چه‌ند پێشنیارێك بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
شێرزاد شێخانی
2020-02-04   942
مشتومڕی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی درێژه‌ی هه‌یه‌و، له‌سه‌ر ناكۆكی نێوان باڵه‌كان خه‌ریكه وه‌زعی ناوخۆی یه‌كێتی به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیدار ببات. مه‌ترسییه‌كه‌ش ته‌نها ئه‌وه نیه پرۆسه‌ی هه‌مواری په‌یڕه‌وه‌كه درێژه بكێشێت‌و له‌ئه‌نجامدا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر كاره‌كانی ئیفیلیج ببن، به‌ڵكو ره‌نگه كار له‌سه‌ر ته‌بایی وته‌وافوقی باڵه‌كانیش بكات كه كۆنگره سه‌ركه‌وتووانه توانی تا حه‌ددێك ده‌سته‌به‌ری بكات.
ئێستا ئه‌نجومه‌نی دانایانیش خه‌ریكه بێته ناو ململانێكه‌و ئه‌ویش به‌قسه‌ی میدیاكان پرۆژه‌یه‌كی هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه به‌پێی پرۆژه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته باڵاكان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات، چونكه ئه‌و كات هیچ مانایه‌ك بۆ سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی یه‌كێتی نامێنێته‌وه‌و هه‌مان ئه‌ندامانی پێشووتری مه‌كته‌بی سیاسی وده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌سه‌ڵاته‌كان قۆرخ ده‌كه‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكی تازه‌وه.
كێشه‌كه ئێستا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته باڵاكان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانه، به‌تایبه‌تیش رازیكردنی باڵه جیاكانی یه‌كێتی، له‌سه‌رووشیانه‌وه پۆستی باڵای كه‌سی یه‌كه‌م‌و دووه‌می هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی باڵا‌و سه‌ركردایه‌تی. بۆیه ئه‌م پێشنیارانه ده‌خه‌مه به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی دیراسه بكرێن، به‌تایبه‌تی ئێستا په‌یڕه‌و له‌قۆناغی هه‌مواركردنه‌وه‌دایه و هێشتا مه‌جال هه‌یه گۆڕانكاری له زۆربه‌ی مادده‌كانیدا بكرێ.
پێشنیاره‌كان:
1- ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی وبه‌رژه‌وه‌ندی كه به‌شێك له یه‌كێتییه‌كان به ( ئه‌نجومه‌نی دانایان) ناویان بردووه و‌ئێستا له 9 ئه‌ندام پێكهاتووه ، به‌رای من ئه‌نجومه‌نه‌كه مادام خۆی به ئه‌نجومه‌نێكی باڵا‌و بریارده‌ری یه‌كێتی ئه‌زانێ ، با ژماره‌یان زیاد بكرێ بۆ 15 ئه‌ندام . هه‌ر ته‌نها ئه‌و ئه‌ندامه پیرانه‌یان تیا نه‌بێ ، چونكه ئه‌مه ئه‌نجومه‌نی پیرانی یه‌كیتێ نیه ، به‌ڵكو وه‌ك له‌ناوه‌كه‌ی دیاره ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسییه ، كه‌واته دانایی مه‌رج نیه ته‌نها شاییسته‌ی پیرانی ناو یه‌كێتی بێت ، به‌ڵكو پێویسته ئه‌ندامی گه‌نجیش له‌و ئه‌نجومه‌نه بوونیان هه‌بێ مادام ئه‌نجومه‌نه‌كه سیاسییه . به‌مه‌ش كێشه‌ی سه‌رۆك وجێگره‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێ ، ئه‌ویش به ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك له جه‌مسه‌ره‌كه‌ی باڵی مام جه‌لال ( لاهوری شیخ جه‌نگی یاخود باڤڵ تاڵه‌بانی ) بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه . كه بێگومان ده‌سه‌ڵاتێكی زۆرتریشی ئه‌بێت له ده‌سه‌ڵاتی جێگری سه‌رۆك یان سكرتێری گشتی .
2- دانانی یه‌ك جێگر بۆ سكرتیری گشتی یاخود سه‌رۆكی یه‌كێتی . ئه‌ویش له‌باڵه‌كه‌ی مام جه‌لال ( لاهور یاخود باڤڵ ) .
3- دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی بڕیاره‌كان به شێوه‌ی 50+ 1 بێت ، به‌تایبه‌ت له‌كاتی بڕیاری هه‌ر فیتۆیه‌ك به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی .
4- هه‌ر بڕیاریكی به‌فیتۆ كرا‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی بأڵای سیاسییه‌وه ده‌ركرا ، ئه‌گه‌ر بووه هۆی ناڕه‌زایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ، ئه‌وه ئه‌بێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ندا ببه‌سترێ بۆ گفتوگۆ‌و گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن .
5- دانانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی به فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ، ئه‌ویش دوو یاریده‌ده‌ری هه‌بێ ، یه‌كیان بۆ كاروباری هێزی پێشمه‌رگه ، ئه‌ویتریش بۆ كاروباری ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ، ئه‌مانه‌ش دابه‌شبكرێن به‌سه‌ر باڵه‌كاندا به‌پێی ته‌وافوق .
6- هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌ك كه رێگه بدات ئه‌و شه‌ش ئه‌ندامه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی( دانایان) زیاد ده‌كرێ ، هه‌ر له‌ناو سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی داخلی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ببن .
7- راسپاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی وه‌كو ( مه‌ڵبه‌نده‌كانی هه‌ر پێنج پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ، مه‌كته‌به‌كانی یه‌كیتی ) وه‌كو پێشتر له‌مه‌كته‌بی سیاسی‌دا هه‌بوو .ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بكه‌ونه سه‌ر كاركردن .
به‌م پێشنیارانه ئه‌توانین هه‌م ته‌وافوقێكی به‌هێز له‌نێو باڵه‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ین ، هه‌میش كۆتایی به‌و مشتومڕه‌ی ئێستای په‌یڕه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كاندا بێنین ..