له‌ساڵی 2019دا دونیایه‌كی شڵه‌ژاو، ناوچه‌یه‌كی نائارام، كوردستانێكی ناته‌با!
نەوزادی موهەندیس
2019-12-31   941
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه ،هه‌موو ساڵه‌كانی مێژوومان هه‌ر به‌تاریكی و ڕه‌شی و بێ‌خێری و بێ خۆشگوزه‌رانی به‌ڕێده‌كه‌ین و وامان لێهاتوه كه هیچ كات خوازیاری دووباره‌بونه‌وه ساڵه‌كانی ته‌مه‌ن و ژیان و گوزه‌رانمان ناكه‌ین و ناڵێن ((ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌مان به پار))،چونكه یه‌ك له‌یه‌كتری تاریك و تونتر و پڕ ئاژاوه و كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتی جه‌رگبڕن بۆ كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه و دونیاش.هه‌ربۆیه‌ش ساڵی 2019 به‌هه‌مان ده‌ردی سالاَنی پێشووتره و هیچ خۆشی و خێروبێر و ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی تیادا وه‌دینه‌هاتوه نه بۆ كورد نه بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه و نه بۆ دونیاش.
ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌یه‌وه،به به‌رده‌می له‌م ساڵه‌دا له باكور گرتن و كوشتن و ڕاوه‌دونان و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی كورد و سه‌ركرده و ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی هه‌ده‌په پیاده‌كراوه له‌لایه‌ن ڕژێمی توركیا و ئه‌ردۆگانی تاكڕه‌و وبێ مۆڕاڵه‌وه.له كوردستانی ڕۆژئاواشدا به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای ئه‌ردۆگان و چه‌ته تیرۆریسته‌كانی په‌لامار و هێرش و جینۆساید و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار له كوردان ئه‌نجامدراو كوردان و خاكی كوردان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ و كاره‌سات بونه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی ڕۆژهه‌لاَتیش،بۆ دووه‌هه‌مین جار كوردستان و كورده‌كان له ئه‌نجامی خۆپیشاندانی ناڕه‌زای له ده‌سه‌لاَت و گرانی ژیان و گوزه‌رانیان وه‌كو هاولاَتیانی تری ناوچه‌كانی ئێران ڕووبه‌ڕووی مه‌رگه‌سات بونه‌وه،به‌لاَم زۆر به‌توندتر و نامرۆڤانه‌ییانه‌تر ڕووبه‌ڕوویان بونه‌وه و چه‌ندین لاوی كوردیان قه‌تڵوعام كرد و له كونجی به‌ندیخانه‌كانیان توندكردن و چه‌ندین كۆڵبه‌ر و چالاكوانی كوردیان له قه‌ناره‌داوه و به فیشه‌كی نامه‌ردی شه‌هیدیان كردوون.له‌كوردستانی باشووریشدا،وه‌كو سالاَنی پێشووتر نائارامی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی بونیان هه‌بوه و كوردستانێكی ناته‌با له‌نێوان سه‌ركرده و حیزبه سیاسیه‌كان و حكومه‌تێكی ناكامڵ به‌رقه‌راربوه و خۆشی و خۆشگوزه‌رانی نه‌بوه و ئاوه‌دانی و پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان ڕاوه‌ستاون و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و تیرۆریستانیش چه‌ندین ڕۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانیان شه‌هیدكرده‌وه و مووچه و بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش هه‌ر به پاشه‌كه‌وتی ماوه‌ته‌وه و هێشتاش قه‌رزێكی زۆرمان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوه.و له‌گه‌ڵ عێراقیشدا ئاسۆكان زۆر ڕووون نین.
به‌م شێوه‌یه له‌ساڵی 2019دا كوردستانێكی ناته‌با و هه‌ژار و دوور له ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانیمان به‌ڕێكرد.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه،وه‌ك ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست،وه‌ك هه‌میشه كوانووی ململانێ و شه‌ڕ و جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كان بوه،ئه‌وه‌تا له هه‌ریه‌كه له ئێران و توركیا و عێراق و سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و سعودیه و قه‌ته‌ر و لوبنان و لیبیا و تونس و جه‌زائیر و سودان و فه‌له‌ستین و ...هتد. هه‌موانیان گیرۆده‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری توڕه و زویر بونه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَته گه‌نده‌ڵ و خوێنڕێژه‌كانیان و له‌هه‌ندێكیاندا جه‌ماوه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوه وه‌ك سودان و جه‌زائیر و تونس و له‌هه‌ندێكی تریشدا هێشتا ده‌سه‌لاَته خۆسه‌پێن و گه‌نده‌ڵه‌كان به‌رگری ده‌كه‌ن له‌مانه‌وه و ده‌سه‌لاَتیان وه‌ك له عێراق و ئێران و توركیا و سوریا و یه‌مه‌ن و ئه‌وانی تردا.هه‌رچه‌نده ئه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریانه بونه‌ته خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت بڕیارده‌ریش له‌سه‌ر ئاینده‌ی ده‌سه‌لاَت ومێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا و هوشیاری سیاسیان گه‌لێك به‌رزبۆته‌وه و بونه‌ته جێگه و سه‌رچاوه‌ی فشار بۆ ده‌سه‌لاَته‌كان و توانیویانه گۆڕانكاری له حكومه‌ته‌كاندا بكه‌ن وه‌ك لوبنان و عێراق،به‌لاَم هێشتاش ململانێكان توندن و به‌رده‌وامیان هه‌یه.و نازانێرت ئاینده چی حه‌شارداوه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه.
به‌م شێوه‌یه له‌ساڵی 2019دا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستیش ته‌واو نائارامی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی ته‌نیویه‌تیه‌وه و هیچ ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌ارنیه‌كی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی دونیاشدا،به‌هه‌مان شێوه دونیایه‌كی پڕ ململانێی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و ئه‌منی بوه،ئه‌وه‌تا ئه‌وروپیه‌كان ناته‌باو و لێكترازاو و ڕاوه‌ستانی گه‌شه‌ی ئابوری و جیابونه‌وه‌ی به‌ریتانیاشی به‌خۆوه بینیوه و له‌گه‌ڵ توركیادا نێوانیان سارده له‌سه‌ر كێشه‌ی قوبروس و یۆنان و چه‌كوچۆڵكڕینی ڕوسیا و ئاواره‌كان و ..هتد. ئه‌مریكا بۆخۆی توشی گێژاوێكی سیاسی بۆته‌وه به‌هۆی كردار و گوتاره‌كانی سه‌رۆك ترامپه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دۆست و نه‌یاره‌كانی ئه‌مریكادا له‌دونیادا و له هه‌ڵوێستێكی كه‌م وێنه‌دا له مێژووی حوكمڕانی ئه‌مریكادا كارگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه له‌به‌ر خراپی به‌كارهێنانی ده‌سه‌لاَته‌كان و به‌رژه‌وه‌ندخوازی كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی و كۆمپانیاكانی.
كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و ئه‌مریكای لاتینیش به‌ده‌ر نه‌بوون له ئاژاوه و ململانێ بازرگانی و ئه‌منیه‌كان و بلاَوبنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه په‌تاییه‌كان و كاره‌ساته سروشتیه‌كان،ئاسیاش به‌بوونی كۆریای باكوری هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی كۆریای باشور و یابان هه‌رگیز ئارامی به‌خۆوه نابینێت و چینی زلهێزیش كێشه‌ی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و جه‌ماوه‌ری كه‌می نه‌بوه له‌ناوخۆی خۆی له هۆنگ گۆنگ و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت ڕوسیاشدا، ڕوسیای گه‌وره زلهێزیش به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له سوریا و لیبیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا خۆی بینیوته‌وه و به‌هاوكاریكردنیشی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران چه‌ك پێفرۆشتن و پشتگیریكردنیان و هه‌وڵدانی بۆ هاتنی بۆناو ولاَتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیش هێنده‌ی تر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا په‌یوه‌ندیه‌كانی ساردی تێكه‌وتوه.له‌گه‌لێك ولاَتی تری ئاسیا و ته‌واوی دونیاشدا به‌هۆی برسێتی و تیرۆر و كاره‌ساته سروشتیه‌كانه‌وه گیرۆده‌ی ئاژاوه و شڵه‌ژانی به‌رده‌وام بونه‌ته‌وه.
به‌م شێوه‌یه له‌ساڵی 2019دا دونیایه‌كی شڵه‌ژاو و نائارام و پڕ ململانێی سیاسی و بازرگانی و ئه‌منی گوزه‌ری كردوه و له‌سه‌ر ئاستی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانی و پێشچكه‌وتنه پیشه‌سازیه‌كان و ..هتد.سستی و پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك ڕووداوی گرنگی ئه‌رێنیش ڕوویانداوه كه بونه‌ته مایه‌ی هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌یه‌كی ئارامی بۆ ته‌واوی جیهان،وه‌ك كوشتنی خه‌لیفه‌ی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و نه‌ته‌قینه‌وه‌ی ململانێكانی ئه‌مریكا و ئێران تاكو ئێستا كه ناوچه‌كه و دونیاشی دوورخسته‌وه له جه‌نگ و كاولكاریه‌كی گه‌وره.به‌لاَم هێشتاش مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و هه‌لاَیسانی جه‌نگی ئه‌مریكا ئێران هه‌ر ئاماده‌گیان هه‌یه و ماوه.
له‌كۆتایدا ساڵی 2019 بۆ ته‌واوی گۆی زه‌وی و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ساڵێكی پڕ وه‌یشومه و نه‌هامه‌تی و كاره‌سات و دواكه‌وتن و ململانێی ناڕه‌واو جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بوه بۆ سه‌ر هه‌موان،له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی خۆشم ساڵێكی پڕ نه‌خۆشی و كێشه و گرفت و چه‌قبه‌ستوی بوه له ژیانمدا ،هه‌ربۆیه هه‌رگیز ئاواتی دووباره‌بونه‌وه‌ی بۆ ناخوازم ،به‌لاَم وه‌ك ده‌وترێت بێئومێدیش نیم له ئاینده و خوازیاری ساڵێكی نوێی پڕ خێر و خۆشی و كامه‌رانیم بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و كورد و كوردستان دوور له‌جه‌نگ و كاولكاری له‌ساڵی 2020دا.