دیسان پیلان

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-04-16     1093
کۆکردنەوەی ھێز لەزینی وەرتێ و بەرانبەروەستانی یەکتری و بۆردومانی ناوچەکەو شەھیدو بریندارو ھاوزەمان بۆردومانی کەمپی مەخمور، پیلانێکی تری دەوڵەتی تورکیایە، لەئەڵقەی زنجیرەپیلانەکانی دژی کوردو ھەر دەستەکەوتێکی کە ھەیەتی.

ئەمجارەش ھەردوو ھێزی دەسەڵاتدار و خاوەن ھێزی چەکدار (پارتی و یەکێتی) بونەتەوە یارمەتیدەر و کارئاسانی، بۆ دەوڵەتی تورکیا، بەتایبەتی بە حوکمی جوگرافیا و ھاوسنوری، پارتی پشکی زیاتری بەردەکەوێت، چونکە مێژوی ئەم دوو ھێزە و جۆری پەیوەندی حیزبییان، بە دەوڵەتانی دراوسێ و نەبوونی پەیوەندی نیشتمانی و پێشخستنی بەرژەوەندی حیزبی و خێزانی بەراورد بە بەرژەوەندیی نیشتمانی و قازانجی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، ئەگەری ھەمو پێشھاتێکی لێدەکرێت، کە لەمەشدا تەنیا رۆڵەی ئەم نیشتمانە شەھید دەبێت و ھەرێمیش بەرەو شەڕێکی تر دەڕوات یان ھێندەی تر تورکیان ھەژمونی خۆی لە کوردستان زیاتر دەکات.

دەبێت خەڵکی ھەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەم دۆخە نوێیە بن، کە سەرباری باردودۆخی ئێستا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە جیھان و ھەرێمیش سەرقاڵی ئەو دۆخەن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بەھاریکاری ھەردوو پارتی باشوری کوردستان سەرقاڵی جێبەجێکردنی پیلانە دژی گەلەکەمان.

ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە فشاری خۆی دەستپێبکات، خۆ ناکرێت ھەروا بینەربن، دەتوانن سەردانی ناوچەکە بکەن و مەترسی دۆخەکە ڕونبکەنەوە و لیژنە تایبەتمەندەکانیان بە ڕێگای جۆراوجۆر لەئێستادا کار لەسەر ئەم کەیسە بکەن کە ھەرێم بەرەو شەڕێکی تر دەبات.
راستە دۆخی ئێستا تایبەتە، بەڵام بەو مانایە نییە کە ئەم دەزگایە ھێندە لە پەراوێزدا بێت، نە لەسەر ئازادی وتن و رادەربڕین، نە لەسەر موچە و ژیانی خەڵک، نە لەسەر دۆسیەی نەوت ھیچی نەبێت و وەک ھەر ھاوڵاتیەکی تری ھەرێم قسەبکەن و پۆست بکەن، دەتوانن دوور لە ئینتیمای حیزبی و وەک نوێنەری خەڵک لەم پرسە و پرسەکانی تری تایبەت بە ژیانی ئێستای خەڵک کاربکەن، بەتایبەتی ھەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی، کە حیزبەکانیان ھێزی چەکدریان ھەیە.

ئەرکی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتیە، نابێت لەم بابەتەشدا ھەر بینەربن، پێویستە فشار لەسەر ئەو دوو ھێزە و پارتی کرێکارانیش بکەن کە رەوشەکە لەمە خراپترنەکەن و بەزووی چارەسەرێک بۆ دۆخەکە بدۆزنەوە و ڕێگە لە شەڕێکی تر بگرن کە تەنیا سودمەند دەوڵەتی تورکیایە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×