'کۆماری گەلی چین', ناوەکەی بەخۆیەوەیەتی

د. شوان عەبدوڵا حەمەد ​
  2020-03-16     1268
بەرگری ناکەم لە کۆمۆنیزم بون بەڵام قسەم لەسەر وڵاتێکی کۆمۆنیستی وەکو چین هەیە. ئەو ناوەکەی بە خۆیەوەیەتی 'کۆماری گەلی چین'. ئەوان وەکو گەل راستەوخۆ شەڕی دەستەو یەخەیان لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست پێکرد و بەسەریا زاڵ بون.

ئادەی با تەماشایەکی وڵاتانی ئەوروپای سەنتەری لیبرالیزم و شکۆی مۆدێرنەتەی سەرمایەداری بکەین، بزانین بۆچی ناتوانن وەکو چین پەلاماری ئەم ڤایرۆسە نەگریسە بدەن؟
 هۆکارەکان:
بێ ئەندازە خۆویستن؟
بێ ئەندازە سەرمایەدار و چاوچنۆکن؟
بێ ئەندازە بە جیهانگیریەوە گرێدراون؟
بێ ئەندازە نوقمی وردەکاریەکان و وەرەقە و قەڵەمن 'پەیپەر ۆرک'؟
تەندروستی خەڵک لە دوای بەرژەوەندی خاوەن کارەکانەوەیە؟
نهێنیەکی تر هەیە ئێمە پەی پێنابەین؟
یان راست و رێک بە هەمو ئەو وڵات و میللەتە سەرمایەدار و لیبڕاڵانە ئیمکانیەت و ئیرادەی وڵاتێکی کۆمۆنیستیان نیە؟ 

دواجار وڵاتی چین کۆمۆنیست بێت یان نا، بەراستی سەلماندی کە کۆماری گەلی چینە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×