ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک‌و دەسەڵاتی کوردی

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-02-21     1029
رێکخراوی یونسکۆ ساڵی ۱۹۹۹ بەبڕیارێک ڕۆژی ٢١/٢ی بەرۆژی جیھانی زمانی دایک داناوە، کەلەمرۆژەدا نەتەوەکان چالاکی جۆراوجۆر ڕێکدەخەن.

لەوچوارچێوەیەدا، کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکانییش بەبڕیارێک ئەم بڕیارەی یونسکۆی پەسەند کردووە.
زمانی دایک بۆنەتەوەکان گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە، ھەربۆیە ھەمو گەل و نەتەوەیەک بایەخی پێدەدات و سیاسەتی زمانی و رێکخروای پاراستن و بژارکردن و گەشەپێدانی بۆدادەنێت.

بیستەکانی سەدەی ڕابوردوش لەباشوری کوردستان کۆمەڵەی تایبەتی بژارکردنی زمانی کوردی دروستکراوە و پێشتریش لەسەردەمی حەزرەتی( نالی ) دا،شیعرە بەناوبانگەکەی لەستایشی زمانی کوردیدا داناوە:
کەس بەئەلفازم نەڵێ خۆکردیە خۆکوردیە
ھەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

دیارە لەدرێژایی جوڵانەوە سیاسیەکان و شۆڕشەکانی کوردیشدا، مافی بەکارھێنانی زمانی دایک داوایەکی سەرەکی جوڵانەوەکان بووە، چونکە بۆکورد زمانەکەی ھۆکارێکی سەرەکی جیاوازی و مانەوەیەتی، بەتایبەتی کە لەگەڵ عەرەب و تورک و فارس ئاینی ھاوبەشمان ھەیە و رەنگی پێستیش تاڕادەیەکی زۆر لەیەک دەچین.

ھەرلەچوارچێوەی خەبات و داوای کورددا، ساڵی ۱۹۳۱ یاسای ژمارە ۷٤ زمانە ناوخۆییەکان یان محەللییەکان دەرچووە، کە دواترو دوای ڕێکەوتنی ۱۱ ئازاری ۱۹۷٠ لەدەستوری کاتی ۱۹۷٠عێراقدا زمانی کوردی لەناوچەکانی ئۆتۆنۆمی ئەو کاتەدا دانی پێدانراوە و جێگیرکراوە.

بەڵام ئێستا دوای چەندین ساڵ خەبات و حوکمی کوردی و دوای ئەوەی لە مادەی ٤ ی دەستوری ھەمیشەیی ساڵی ۲٠٠٥ عێراقدا کە زمانی کوردی وعەرەبی وەک دوو زمانی فەرمی لەعێراقدا ناساندوە و دانی پێداناوە، لەژێر ڕۆشنایی ئەومادەیەی دەستوریشدا، ساڵی ۲٠۱٤ لەپەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە ٦ زمانە فەرمییەکان دەرچوێنراوە، سەرباری بونی دەیان زانکۆ و بەشی زمانی کوردی و دەیان دەزگای میدیایی و چاپ و پەخش، کەچی دۆخی زمانی کوردی لەئاستێکی خراپدایە و بگرە ھەندێک کەناڵ و دەزگای میدیایی ڕۆڵی زۆر خراپ لەشێواندنی زمان و ڕێنوسی کوردیدا دەبینن.

نەک ھەر دەزگاو کەناڵی میدیایی، فەرمانگە حکومییەکانیش ڕۆڵی خراپ لەم بوارەدا دەبینن، بۆنمونە ساڵی ۲٠٠۹ ئەکادیمیای کوردی کۆنفرانسی بەرەو ڕێنوسی یەکگرتوی کوردی ئەنجامدا، ئەنجامەکەی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانەگەکان پەخشکرا، بەڵام تائێستاش لە تەواوی کوردستاندا کاری پێناکرێت، ئەمە جگەلەوەی حکومەتی ھەرێم وەک چۆن بۆ بوارەکانی تری ئابوری و ژیانی خەڵک پلانی درێژخایەن و مام ناوەندی و کورت مەودای نییە، ھەربەو جۆرەش بۆ زمانی کوردی سیاسەتی زمانی و پلانی زمانی نییە و ھەرناشزانن چییە وبرواشیان پێی نییە.

زمانی کوردیش وەک بوارەکانی تر کەوتووەتە نێوان بەرداشی پارتی و یەکێتی و سیاسەت کاری لەسەرکردووە، تۆ بڵێی بەم دۆخەوە بتوانێت لەگەڵ دنیای پێشکەوتووجیھانگیریدابڕوات و خۆی لەھەژمونی زمانە خاوەن دەوڵەت و بەھێزەکان بپارێزێت؟!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
له‌سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
لە حەسەکەوە بەرەو دیمەشق: مەزڵوم عەبدی بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەستبەکار دەبێت
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌: بە بڕیاری دادگا شەرعییەت لە دانا ئەحمەد مەجید وەردەگرینەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×