کۆڕبەندی دافوس بۆ کورد چیە?
لوقمان بەرزنجی
2020-01-22   875
دروست بوون و دامەزراندنی کۆڕبەندی دافوس دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵ 1971 سەرەتا ئەم ڕێکخراوە لەلایەن گەورە زانای ئابوری ناسی ئەڵمانی کلاوس شواپ وەک ڕێکخراوێکی ئابوری دامەزرا ئەویش بە مەبەستی کۆ کردنەوەی ڕێکخراوە ئابوریەکان لەسەراسەری جیهان ، دواجار بووبەو کۆڕبەندەی کە زۆرێک لە بڕیاردەرە سیاسیەکانی ووڵاتان لە ئاستی کەسایەتی یەکەمی وەک سەرۆک دەوڵەت و سەرۆک وەزیران بەشداری تێدا بکەن . ئەمرۆش بە هۆی پێداویستی ئابوری لەجیهان قەوارەی ئەو کۆڕبەندە فروانتر کرا و زۆرێک لە ئاکتی مافی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە و بایەخ دان بە بنەماکانی مافی ژنان و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری لە جیهان بووبە بەرنامەی ئەو کۆڕبەندە . ئەوەی لێرەدا مەبەستەمە ئاماژەی بۆ بکەم ئەوەیە.. کە کورد ئەم ساڵ ئامادە بوونێکی بەرچاو و بەهێزی لە کۆڕبەندەدا هەیە ئەویش بە هۆی ئەو هەموو دۆستەی کە لەماوەی شەڕی داعش بەردەوام سەردانی کوردستان دەکەن لە نزیکەوە چاویان بەو بوژانەوەی کوردستان دەکەوێت بەتایبەتی ئیستا کوردستانیش بۆتە بەشێکی زیندو لەو بازنە ئابوریەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شوێنی جەگرافیشی لەبارەو کەوتوتە سەر هێڵی سیاسی ئابوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕواست ەو چەند پێیەک لە ئەوروپا وە دوورە ، بەڕای من گرنگی ئەو کۆڕبەندە و دەستەکەوتەکانی بۆ کورد لە چەند خاڵێکی ئابوری و لەیەک تێگەیشتنێک لەگەل سەرۆکی ئەمریکاو و زۆرێک لە گەورە بڕیار بەدەستانی جیهانی وەک سەرۆکی یەکیەتی و ئەوروپا زیاتر تێپەڕ ناکات ، لەیەک تێگەیشتنەکانیش لە هەوڵدان بۆ یارەمەتی دان و پشتیوانی کورد لەسەر نزیکردنەوەی بەغدا لەگەل خواستەکانی کورد بەتایبەتی لەسەر پابەند بوونی حکومەتی عیراق بە مادە دەستوریەکان و مادەی 140 کە یەکێکە لە مادە هەر گرنگەکان ئنجا چۆنیەتی سود وەرگرتنی خەڵکی کوردستان لە بوارە جیاجیا ئابوریەکانی کوردستان و عیراق بە گشتی ، دیارە تەرحی کوردی لەو ڕوانگەیەوە دێت کە دروشمی ئەو کۆڕبەندە خۆی لەخۆیدا ڕێگە بە پەرتەوازە بوونی ئابوری و دوورخستنەوەی وولاتان نادات واتە ڕێگرە لە جیا بوونەوەی هیچ پارچەیەک لە هیچ ووڵاتێک دا بە تایبەتی لە ڕوی ئابوری دروشمی ئەو کۆڕبەندەی ئەمساڵ (For a sustainable and coherent world.) واتە لە پێناو جیهانێکی یەکگرتوو و بەردەوام . کەواتە هەموو هەوڵەکانی سەرکردایەتی کورد لەوبەشداری کردنەی دافوس بۆ گەڵاڵەکردن و کۆکردنەوەی پشتیوانی ووڵاتانی دونیایە لەسەروی هەموشیان ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوار چیوەی عیراقێکی بەهێزی یەکگرتوو و پابەند بە دەستور و خواستە شەرعیەکانی گەلی کوردستان . ئەوەی کە دەتوانین بە چاوی بایەخەوە تەماشای بکەین تەنیا خۆمان بە دەستکەوتی سیاسی بزانین چەند خاڵێکە
1. بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەربەخۆ نەوەک لە جوارچیوەی شاندی عیراقی
2. دیداروکۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێم لەگەل سەرۆکی ئەمریکا زۆرێک لە گەورە سیاستمدارانی جیهان و لەهەموو ئەو کۆبوونەوەو دیدارانەش ئاڵای کوردستان دەبیندرا. و لە یەکەم دیداری ترامب لەگەل سەرۆکی هەرێم گووتی (پیاوە شەڕکەرەکە ) مەبەستی ئازایەتی سەرۆکی هەرێم بوو لەشەڕی داعش .
3. بەشداریکردنی زمانی کوردی و ووتاردانی بەڕێز نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێم بەزمانی کوردی لەو کۆڕبەندە . ئەوەش وەچەرخانێکی گرنگە لە مێژووی گەلی کوردستان کە کورد بتوانێت لە مەحفەلێکی وا گەورە بە زمان و ئاڵای خۆی بەشداری بکات ، هەرچەندە پێشتر ڕەوانشاد بەڕێز مام جەلال بەزمانی کوردی لە نەتەوەیەکگرتوەکان ووتاری عیراقی پێکەش کرد بەڵام بەڕێزیان ئەوسا بە ناوی تێکڕای عیراق بەشداریکرد و بە ئاڵای عیراق.
ئەو چەند خاڵە بەدەست کەوتی سیاسی دەژمێردرێن ، بەڵام دیسان دەگەڕێمەوە دەڵێم سودەکانی ئەو کۆڕبەندە بۆ کورد جگە لە پشتیوانیکردن لە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان و داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاند بوونی حکومەتی عیراق بە دەستورو بنەما یاساییەکانی ئەو دەستورە بۆ زیاتر گەشەکردنی ژێرخانی ئابوری کوردستان و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان و زیاتر سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناووچەکە و دوورخستنەوەی مەترسی ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان لە ناوچەکە . هەڵبەت ئەوەش بە سەقامگیر بوونی عیراقێکی بەهێزو یەکگرتوو بەئەنجام دەگات و کوردیش لە چوارچیوەی ئەو عیراقەی ئەمریکاو ڕۆژئاوا خوازریانە کوردیش بە ئاسودەیی تێیدا بحەسێتەوە .