئەوانیش راوچییەكی باش, پێویستە فاقەكە پوچەڵ  كرێتەوە.

گرنگترین شت لە یاسای چاكسازی كەمكردنەوەی ئیمتیازتی پلە باڵاكانە لە موچەی بنەڕەتی و خانەنشینی ئەویش تیایدا غائیبە, هەر ئەمەشە وا دەكات بە كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ  كە هەنگاوێكی گرنگە دڵخۆش نەبین.

نا یەكسانی كە تەنها موچە سەرچاوەكەی نییە بەڵكە دزی و تاڵانە, وەلێ  لایەنێكی فەرمی و دیاری موچەیە, بۆیە گرنگە جیاواز موچە كەمبكرێتەوە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە, كە لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە لە كوردستان, نازانم شەرم نییە  موچەی كەمئەندامێك 75 هەزار دینار بێت, سەرۆكی هەرێم 23 ملیۆن و پەرلەمانتارێك 8,5 ملیۆن كە 306  جار و  113 جار جیاوازییانە, ئەگەر بەناوی لیستی جیهانی جیاوازی موچەدا بگەڕێین جگە لە وڵاتە مەلەكییەكان و كامیرۆن و تۆنگۆو بۆرندی لە هیچ وڵاتێكی دیكەدا كارەساتی وا نییە, هەرچەندە دەسەڵاتدارای ملیاردێری كوردستان ئەگەر موچەیان بە ملیار دیناریش بێت بۆ ئەوان پووشێكە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سروه‌ عه‌بدولواحید بۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵا: شانازی‌ ده‌كه‌م كچی‌ كه‌بابچی‌ بم، نه‌ك كچی‌ جاشێك
هۆشدارى له‌دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت
بنه‌ماڵه‌ى هاوكارجاف: ئه‌مرۆ دادوه‌ر فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژانى هاوكار جاف ده‌ركرد
برایەكی هاوکار جاف بۆ عەلی باپیر: وەڵامی پیاوی بچووک نادەمەوە
عەلی حەمەساڵح بۆ رێبەر ئەحمەد: دژی ئەوەین لە ژێر چەتری سەلامەتی خەڵکدا بزنس بکرێت
سه‌ركرده‌یه‌كی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی باس له‌ڕێككه‌وتنی‌ نوێی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات
سەرکردەیەکی یەکێتی: دەرچونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەفسەرەکانی یەکێتی دۆخی هەرێم ئاڵۆزتر دەکات
حاجی مه‌سیفی: بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ هه‌ولێر بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌ره‌كانی دژه‌تیرۆر، دۆخی هه‌رێم ئاڵۆزتر ده‌كات
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ شاری سلێمانی دیاریکرا
ئەنجومەنی گەلی مەخمور: گەمارۆی سەر که‌مپی مەخمور كۆتاییهات‌و سوپای‌ عێراق کشایەوە
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×