ڤایرۆسی کۆرۆنا پلانێک بۆ کوشتنی سەرانی ئەمریکاو ئەوروپاو داڕمانی ژێرخان‌و سەرخانی ئابوریان

نامۆ سامان
  2020-03-16     1284

ڤایرۆسی کۆرۆنا خەونە ناخۆش و کابوسەکەی مێژووی مرۆڤایەتی ئێستاکەی ئەم گلوباڵەیە، پلانێکی زۆر دڕندەو بێبەزی و بێوێژداندانە کرایە سەر ئەم گلوبالی مرۆڤایەتییە کە لە مێژوودا نەیبینیوە بەخۆیەوە، پلانێک بۆ کوشتنی سەرکردەکان و کوشتنی ملیۆنەها کەسی سادەو هاوڵاتی ئەم گلۆبالیزمە.... کوشتنی کەسە بە ئەزموونەکان و زیرەکان بە بیانوی ئەوەی ئەم کەسە پیرەو چۆتە ساڵەوە، کۆرۆنا پلانێکە بۆ دارمانی و تێکدانی باری ئابووری دەوڵەتان و تێکدانی باری دەروونی خەڵکەکەیان.

کێ لە پشت ئەم پلانە بۆگەن و نەگلیس و چەپەڵەیە؟ تاکو ئێستاکە نازانرێت، بەڵام بۆ ئەوەی کەسێکی گرنگ بکوژیت ئەوا تەنها پێویستیت بە کەسێکی مادە بێهۆشەکان و چەکێکە چونکە کەسە ئالودەکان و دەروون ئازار چێشتەکان بەئاسانی لەپێناوی دەرزیەک یاخود حەبێک و یان مادەیەکی بێهۆش لەکاتی تەنگاودا دەتوانێت گەورەترین کارت بۆ بکات بەبێ ئەوەی کەسێک پەنجەی گومانت بۆ راکێشێت بەهەمان شێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمان پلان و هەمان تاوان بەرامبەر مرۆڤایەتی کراوە.
دەشێت ئەوەی لە پشت ئەم پلانە بۆگەنەوە بێت خودی چەند وڵاتێک بێت لە دژی باری ئابووری ئەم گلوبالە کە چەند ساڵە زیاترە دەسەڵاتداران شەری ئابوریان بەرپاکردووە... ئەگینا چۆن چینێکان دەتوانن لەماوەی یەک هەفتەدا نەخۆشخانەیەکی زەبەلاح دروستکەن ئەگەر پێشتر پلانیان بۆ دانەنابێت؟؟؟ لە ساڵەکانی هەشتاو نەوەکاندا گروپێک لە فەرەنسادا دروست بوو بەناوی خەونەکان کە لەسەر فیلمەکانی ڕۆبەرتۆ نیرۆ دزی و بانکەکانیان دەبری بەهەمان شێوە پلانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فیلم و رۆمانەکانەوە وەگیراوە وە مەبەستی خۆی پێکاو ئێستاکە جیهانی خستۆتە خەونێکی ناخۆشەوە. سینەمەکارانی هۆڵیهود لە فلیمەکانیاندا ترس و داهاتوومان نمایشدەکەن بەڵام ئەمرۆکە ناحەزانی مرۆڤایەتی بەکەڵک وەرگرتن لەو فلیمە ترسناک و بەئاگاهێنامان ئێمەیان خستۆتە نێو چەپەڵترین گەمەی خۆیانەوە.

پلانە گڵاوەکە لەوە دەست پێدەکات کە لە پشت کوشتنی ملیۆنەها مرۆڤەوە چەند مەبەستێکی خۆی بپێکێت یەکێک لەوانە کوشتی سەرانی کاربەدەستانی دەوڵەت و سیاسێکان ئەم گلۆبالەیە لەدوایدا دارمانی باری ئابووریان کە چەندین ساڵە نەتوانن بێهێنەوە سەرپای خۆیان و تێکدانی باری نۆرماڵی خەڵکەکە و پەشیوی و کوشتنی یەکتری لەسەر نەبوونی خواردن و خاڵیکرنەوەی سۆپەرماکێتەکان و نەمانی خواردن لەهەمان کاتدا تێکشکاندنی هزری مرۆڤایەتی و لادان لەسەر هیڵی ژیانی پێکەوە و ئازادی دەربرین و هەتاکو دوایی.

ترسناکی ئەم ڤایرۆسە تاکو ئەو کاتەی سیاسێکانی دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمریکا قسەی نەکرد ترسی نەخستە دڵی مرڤایەتییەوە ئەگینا پێشتر خەڵک زۆر بە سانای ئەم ڤایرۆسەی گرتبوو و باسیشی نەدەکرد بەڵام ئێستاکە بۆتە ترسێک کە لە ئازیزان و خۆشەویستانمان دوورخاتەوە  هەریەکەیشمانی کردووە بە کەسێکی خۆپەرست لە پێناوی مانەوەی ژیانی خۆیدا .. کاتێک سیاسێکان لە وڵاتاندا قسە دەکەن و پەنجە ئاگاداریان درێژ دەکەن ئەوا بێگومان بن کە شتێکی ترسناک ڕوودەدات... کاتێک لەوەیش زیاتر کە بوجەیەکی زەبەڵاح دەخەنە بەردەست بانک و کۆمپانێکان و خاوەن ئیش و نەخۆشخانەکانەوە ئەو ئیتر ترسکە گومانی تێدا نامێنێت و پەشێوی دەچێتە دڵ و هزر و بیرکردنەوەی هاوڵاتیانەوە... هەر لەبەر ئەوەیە کە کاتێک پیاوانی دەوڵەت لە پلەی باڵادا دهێنە نێوە هاوکێشەو باسەکانەوە ئەوا دەبێت خۆت بۆ شتی خراپتر ئامادەکەیت.

کۆرۆنا پلانێک بۆ کوشتی باری نۆرماڵی هەریەکەمان و تێکدانی گرێکان و پەیوەندیە کۆمەڵاتێکان و سنوردارکردنی ژیان و تێکەڵاوبوونمان... کۆرۆنا ئەو فلیمەم دهێنێتەوە یاد کە بەناوی زە تایمەر فلیمەکە باس لەوە دەکات کە ناوچەیەکدا کە دەسەڵاتدارانی تەکنیک و ئایتی و مافیا ئاساکان دەیبەن بەرێوە هەرکەسێک لەسەر مەچەکی دەستی ژمارەی و بلانسی خۆی نوسرواوە رۆژانە بەو بلانسە و ژمارانە شت دەکرێت و پارەی هاتوچۆی بەو ژمارانە دەدات جا هەرکەسێک لە کۆتایدا ژمارەو بەلانسی نەما ئەوا واتا ژیانی نامنێت و دەمرێت   هەروەک ئێستاکە هەر کەسێک سیستەمی هەسەدان و گیان بەهێز نەبێت ئیتر دەبێت بمرێت چونکە ئەویش وردە وردە بەرگری وەک ژمارەکان کەم دەبێتەوە لە ئەنجامدا مردن چاوەروانی دەکات... ئەم ڤایرۆسەیش ژیانی سنوردار کردووە... پلانێک بۆ کوشتنی کەسە بە ئەزموونەکان کە پێیان دەڵێن پیرن و مانەوەی مناڵەکان کە لە پاشەرۆژدا زۆر بە ئاسانی دەتوانن کۆنترۆڵیانکەن واتە ڤاریرۆسی کۆرۆنا پلانێکە بۆ کۆنترۆلکردنی داهاتوومان... پلانێکە خەڵکە بە ئەزموون و باشەکانمان دەکوژێت بە بیانوی کە ئەمانە پیرن و نەوەکانیشمان کەجاریكە هیچ نازانن دەمێنەوە و لە کۆتایشدا کۆنترۆڵکردن و مێشک شۆرینەوەیان.

تکا لە خەڵکی خێر نەدیدەی کوردستان و ئەم دونیا دەکەم کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هێندە بە ئاسا نەگرن بەڵکو دەبیت خۆتان بپارێزن لە هەموو شتێک و هەوڵی مانەوەی پەیوەندیە کۆمەڵاتیی و هاوسۆز و هاونیشتیمانتان بپارێزن و جارێکە لەسەر بنەماکانی مرۆڤایەتی و هاوسۆزی و هاوتەبای ژیان بنیاتبنێنەوە.... تکایا هەوڵ بدەن لەوە تێبگەن کە کۆرۆنا کارەساتێکی دڵ تەزێنەو زۆر جدیە و فەرامۆشی مەکەن.

کێ لە پشت ئەم پلانە قێزەوەرەی مرۆڤایەتییەوە بێگومانبن کە نازانین و نە‌و لە پاشەرۆژیشدا دەزانن بەڵام دەبێت ئەم سەدەیە بە جۆرێکی تردا خۆی دووبارەو تازەو نوێکاتەوە و کە پارەو سەرمایەی هەموو دونیا ناگات بە ئاسودەی مرۆڤایەتی هەربۆیەش ئەمرۆکە وڵاتان هەرچی بوجەو پارەیان هەیە خستۆتیانەتە بەردەست بۆ ئاسودەی و پاراستنی ژیانی خەڵکەکەیان.

کۆرۆنا پلانێک بۆ کوشتنی سەرانی ئەم جیهانەو تێكدانی باری ئابووریان و پەشێوی پەژارەی بخاتە دڵی هەموو مرۆڤایەتییەوە هەوڵ بدەن تێبگەن کە دەشێت ژیان بە شێوەیەکیتر  خۆی لەخۆ بگرێت...ئەگەر ئەم پلانەسەریش نەکەوێت ئەوا دەبێت لەپاشەڕۆژدا خۆما بۆ خراپتر ئامادەکەین. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×