بریارێکی بێ پلان

ئاراز محەمەد
  2020-02-08     688
حکومەتی هەرێم داوایی لەکۆمپانیاکانی نەوتکردووە کە تا (۸۰٪) کارمەندەکانیان دەبێت خۆماڵی واتە کوردبێت ،واتەدەبێت خەڵکانی شارەزایی کورد جێگیر بکرێن و کاریان پێ بسپێردرت .

ئەوەی بەمن گەشتووە وەک زانیاری  چەند کۆمپانیایەک دەستیان بەهەنگاو کردووە لەو بوارەدا و ئێستا هەندێک خەڵکیان داناوە  ، ئەو بڕیارە بڕیارێکی باشەو سود بەخشە لەزۆر روەوە ، چونکی دەستی کاری خۆمان دەدەمەزرێنێت و کەرتی نەوتمان بەرەو خۆماڵی بوون و سەربەخۆبوون دەبات ، لەلایەکیتریشەوە  بڕێکی باش پارەی نەوت لەناوخۆدا دەمێنێتەوەو جارێکی تر وەگەڕ دەخرێتەوە ... زۆر خاڵی تریش کەباشترە پسپۆڕێکی ئابوری شیبکاتەوە . 
ئەما هەندێک پرسیار و گریمانە دێنە گۆڕێ کەدەبێت لێیان ورد بینەوە ، سادەترینیان ئەوەیە (ئایا ئێمە ئەوەندە خەڵکی شارەزامان هەیە ؟)
بۆنمونە خەڵکانێک کە بەڕێوبەری کۆمپانیایی نەوتی بن و سەریان لەکاری بەڵێننامەی نەوتی و دەرهێنانی نەوت و کوالیتی و چۆنێتی فرۆشتنی دەربچێت ؟
پرسیارێکی تر ئەوەیە (ئاخۆ تائێستا کۆمپانیاکان هیچ خەڵکی ئێمەیان پێ گەیاندووە ، هێشتویانە لەگۆشە هەستیارەکانی بواری نەوت شارەزابن ؟

کە ئەم خاڵە یەکێک دەبێت لەکێشەکان و بەدڵنیاییەوە ئێمە دەزانین ئەو کوردانەی کەلەکۆمپانیاکان کاریان کردووە  نەک کاری گرنگیان پێ نەسپێردراوە بەڵکوو کۆمپانیاکان پێیشیان خۆش نەبووە کەئەمان شارەزابن و سبەی جێگا بەکارمەندێکی بیانی لەقکەن و ناچار کارمەندێکی کورد دامەزرێننەوە بەبرە پارەیەکی زۆر.

بەپێیی بەدوادا چونەکانیش کێشەیەکی تریش ئەوەیە کە کۆمپانیاکان ئێستا خەڵکانی ئاسایی بەپلەو ناوی گەورە دادەمەزرێنن  بەڵام زۆر کەمتر لەوبڕە موچەیەی پێ دەدەن کەبیانیەک وەری دەگرت و لەوکاتەشدا سود دیسانەوە دەگەڕێتەوە بۆ خودی کۆمپانیاکە . 

بەکورتی: دەبوایە حکومەتی هەێم لە بەڵێننامەکانی سەرەتایدا لەگەڵ کۆپانیا نەوتیەکان بیکردایە بەمەرج بەسەریانەوەکەدەبێت دوایی چەند ساڵێک ئێمە شارەزایی خۆماڵیمان هەبێت لەبواری نەوتدا ، بۆئەوەی لەساتێکی وەک ئێستادا کەئەو بریارەی تێدا دراوە  وەک خۆی جێبەجێ بکرایەو پلانێک هەبوایە بۆ ئەم ساتە وەختە .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×