تورکیا زیرەکانە سودی لەهەڵەکان وەرگرتوە
لوقمان بەرزنجی
2020-04-14   849
لەدوای ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانیو دامەزراندنی کۆماری تورکیای ( گەنچ) ی عەلمانی لەسەر دەستی کەمال ئەتاتورک تا مۆرکردن و دوای مۆرکردنی هەموو( agreement ) سایکس بیکۆ و لۆزان و سیڤەر تا ئەمڕۆشی لەگەلدا بێت، تورکیا خۆی بە میراتگری زۆرێک لەوڵاتانی وەک عیراقو سوریاو یونان و بەشێک لە ئەرمینیا و لیبیا و سودان دەزانێت، بەردەوامیش کاری وەبیرهینانەوەی بۆ هەموو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا کردوە کە ئەم ووڵاتانە بەشێکن لە تورکیا.
لەبەر ئەوەش بەردەوام ئەو وولاتانە کێشەیان لەگەل تورکیا دا هەبووە. دەوڵەتی تورکیا لەسەر دەمی شەڕی سارد زۆر زیرەکانە توانی ، کێشەکانی جەنگی سارد لە نێوان یەکیەتی سۆڤیەتی داڕماو و ئەمریکادا بۆ بەر ژەوەندی خۆی بقوزێتەوە، لەو قۆناغەی شەڕی ساردی حەفتا ساڵەی نێوان ئەم دوو جەمسەرە زلهێزە خۆی بخاتە بەرەی جەمسەری ڕۆژئاوا بەسەرۆکایەتی ئەمریکا. بەو کارەشی چەند ئامانجێکی گرنگی پێکا.
لەوانە خۆ پڕ چەک کردن بە نرخێکی هەرزان و وەرگرتنی دوو مینحەی ساڵانە کە بریتی بوون لە چوار ملیار دۆلار لە ئەمریکا ، دووملیار وەک چەک جبەخانەی سەربازی و دوو ملیاریش کاش. لەهەمان کاتیشدا توانی سودێکی گەورە لە هێزی ناتۆ وەرگرێ و ئاسانکاریەکی زۆری لەلایەن ئەوروپای ڕۆژئاوا بۆ بکرێت بەو پێیەی تورکیا ئەندامە لە هێزی ناتۆ.وەک واڵا کردنی بازاڕاکانی ئەوروپا بەڕوی کاڵای تورکی لە پێداویستە کشت و کاڵی و خواردن و ڕەخساندنی ملیونان هەڵی کار بۆ هاوڵاتیانی تورک لەوولاتە ئەوروپیەکان و بەوەش توانی ساڵانە بە ملیار دۆلار سودمەند بێت لە ئەوروپا لە ڕێگەی ئەو هەموو حەواڵەی هاوڵاتیە تورکەکان و کۆمپانیاکانیان.
بۆ تورکیا متمانەی بە ئەمریکا وNATO لاواز بووە؟
وەک ئاماژەم پێکرد.. تورکیا لە ماوەی شەڕی سارد نێوان هەردوو جەمسەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا یاریەکی سیاسی زۆر زیرەکانەی کرد. توانی زۆر سود مەند بێت لەو یاریە سیاسیە و هەموو هەلەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە ، تورکیا لەگەل ئەوەی خۆی بەئەندامێکی چالاکی هێزەکانی هاوپەیمانی NATO دەزانی، لەهەمانکاتیشدا خۆی بە کچە بەنازەکە و خاوەن ماڵە قەدر گرانەکەش دەزانیت نازێکی زۆریشی بەسەریاندا دەکرد، بەحوکمی ئەوەی هەڵکەوتەی جوگرافی زۆر ستراتیجی بوو، سنوریکی تەواوی لەگەل یەکیەتی سۆڤیەت هەبوو جگە لەوەش قوڵاێێکی ستراتیجی و مێژووی زۆری هەبوو لەگەل ووڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لەڕوی ئاین و زمان و کەلتور، کەواتە تورکیا بۆ هێزی جەمسەری ڕۆژئاوا زۆر گرنگ بوو. لەگەل ئەو هەموو نازو لافەی تورکیا بەسەر ئەمریکا و ڕۆژئاوا لێی دەدا.
توانی لە ماوەی ئەو حەفتاساڵەی ڕابردوو تورکیایەکی تازە بینا بکات و ببێتە پێنجەمین هێزی سەربازی لەجیهان لەڕوی سەربازیەوەو بەرژەوەندیەکانی خۆی لەسەری هەموو بەرژەوەندیەکان دا ببینێتەوە، لەگەل ئەو هەموو بایەخ دانەی هێزی ئەتڵەسی بەتورکیا، سیاستمدارانی تورکیا هێشتا متمانەیان نەبوو بە ئەمریکا چونکە دەیانزانی. هیچ کاتێک ئەمریکاو ڕۆژئاوا بەچاوی ووڵاتێکی عەلمانی تەماشای ناکەن چونکە تورکیا ولاتێکی موسڵمانە، لەبەر ئەوە بەهیچ شێوەیەک نەگەیشتبوونە ئەو باوەڕە کە ئەمریکا و ڕۆژئاوا تاسەر ئەو پشتیوانیە سەربازی و ئابوری لەتورکیا دەکان.
لەبەر ئەوە تورکیا هە زوو بەزوو کەوتە خۆ و دەستیکرد بە دامەزراندنی دەیان کۆمپانیا چەک دروست کردو تا ئەوڕادەی ئیستا بەشێک لە پارەچەکانی فڕۆکەکەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرنسا لە کارگەکانی تورکیا وەبەرهەم دەهێندرێت و تورکیا ئیستا یەکێکە لەودەوڵەتانەی زۆرترین بازاڕی فرۆشتنی چەکی هەیە . دیارە ئەو بێ متمانەی تورکیا بە ئەمریکاو ڕۆژئاوا لەوە سەرچاوەی گرت لەسەرەتایی ساڵی1962 کاتێک جون کیندی سەرۆکی ئەوسای ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆکی سۆڤیەت کرد و پێی ڕاگەیاند کە ئەمریکا ئامادەیە کە موشەکی ناوکی جۆری Jobitar لە بنکە سەربازیەکەی لە تورکیا هەڵگرێت.
لەبەرامبەریش یەکیەتی سۆڤیەت دەست هەڵگرێت لەسەر دامەزراندنی ئەو بنکە موشەکیەی کە لەبنکە سەربازیەکەی دایناوە لەسەر خاکی وڵاتی کوبا لە خواری ئەمریکا .ئەو پەیوەندیکردنەی جون کیندی بە سۆڤیەت تورکەکانی زۆر توڕە کرد چونکە ئەو جۆرە مفاوەزاتە بەبێ ئاگادارکردنەوەی حکومەتی تورکیا ئەنجام دراوبوو ئەوەش وایکرد تورکیا تاسەر متمانە بە ئەمریکاو هێزی ناتۆ نەکات.لە لایەکی دیکەوە ئەوەی کەتورکیای زۆر نیگەران تر کرد کە هیچ متمانەی نەمێنێ ئەو نامەیەی لیندن جونسونی سەرۆکی ئەمریکا بو کە لهبههاری ساڵی 1964 ناردبووی بۆ عیصمەت ئونونو سەرۆک وەزیرانی ئەوسای تورکیا لەنامەکەیدا نوسیبوی، ئاگادارتان دەکەینەوە کە یەکیەتی سۆڤیەت بەنیازی پەلامارێکی سەربازیە بۆ سەر ووڵاتەکەتان. ئاگاداری خۆتان بن.
ئێمە وەک ئەمریکا و هێزەکانی ناتۆ خۆمان لەو کێشە و ئۆپەراسیونەی سۆڤیەت بەدوور دەگرین حەقمان نیە ئەو نامەیە بوە هۆی ئەوەی گەورەترین درزی سیاسی و سەربازی کە لە نێوان ئەمریکاو هێزەکانی ناتۆ لەگەل تورکیا دروست بێت لەو قۆناغە .کێشەکی دووهەم لەسەر ئەو پەلامارە نا یاساییە بوو کە تورکیا لەساڵی 1972 کردیە سەر دورگەی قوبرس و بەشیکی لەو ووڵاتە داگیر کردو دایبڕی و ناوی نا ( قوبرسی تورک) بەوە کارەش ئەمریکاو ناتۆ ئابلوقەی چەک و ڕاگرتنی هاوکاریان بۆ تورکیا ڕاگرت بەوەش تورکیا هێندەی دیکە بێ متمانە بوو، دیارە هەر ئەوەش وایکرد کە تورکیا بیر لە پەرە پێدانی کۆمپانیاکانی چەک دروستکرد بدات و بودجەیەکی زەبەلاحی بۆ تەرخان و تا ئەوڕادەی کە ئیستا تورکیا لەئاستی بەرزی درووستکردنی چەک و بەرنامەی شەڕی ئەلکترونی دایە.
هەڵبەت تورکیا سودێکی زۆری لە کۆمپانیا جیهانیەکاندا بینی بەتایبەتی لەدوای هەرەسی یەکیەتی سۆڤیەت و سەربەخۆ بوونی ووڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست هەرچی زانای گەورە ی بواری ئەتوم و چەک ی ئەو وڵاتانە هەبوو ئەوانەی خۆیان بە موسڵمان و تورک دەزانی ڕویان کردە تورکیا لەوێ دەست بەکار بوون بەتایبەتی لەو کاتەشدا ئەربەکان کە کە بەڕابەری بزووتنەوەی ئیخوانەکان تەماشا دەکرا. تورکیا لەڕێگەی ئەو هەمووشارەزایانە بو بەدەوڵەتێکی زۆر پێشکەوتو کەئیستا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دروست دەکات.