شەهید قاسمی سلێمانی

شێخ ئاری هەرسین
  2020-01-03   
لەوانەیە بۆ هەندێک لە خوێنەران، خوێندنەوەی ئەم گوتارە شتێکی سەیر بێت. چونکە هەر خودی بەندە ماوەیەک پێش ئێستا نامەیەکی کراوە و، هەڕەشە ئامێزم ئاڕاستەی حاجی قاسمی سلێمانی کرد. بەڵام ژیان بە گشتی و سیاسەت بە تایبەتی ڕەش و سپی نیە.

ئەمەریکا، کە بە تایبەتی لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە خۆی بە پۆلیسی جیهان دەزانێت، ڕاستەوخۆ دەستی لە دروستکردنی گروپە تێرۆریستەکان و ئاڕاستە کردنیان هەیە (بە پێی قسەی سیاسەتمەدارە بە دەسەڵاتەکانی ئەمەریکا خۆی، لەوانە ببیرەوەریەکانی هێلێری کلینتۆن). ئیتر هەر کەسێک کە دۆستایەتی ئەمەریکا دەکات، دەبێت لەسەر بنەمای ئەم ڕاستیانە تەعامولی لەگەڵ بکات و خۆی هەڵ نەخەڵەتێنێت و ئەمەریکا بە دۆستی خۆی بزانێت.

گەورەترین هەڵەی کوشەندەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران بە درێژایی مێژووی ئێرانی مۆدێرن، ئەوە بوە کە ڕێگەیان بە کوردی ئێران نەداوە ئێرانی بن و لە پاراستن و گەشە پێدانی ئابوری و فەرهەنگی ئێراندا بەشداربن. کورد لە ئێران و لە هەموو سەردەمێکدا لەدەرەوەی هاوکێشەکان بوە، کە ئەمەش غەدرێکی گەورەیە و هەتا ئێستاش بەردەوامە.

ئینسانی سیاسەتمەدار دەبێت هەموو شتەکان بە عەقڵ بکات نەک هەست و سۆز تێکەڵ بە بڕیارەکان بکات، بەڵام دەبێت بە وە فاش بێت. ڕاستە حاجی قاسمی سولە یمانی (بە هاوکاری ئەمەریکا) کارەساتی ١٦ ئۆکتۆبەری بەسەر ئێمە هێنا، ئەوەش لەبەر ئەوەی ئێران و ئەمەریکا چەن دژی یەکتریش بن، لە ڕێگریکردن لە چەکەرەکردنی بیرۆکەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان هاوڕاو هاوبیر و برادەرن. بەڵام ڕۆڵی حاجی قاسم لە پاراستنی هەولێر لە بەرامبەر هێرشی داعش لە میحوەری گوێڕ و مەخمور نابێت لە بیر بکەین.

پە یوەندی ئێمە و ئەمەریکا دەبێت لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش بێت، نەک کۆیلە بین و خزمەتکاری بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا بین. پە یوەندیەکانی ئێمە و ئێران عەشق و ڕقەبەرایەتیە. پەیوەندیەکە عەشقە، چونکە ئێمە میللەتێکی ئێرانی کوردستانین. ڕقەبەرایەتیە، چونکە دەوڵەتی ئێران نایەوێت جیاواز بوونی ئێمە (وەک میللەتێکی سەربەخۆ) قوبوڵ بکات و حەقی خۆمانمان پێ ڕەوا نابینێت.

غەربیەکان قارە مانەکانی سەردەمی خۆیان هەیە. ئەوان ئەو قارەمانانە گەورە دەکەن و ڕێزیان لێ دەگرن. نموونەیەکی ئەو کەسایەتیانەش جیڤارایە. لە ڕاستیا حاجی قاسم هەر هەمان شتی کرد کە جیڤارا کردی. جیڤارا خەڵکی ئەرژەنتین بوو، لە کوبا شەڕی کرد، پاشان پۆستی وەزاری جێهێشت و چوو بۆ بۆلیڤیا و لەوێ شەهید بوو. حاجی ئاغاش لە لوبنان و یەمەن و سوریا و عێراق ستراتیژیستێکی سەرکەوتوو بوو، لە پێناو دوور خستنەوەی شەڕ لە خاکی ئێران. حاجی قاسم موعجیب بوو بە یەکەم جیڤارالە مێژووی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (حەزرەتی حسێن سید الشهدا). بەڵام بەداخەوە بەسەر کوردستانا بازیدا و ئامۆزاکەی خۆی بیر چوەوە.

ڕۆحت شاد و یادت بەخێر جیڤارای شیعە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست…

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×