چاکسازیی یان چاککردنەوە!

نیاز لاجانی
  2020-01-17     734
لای من بژێوی ھەژار گرنگە،بێ نان و بێ لانە نەبێ!

بە من چی،ئەوێکی ساختەجی چەند وەردەگرێ!

لای من گرنگە بزانم کەرکوک و شەنگال و خورماتوو بەراستی ئێمە چیمان بۆ دەکرێ!

لای من کەمتر گرنگە قاچاقچیەک بە شۆرش کۆمەلێ فەرخە ساختەچی بە ناوی بندیوار دروست کردوە!

من پێموایە: نەوت ھی من و تۆ و ھەمومانە! ئەو بەدبەختە بۆ یەخسیر کراوە!؟

لای من مەعاشی ھەندێ کەس چەند بەرزە گرنگ نیە! ئاخیر بیرتان نەچێ ھەر قاچاقچیەکان ئەو دۆخەیان خولقاند،بەرتیلێک بوو بۆ کوێرکردنێ زۆرانێک!!

لای من کارەبا گرنگە،ئەگەر ئەدیسۆن بیزانیبا ئاوا لە وولاتی ئێمە سوک دەبێ،دەبوو بە مۆمفرۆش!
جا بە من چی ئەوەی خۆتان وا تێکدانداوە،دەسکاری دەکەن و زیاتریش تێکی دەدەن!

ئاخر گۆرباچۆڤ وا ویستی ریفۆرم بکا لە ناوەراستی ھەشتاکان بەلام بە شەش سالان،لە ١٩٩١ دەولەتێکی زلھێزی یەک لە سەر شەشی جیھاندا لە سەر دەستی ناھوشیاری ئەو ھەلوەشایەوە.

پیرۆزبایتان لێدەکەم کە لەقونەوە ھێسترکەتان لغاو کرد!

بەڵام بەینی خۆشمان بێ عەلی حەمە ساڵح لەھەموتان ساڵحتر بوو! فەقیرەی دە ساڵە ھاوار دەکاو ئەوانەی دەگۆو ھەزار ناوو ناتۆرەتان بۆ دروستکرد!  ئەورۆ شوکر ئەوانەی قسەیان پێ دەگۆ لەبن و شانی عەیب نەبێ رەسمی تەسلیمبونیان  لەگەڵ دەگرت !بەخوا ئافەرین بۆ ھەموتان!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×