گەلۆ.. كوردان!

مەلا بەختیار
  2020-03-20     1018

گەلۆ.. كوردان!
نەورۆزتان پیرۆز

جەژنی نەورۆز، جەژنی ویژدانی نەتەوایەتیمانە. ئەو جەژنەی لە ویژداندا دروست دەبێ‌، هەرگیز بە بڕیار دروست نابێ‌.. بە بڕیاریش ناسڕێتەوە.
زۆر بون ئەو دڕندانەی بە دەمامكی ئاینی‌و مەزهەبی‌و قەڵمڕەوی خوێنڕێژیەوە، ویستیان نەورۆز لە ویژدانی نەژاد و نەتەوەی كوردستاندا، بسڕنەوە، بەڵام خۆیان لە مێژوودا نەمان‌و كوردو نەورۆز، بە سەربڵندیی لە هەر چوار بەشی كوردستاندا، بە گڕی مەشخەڵی كۆڵنەدانەوە مانەوە.

ساڵان، هەرێمی كوردستان، ئامێزی كوردەواری بۆ كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكردەوە، وەلێ ئەمساڵ، كۆرۆنا، هەموو مرۆڤایەتی لە كونجی ژووردا قایم كردوەو هەر دەڵێی سروشت، دەیەوێ‌، تاوانی تێكدانی ژینگە‌و چاوچنۆكی كۆمپانیاكان، قانگ بدات!
بەداخەوە، قوربانیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، شایی نەورۆزی گۆڕیووە بە شین. ئەمساڵ دێهاتی هەورامان، بۆ شایی‌و هەڵپەڕكێ‌، بە جلی ئاڵ‌و واڵای كوردەواریەوە، ئاهێكی خۆشی نادەن.

ئەمساڵ، قەشقۆڵی، قەراغ، مێرگەپان، بناری بەمۆ، ئاكرێ‌، زاوێتەو سۆلاڤ، بێخاڵ‌و رەواندوز‌و كۆڕەك..تاد، بەفری كوێستانەكانی، كردۆتە دامیاوی (جۆگەلەی بەفراو)ی فرمێسكی دایكە كوردستان، بۆ ئەو رۆڵانەی، كۆرۆنا، بێگوناح، دوا هەناسەیان هەڵدەمژێ‌.
گەلۆ!

خۆشبەختانە، حكومەتی هەرێم، بەرنامەو بڕیاری باشی هەیە، بۆئەوەی ئەم بەڵای ناگاهانە كەمترین جەزرەبە بوەشێنێ‌. دەستیان خۆشبێ‌.
ئەمیش تێدەپەڕێ‌.. كورد راهاتووە، بەرگەی كارەسات بگرێ‌. كوردستان، فێرگەی خۆڕاگرییە بەرامبەر هەموو كارەساتەكان!

كەركوك.. ئەمساڵ، نە جەژنی نەورۆز و نە یادی راپەڕینی (1991) دەكەیتەوە. زۆریشی درێژە كێشا ئەو حكومەتە میلیتاریستە سەپێنراوە. ئۆباڵی ئەم درێژەكێشانەی داگیركردنەوەی كەركوك، بەرپرسیارێتیەكی گەورەیەو ناكرێ‌ چاوەڕوانی قەدەر بكەین. دەبێ‌ مەشخەڵی ئازادی هەڵبكەین. كەركوك، خانەقین، دوزخورماتو، ژەنگارو داقوق..تاد. ناكرێ‌، چاوەڕێی قەدەرو دەستی نادیار بكەین.. ناكرێ‌!

لە كەرەنتینەی دڵخوازەوە، نەورۆزتان لێ پیرۆز بێ‌.. ئەی نەتەوەی كوردی دلێر! تایبەت لە پێشمەرگە، گەریلا، شەڕڤان.. لە هەر سەنگەرێكی كوردایەتیدا هەن!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بنەماڵەی وەستا حەسەنی كەبابچی باس لە روداوی كوژرانی كوڕەكەیان دەكەن
عەلی باپیر: ئومێدم نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن
شاندێکی ئێران لە سلێمانی چونە ناو کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە
ته‌لار له‌تیف: زیاتر له‌ 200 ئه‌ندامى كۆنگره‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
بەرهەم مستەفا: مامۆستایان تەنها بۆ موچە دەچنە ناوەندەكانی خوێندن و بایكۆت بەردەوامە
"هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە"
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ و راستییه‌كان ده‌بێت
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت موچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌ر 30 رۆژ جارێك موچه‌كانیان وه‌ربگرن
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×