سەرەکی
هەواڵ
کوردستان
عێراق
جیهان
راپۆرت
بیروڕا
کولتوور
ئابوری
تەندروستی
مەڵتیمیدیا
دەربارە
|
پەیوەندی
|
ئاوێنە رۆژنامەی منە
چی لەتەندروستی بکەین
د.گۆران عەبدوڵا
2019-01-08
 
2650
1-2
یەکەم: داهاتو خەرجی
بەبێ بیرکردنەوە لەفراوانکردنی سەرچاوەکانی داهات بۆ خزمەتی تەندروستی، مەحاڵە بتوانین لەم دۆخە رزگارمان بێ. ئەمەش بەمانەی خوارەوە ئەکرێ
1-زیادکردنی بەشی تەندروستی لە بودجەی حکومەت بۆ (10%)
2-دانانی باج لەسەر جگەرەوە و خواردن و خواردنەوە زەرەبەخشەکان و تەرخانکردنیان بۆ تەندروستی.
3- دانانی باج لەسەر کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و بەکارهێنانی پارەکە بۆ خەرجی پزیشکیی روداوەکانی هاتوچۆ و رێگری لەو روداوانە.
4-بیمەی تەندروستی
بەبێ ئەمانە هیچ گۆڕانێکی ئەوتۆ چاوەڕوانکراو نییە.
دو: دەخیلەی تەندروستی
پێویستە چەمکی دەخیلەی تەندروستی بەکاربێنین. ئەو داهاتەی کە بۆ تەندروستی تەرخان دەکرێت- بودجە، باجی جگەرە، باجی خواردن و خواردنەوەی زیانبەخش، باجی ئۆتۆمبێل، پارەی سندوقەکانی هاوکاریی، بیمەی تەندروستی...هتد، پێویستە لە دەخیلەیکدا کۆبکرێتەوە.
کە ئەوەمان کرد، هەنگاوی دوای ئەوە چۆنیەتی سەرفکردنێکی ستراتیژی و زانستیانەی ئەو داهاتەیە بۆ جێبەجێکردنی چەند ئامانجێکی دیاریکراو.
سێ: بنەبڕکردنی گەندەڵی و بەهەدەردان
کۆکردنەوەی داهاتی زیاتر و دەخیلەکردنی هیچ سودێکی نابێ ئەگەر نیوەی پارەکە لە رێگەی گەندەڵی و بەهەدەردانەوە بەفیرۆبچێت.
ئەم هەنگاوانەی خوارەوە گرنگن بۆ نەهیشتنی گەندەڵی و بەهەدەردان:
1- بەرپاکردنی سیاسەتی (zero tolerance) بەرامبەر گەندەڵکاران لە وەزارەتی تەندروستی.
2- کۆتاییهێنان بەسیستمی بێمانای لیژنە دروستکردن و سزادانی دەستبەجێی گەندەڵکاران لە حاڵەتی هەبونی بەڵگەی تەواو.
3- کۆتایهێنان بە گرێبەستی گرانبەها و بێبەها لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی و ئەوانی تر و گەڕان بەدوای ئەلتەرناتیڤی هەرزانتر و کواڵیتی بەرزتر.
4- کۆتایهێنان بەخەرجکردنی بودجەی زەبەلاح لە دەرمانی کوالیتی نزم و گران و جێگرتنەوەی بە دەرمانی کوالیتی بەرز.
تەنها بەجێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە نزیکەی (30%) بۆ (40%) پارەی بەفیرۆدراوی تەندروستی دەەگڕێتەوە بۆ هاوڵاتی و نەخۆش.
چوار: پزیشکان و خزمەتی پزیشکی
1- نابێت بە هیچ جۆرێک دەستدرێژی و توندوتیژی دژ بە پزیشک قبوڵ بکرێت. ئەم دو هەنگاوە پێویستن لە ئێستادا:
أ. دەرکردنی یاسای پاراستنی پزیشکان لە پەرلەمان.
ب. مامەڵەکردنی توندوتیژی دژ بە پزیشک لە چوارچێوەی یاسای دژە تیرۆر تا دەرکردنی یاسایەکی تایبەت.
2- یاسا چارەسەری کێشەکە ناکات ئەگەر سەرلەبەری خزمەتی پزیشکی گۆڕانی بەسەردا نەیەت.
3- کۆتایهێنان بە بینینی بە گروپی نەخۆش.
4- کۆتایی هێنان بە شەریکایەتی لەگەڵ دەرمانخانە و تاقیگە.
5- کۆتایی هێنان بە دو دەوامی لە کەرتی حکومی و تایبەت.
6- رێزگرتن لە نەخۆش وەکو بنەمای سەرەکی کاری پزیشکی و دابین کردنی دەرماڵەی تایبەت بۆ ئەو پزیشکانەی کە نەخۆش و هاوڵاتیان لێیانڕازین و رویان لەگەڵ نەخۆش و خێزانەکانیان خۆشە.
7- زیادکردنی موچەی ئەو پزیشکانەی کە لە کەرتی گشتی کاردەکەن.
8- گریبەست کردن لەگەڵ ئەو پزیشکانەی کە لە کەرتی تایبەت دەوام دەکەن لەبەرامبەر خزمەتی گشتی و کۆتایهێنان بە کاری گشتیان وەکو فەرمانبەری حکومەت.
پێنج: ئەمبوڵانس و خزمەتی فریاگوزاری
1- خزمەتی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکاندا پەرش و بڵاوبوە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتیەکی تایبەت بە ئەمبوڵانس و خزمەتی فریاگوزاری دروست بکرێت.
2- ناکرێت ئەمبوڵانس لە نەخۆشخانەکاندا راگیرێن، پێویستە ئەمبوڵانس لە دەرەوەی نەخۆشانەکان و نزیکتر لە خەڵک بن، پێویستە ناوەندی شارەکان و شوێنەکانی دابەشی زۆنی دیاریکراو بکرێن و لە چەقی هەر زۆنێک شوێنی تایبەت بە راوەستانی ئەمبوڵانس هەبێت، دابەش کردنەکە پێویستە بەجۆرێک بێت هیچ شوێنێک نەبێت کە ئەمبوڵانس لە (10) خولەک زیاتری پێبچێت بۆ ئەوەی بگاتە شوێنەکە.
3- ناکرێت شۆفیری ئەمبوڵانس تەنها کاری شۆفیریی بکات، پێویستە هەمو ئەوانەی لە ئەمبوڵانس کاردەکەن بە تەواوەتی راهێنانیان لەسەر کاری فریاگوزاری کردبێت بە شۆفیرەکانیشەوە.
4- ناکرێت ئەمبوڵانس تەنها رۆڵی تەکسی ببینێت بۆ گواستنەوەی نەخۆش، پێویستە ئەمبوڵانس هەمو دەرمانێک و ئامێرێکی تیابێت بۆ رزگارکردنی گیانی نەخۆش تا ئەوکاتەی دەگاتە نەخۆشخانە.
5- پێویستە پەرە بە خزمەتی تەندروستی لە شوێنە دوردەستەکان بدرێت بۆ ئەوەی کەمتر ئەمبوڵانس بەکاربهێنرێت بۆ گواستنەوەی حاڵەتی ناپێویست کە دەکرێت لە شوێنی خۆیان چارەسەریان بۆ بکرێت.
6- پێویستە ئەکادیمیای تایبەت بە خوێندنی زانستی فریاگوزاری یا بەشی تایبەت بەو بوارە لە کۆلێژ و پەیمانگاکان بکرێتەوە.
8- پێویستە بە یاسا هاتوچۆی ئەمبوڵانس لە شەقامەکاندا رێکبخرێت، پێویستە لە کاتی تێپەڕینی ئەمبوڵانس هەمو ئۆتۆمبیلێکی دیکە رابوەستێت و بوار بە ئەمبوڵانس بدرێت بۆ ئەوەی تێپەڕێت و پێویستە سەرپێچیکەران توندترین سزا بدرێن.
شەش: کارمەندانی تەندروستی
1- ناکرێت کارمەند لەو کاتەوەی بڕوانامەکەی بەدەست دەهێنێت ئیتر هیچ گەشەیەکەی زانستی و وەزیفی و دارایی نەکات و هەر لە شوێن و پێگەی خۆی بمێنێتەوە، پێویستە وەکو پزیشکان، سیستمی ئیقامە بۆ کارمەندانیش جێبەجێبکرێت.
2-ناکرێت بەرزبونەوەی پلەی وەزیفی یا گواستنەوە لە قۆناغێکی ئیقامەوە بۆ ئەوی دیکە تەنها بەشێوازێکی رۆتینی بڕوات، پێویستە بەدەستهێنانی چەند نمرەیەکی دیاریکراو بکرێتە پێوەر بۆ گواستنەوەکە.
3- ناکرێ ساڵی خزمەت تەنها پێوەربێت بۆ بەرزبونەوەی پلەی وەزیفی، دەکرێت سیستمی (CPD) و هەلسەنگاندنی سەرپەرشتیار و هاوکار و نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش بەکاربهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی.
4- ناکرێت هیچ چانسێک لەبەردەم کارمەندان نەبێت بۆ خوێندنی زیاتر و باڵا، پێویستە چانسی یەکسان لەبەردەم هەمو کارمەندان دابینبکرێت بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و ئەنجامدانی توێژینەوە.
5- ناکرێت وەکو مرۆڤی پلە دو و پلە سێ تەماشای کارمەندان بکرێت لەناو سیستمی تەندروستیدا، پێویستە یەکسانی رەچاوبکرێت لە روی دەرماڵە و مەترسییەوە.
6- ناکرێت کارمەند دایم لە پلەی دو و سێ ئیداریەکاندا دابنرێن، پێویستە چانس هەبێت بۆ ئەوەی کارمەند پۆستی باڵا لەناو کەرتی تەندروستی وەربگرێت.
7- ناکرێت سەندیکای کارمەندان لە هەمان کاتدا ئەرکی رێکخستن و داکۆکیکردن لە کارمەندان بگرێتە ئەستۆ، پێویستە رێکخراویەکی کۆمەڵی مەدەنی ئەرکی داکۆکی لە کارمەندان بگرێتە ئەستۆ. پێویستە دەزگایەکی تایبەت دامەزرێت بە چاودێری و رێکخستنی کاروباری کارمەندان.
وتاری زیاتر
1
ئەگەری هێرش بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانو کاریگەرییە تەندروستیەکانی
2
مەسرور بارزانی پێویستە گوێ لە چی بگرێت؟
3
نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز لاهور شێخ جەنگی
4
میللەتێکی زیندو خەمخۆر، دەسەڵاتێکی بێخەمو بێدەربەست
5
چی لەتەندروستی بکەین؟
زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابهندی فهرمانهكانی فەرماندەی گشتی هێزه چهكدارهكانی عێراق بێت
سیپان حهمۆ: ژمارهیهك له تێوهگلاوانی كوشتنی شهڕڤانهكهی حهسهكه دهستگیركراون
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی بۆ هێرشكردنه سهر حوسییهكان رهتكردهوه
له زیندانی كۆبانێ نۆ كهس گیانیان لهدهستدا و ژمارهیهكی دیكهش برینداربون
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
کۆتایی وەرزی گەرما؛ کەشناسێک هۆشداری لافاو و مژدەی پایزێکی پڕ باران دەدات
بژاردەی ئاوێنە
شاندی هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی راگەیاند
فالح ساری واژۆی لەسەر مووچەی مانگی ٨ کرد و دوو سەرچاوەش وا...
بافڵ تاڵەبانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر سعودیەی کرد
شاخهوان عهبدوڵا: داواكراوه موچهی موچهخۆانی ههرێم له...
له زیندانی كۆبانێ نۆ كهس گیانیان لهدهستدا و ژمارهیهك...
×