شەڕی بنەماڵەی تاڵەبانی لەسەر ئەو دزییە زۆرەی لەغازی ماڵانی دەکەن

عه‌بدوڵا کوێخا موباره‌ک
  2020-02-02     2845
ئەزمەی غازی ماڵان

یان با بڵێین شەڕی بنەماڵەی تاڵەبانی لەسەر ئەو دزییە زۆرەی لەغازی ماڵانی دەکەن

پێشەکی زۆر بەداخەوە بۆ ئەو ھەمو میدیا و نوسەر و ڕۆژنامە نوس و پەڕلەمانتارانەی کە ڕۆژانە مێشکی خەڵکیان بردوە و باسی کێشەی نێو ماڵان و خێزانەکانیش بەناو و عینوانی تەواوە دەکەن، بەڵام کە دێتە سەر ستەم و دزیکرنی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان لە خەڵک جورئەت ناکەن ناوی یەک کەس و گروپی چەکداری میلیشیا بھێنن و بابەتەکە بە ناڕونی بەڕێ دەکەن.

ئەزمەی غاز پەیوەندی بە کەمی غازەوە نیە، بەڵکو ڕاستیەکە ئەوەیە کە کۆمپانیای پێشو دەڵای ماڵی شێخ جەنگی تاڵەبانیە و کاری بۆ ئەوان کردوە و ڕۆژانەش دزیەکی زۆریان لەو غازە شلەی ماڵاندا کردوە، لەبەرامبەریشدا ماڵی شێخ جەنگی بە ھێزی بەناو دژە تیرۆری یەکیتی بارێزگاریان لەو کۆمپانیایە کردوە.

ھەروەک ھەمو ئەو دزی و ڕاوڕوت و غەدەرەی کە بەناوی دژە تیرۆرەوە لە خەڵک و کۆمپانیاکانی سنوری سلێمانی دەکەن، بەڵام لە ئێستادا کۆمپانیایەکی تری شەریکی ئیدارەی گشتی یەکێتی تەندەری غازی ماڵانیان بۆ دەرچوە و ئەبێت کۆمپانیای پێشو غازی ماڵانیان ڕادەست بکات و چیتر بۆی نیە غاز لە شەریکەی کۆرمۆر وەربگرێت.

بەڵام ماڵی شێخ جەنگی ئەوەیان قبوڵ نیە و وای دەبینن کە ئەمە دەستی ماڵی جەلال تاڵەبانی لەپشتە و ئەیانەوێت سەرچاوەی داھاتی ئەوان ببڕن، بۆیە بێ گوێدانە تەندەری یاسایی کۆپانیا نوێیەکە و بێ گوێدان بە بەکار ھێنانی ھێزێکی بەناو ئەمنی و موچە خۆری حکومەت و بە ئاشکرا لە نێو جەرگەی سلێمانی ھێزێکی دژە تیرۆریان ناردۆتە سەر ئۆفیسی کۆمپانیا نوێیەکە و خاوەنی کۆمپانیاکەیان فراندوە، ئازارێکی زۆریان داوە و سێ پەراسویان شکاندوە و توشی نەزیفی بوە، لەدوای ئەوەش ھەڕەشەی کوشتنیان لێکردوە و کارەکەیان پێ ڕاگرتوە.
زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
کۆتایی وەرزی گەرما؛ کەشناسێک هۆشداری لافاو و مژدەی پایزێکی پڕ باران دەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×